بۆ یه‌كه‌مین جار یه‌كه‌م گه‌شتی فڕۆكه‌وانی راسته‌وخۆ له فڕۆكه‌خانه‌ی شاری تبلیسی پایته‌ختی جۆرجیاوه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ستی پێكرد و هه‌فتانه‌ش یه‌ك گه‌شت له‌رۆژانی شه‌ممه له‌نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجام ده‌ردێت.
ره‌نج محه‌مه‌د خاوه‌نی كۆمپانیای ستار ئێر رایگه‌یاند: به هیچ جۆرێك گه‌شتكردن بۆ وڵاتی جۆرجیا ڤیزای ناوێت و ته‌نها له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌و وڵاته مۆری چونه‌ناو ئه‌و وڵاته‌ی ده‌وێت.
وتیشی، له‌ئێستادا رۆژانی شه‌ممه‌ی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك به شێوه‌ی چوون و هاتن گه‌شته‌كانیان ده‌ست پێده‌كه‌ن و له مانگی حوزه‌یرانیشدا گه‌شته‌كان بۆ دوو جار له هه‌فته‌یه‌كدا زیاد ده‌كه‌ن.
نێرداوی وه‌زیری گه‌شت و گوزاری وڵاتی جۆرجیاش رایگه‌یاند: له ئێستادا هه‌فتانه زیاتر له 100 هاوڵاتی له عێراقه‌وه ده‌چنه وڵاته‌كه‌یان و ده‌ستپێكردنی گه‌شته‌كانیشیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به كارێكی گرنگ زانی.
له دوو هه‌فته‌ی رابردووش‌دا یه‌كه‌مین گه‌شتی فڕۆكه‌وانی له نێوان وڵاتی جۆرجیا‌و هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه ده‌ستی پێكرد.
وڵاتی جۆرجیا یه‌كێك بووه له وڵاتانی سه‌ر به یه‌كێتی سۆڤێت و له دوای نه‌مانی یه‌كێتیه‌كه‌و له 9ی نیسانی ساڵی 1991 سه‌ربه‌خۆیی خۆی راگه‌یاندوه‌و تبلیسی به پایته‌خت هه‌ڵبژاردووه و سیستمی حوكمی كۆماری ده‌ست پێكردووه، له ئێستاشدا نزیكه‌ی 4 ملیۆن و 500 هه‌زار هاوڵاتی له‌و ولاَته‌دا نیشته‌جێن.
NRT
سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration
No comments:
Post a Comment