وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، قه‌یرانی په‌نابه‌ران‌و پرسی وزه‌و كێشه‌ی نێوان ئیسرائیل-فه‌له‌ستین تاوتوێی ده‌كه‌ن‌و بڕیار ده‌ده‌ن، ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ریایی دژ به قاچاغچییانی په‌نابه‌ران به‌كاربهێنن.
له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا كه ئه‌مڕۆ له لۆكسمبۆرگ به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاردرا ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ریایی دژ به كه‌شتی‌و به‌له‌می قاچاغچیانی په‌نابه‌ران، به‌كاربهێنرێت. فێدریكا مۆگێرنی، به‌رپرسی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند: به‌كارهێنانی ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ریایی، بۆ رێگرییكردنه له‌و قاچاغچییانه‌ی بازرگانی به ژیانی په‌نابه‌رانه‌وه ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، كه رۆژانه په‌نابه‌ران ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیی خنكان‌و له‌ناوچوون ده‌بنه‌وه.
مۆگێرنی، وتیشی: هه‌ر ئه‌مڕۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ده‌ست پێده‌كات، كه هه‌نگاوی یه‌كه‌می له كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری‌و دۆزینه‌ی تۆڕی قاچاغچیه‌كانه. بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و پرسه‌ش، بان كی مۆن سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان گه‌یشته لۆكسۆمبۆرگ‌و له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌و پرسه تاوتوێ ده‌كه‌ن، به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه ده‌ریاییه‌كان‌و رازیكردنی حكومه‌تی لیبیا بۆ چوونه خاكی ئه‌و وڵاته له كاتی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان.
No comments:
Post a Comment