له‌سه‌روبه‌ندی یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی په‌نابه‌رانی جیهاندا كه 20 حوزه‌یرانی هه‌موو ساڵێك له‌به‌شێكی زۆری وڵاتی جیهان به‌رز ڕاده‌گیرێت، په‌نابه‌رێكی عێراقی كه له‌ئێستادا هاوڵاتی ووڵاتی ئوستراڵیایه به ئه‌زموونه‌كانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌رێكی تری ڕۆژهه‌ڵاتی‌و خانمه ئه‌كته‌رێكی دیاری ئه‌و ووڵاته له‌زنجیره كۆمیدیایه‌كدا، باس له‌گرفتی په‌نابه‌رانی جیهان له‌ووڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌كه‌ن.
(ئوسامه سامی) ، كه وه‌ك ئه‌كته‌رێكی كۆمیدی خۆیده‌ناسێنێت ده‌ڵێت" كه بۆ ئه‌و سه‌یر نیه بتوانێت زۆر به ئاسانی به‌شێوه‌یه‌كی كۆمیدیی باش ڕۆڵی په‌نابه‌رێك ببینێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له بنه‌چه‌ی خێزانی ئه‌و بده‌نه‌وه، چونكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت " سه‌رێكی خانه‌واده‌كه‌م كوردن، سه‌رێكیان عه‌ره‌بی عێراقن ، خۆیشم له‌ئێران له‌دایك بووم " ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و فره كه‌لتووریه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی بردوێتی بۆ ووڵاتێكی ته‌واو جیاواز له‌نیشتیمانه‌كه‌ی و ئه‌و ووڵاته‌ش كه ئه‌و به‌ئاواره‌یی لێی له‌دایك بووه.
ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له‌ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا وه‌ك په‌نابه‌ر گه‌شتۆته ئوسترالیا، له‌وێش چه‌ند دووچاری ململانێی و ئاسته‌نگ بۆته‌وه، تا له‌كه‌لتور و زمانی ئه‌وان تێبگات.
ئوسامه ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌مانه له 10 ئه‌ڵقه‌ی كۆمیدیدا له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رێكی تر و خانمێكی به‌ڕه‌گه‌ز ئوسترالی كه نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی ئوسترالی ده‌كات له‌نمایشه‌كه‌دا باس ده‌كرێن.
شاهێن شافعی كه ده‌رهێنه‌ری ئه‌م دراما كۆمیدیه‌یه‌و كه‌سێكی به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانیه ده‌ڵێت ئه‌و سیاسه‌ته‌ی سه‌باره‌ت به په‌نابه‌رانه یاریه‌كی پیسه و ده‌ڵێت ئه‌و سیاسه‌ته تا ئێستا نه‌گۆڕاوه ، ئه‌ویش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆبه‌رده‌وامی پیاده‌كردنی سیاسه‌تی دیپۆتكردنه‌وه‌ی په‌ناخوازان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئێستا ئوسترالیاوه بۆ دوورگه‌كانی ناورۆ و پاپانیوگینیا یان گێرانه‌وه‌ی به‌له‌می په‌ناخوازان بۆ ئه‌و ووڵاته‌ی لێوه‌ی هاتوون، به‌ڵام ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ین ئێمه پێكه‌وه به‌یه‌كتری پێده‌كه‌نین.
ڕه‌ین فوڵه‌ر ، خانمه ئه‌كته‌ره ئوسترالیه‌كه‌ش ده‌ڵێت "به‌رده‌وام هه‌واڵی ناخۆش هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بۆیه به‌هیوان له گۆشه‌نیگایه‌كی تره‌وه ئه‌م كێشه‌یه ببینین و ده‌مانه‌وێت دیالۆگ دروست بێت و منیش ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌وانیش خاوه‌نی كه‌لتور و ڕۆحی تایبه‌تی خۆیانن. له كۆتایدا بینه‌ر بۆی ده‌رده‌كه‌وێت هه‌رسێ كه‌سه‌كه بێ جیاوازی وه‌ك یه‌ك شێتن و له‌هه‌وڵیشدان بۆئه‌وه‌ی پێكه‌وه بژین."
داهاتی ئه‌م زنجیره‌یه‌ش كه به ناونیشانی " دوو په‌نابه‌ر و خانمێكی قژ زه‌رد " ه ده‌درێت به سه‌نته‌رێكێكی هاوكاریكردنی په‌ناخوازان و بڕیاره له به‌رواری 24 ئه‌م مانگه‌دا له بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تدا له ئوسترالیا نمایش بكرێت و پاشان سه‌رجه‌م ئه‌ڵقه‌كانی له‌سه‌ر یوتیوب داده‌به‌زێنرێت به‌مه‌به‌ستی بینینی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه.
سه‌رچاوه : ، ماڵپه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ی بی سی نیوز، ماڵپه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی ئێس بی ئێس
وێنه‌ی هاوپێچ : له‌ڕاسته‌وه كچه ئه‌كته‌ری ناوداری ئوسترالی ڕه‌ین فوڵه‌ر، ئوسامه سامی(ناوه‌ڕاست) ، شاهێن شافعی (چه‌پ).
No comments:
Post a Comment