كۆچى كوردان و كۆچ بۆ ئوسترالیا
ئوسترالیا 157 په‌ناخوازى له ده‌ریادا بۆماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك زیندانى كرد له مانگى حوزه‌یراندا، له‌به‌رامبه‌ردا دادگاى باڵاى ئوسترالیا ڕایگه‌یاند كه ئه‌و زیندانى كردنه یاسایى بووه.
به‌پێى بڕیارى دادگا حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌ى هه‌بووه كه گروپێك له تامیلییه‌كان ده‌ستگیر بكات كه له سریلانكاوه كۆچیان كردووه بۆ ئوسترالیا و بیانگێڕێته‌وه بۆ هیندستان، كه له‌وێوه كۆچیان كردبوو.
ئه‌م بڕیاره‌ى دادگا ماناى ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كۆچبه‌رانه مافى داواكردنى قه‌ره‌بوویان نییه هه‌رچه‌نده بۆماوه‌ى مانگێك ده‌ستگیركرابوون له ناوه‌ندى ده‌ستبه‌سه‌ركردندا.
وه‌زیرى كۆچ پیضته‌ر دیوتۆن ڕایگه‌یاند كه دڵخۆشن به بڕیارى دادگا له‌و باره‌یه‌وه. ئه‌و به په‌یامنێرانى ڕایگه‌یاند كه ئه‌مه پشتیوانى له هه‌ڵوێستى حكومه‌ت ده‌كات و ئێمه پێشوازى له‌م ئه‌نجامه ده‌كه‌ین.
له ته‌موزى 2013ـه‌وه حكومه‌تى ئوسترالیا هه‌موو ئه‌و په‌ناخوازانه‌ى گه‌یشتوون به خاكه‌كانى وڵاته‌كه‌ى ڕه‌وانه‌ى پاپوا نیو گینیا مانوس و دوورگه‌ى ناوروى كردوون.
ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت په‌ناخوازى ڕاسته‌قینه‌ش بن مافى نیشته‌جێ كردنیان له ئوسترالیا پێنابه‌خشرێت.
حكومه‌ت ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م ڕێوشوێنه پێویسته ڕێگرى بكات له گه‌یشتنى ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى له‌ڕێگه‌ى به‌له‌مه‌وه ده‌گه‌نه خاكه‌كانى ئه‌و وڵاته.
له‌ڕابردوودا ڕۆژانه چه‌ندین به‌له‌مى مه‌ترسیدار گه‌یشتوونه ئه‌و وڵاته، كه هیچ سه‌لامه‌ت نه‌بوون و سه‌دانیان له‌ڕێگادا نوقم ده‌بوون.
No comments:
Post a Comment