بەگوێرەی ئامارەکانی حکومەتی ئەڵمانیا تەنیا لەساڵی ٢٠١٤ دا ٢٠٠ هەزار کەس داوای مافی پەنابەرێتییان لەو وڵاتە کردووە، کە زۆرینەی ئەو کەسانە سووری و ئەفغانستانی و عێراقی و سربی و کۆسۆڤی بوون.
تەنیا لە کەمپێکی رۆژئاوای کوردستان لە ئەڵمانیا نزیکەی ٣٥ هاونیشتمانیی کورد و ٥ هەزار عێراقی چاوەڕێی وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی لە ئەڵمانیا دەکەن.
راوێژکاری ئەڵمانیا لە پەیامی خۆی لە ساڵی نوێدا رایگەیاندبوو، کە پشتگیریی پەنابەران دەکەن و کوردێکی پەنابەریشی بە نموونە بۆ رەوشی پەنابەران هێنایەوە. راشیگەیاند ئەڵمانیا ژیانێکی نوێ بۆ پەنابەران دروستدەکات.
زنار شینۆ - ڕووداو