ماتیۆ ڕێنزی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیتاڵیا ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر قه‌یرانی
کۆچبه‌ران چاره‌سه‌ر نه‌کرێت ئه‌وا ئێمه زیان به ئه‌وروپا ده‌گه‌یه‌نین. رۆما داوا
له ئه‌وروپا ده‌کات کامپی په‌ناخوازان له لیبیا دروست بکرێت و ئاشکرای کردووه که
پلانێکی نهێنی تریان هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه له‌لایه‌ن ئه‌وروپاوه جێبه‌جێ
نه‌کرێت.
سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیتاڵیا ڕایگه‌یاند نابێت ئه‌و بابه‌ته به که‌م سه‌یر
بکرێت و هێشتا وه‌ڵامی ئه‌وروپا بۆ ئه‌وبابه‌ته وه‌کو پێویست نه‌بووه. ئه‌وروپا پلانی
دابه‌شکردنی هه‌یه که بڕیاروایه ٢٤ هه‌زار په‌ناخوازی گه‌یشتوو به ئیتاڵیا له‌لایه‌ن
وڵاتانی تره‌وه وه‌کو په‌نابه‌ر وه‌رگیرێن.
تاوه‌کو ئێستا له‌مساڵدا زیاتر له ٥٧
هه‌زار په‌ناخواز له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاست رزگارکراون و گه‌یشتوونه‌ته ئیتاڵیا. هه‌ر
له‌مساڵدا نزیکه‌ی ١٨٠٠ په‌ناخواز له ده‌ریادا خنکاون.
No comments:
Post a Comment