ئاژانسى هه‌واڵه‌کانى ئوسترالیا ئاشکرایان کرد که ئه‌و دوو په‌ناخوازه‌ى که له نزیکه‌وه ئاگادارى چۆنێـتى گیانله‌ده‌ستدانى ئه‌و په‌ناخوازه کورده بوون که‌له دوورگه‌ى پاپانیوگینیا له شوباتى ئه‌مساڵدا گیانیله‌ده‌ستدا دوورخراونه‌ته‌وه.
به ووته‌ى چالاکه‌وانێکى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى ئوسترالیا که به‌رپرسى ڕێکخراوێکى داکۆکیکردنه له مافى په‌ناخوازان له‌و ووڵاته و له دوورگه‌کانى ناورۆ و پاپانیوگینیا ، هۆکارى دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌و دوو په‌ناخوازه‌ى گێڕایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى که به‌رپرسانى ئه‌و که‌مپه نایانه‌وێت شایه‌تحاڵه‌کانى ڕووداوى گیانله‌ده‌ستدانى ئه‌و په‌ناخوازه کورده هیچ زانیاریه‌ک بده‌نه دادگا وئه‌و لیژنه‌یه‌ى که تایبه‌تن به لێکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که.
ڕه‌زا به‌راتى ، ناوى ئه‌و په‌ناخوازه کورده بوو که‌له‌بنه‌چه‌دا خه‌ڵکى پارێزگاى ئیلام بووه و له شه‌وى 17 ى شوپاتى ئه‌مساڵ له پێکدادانى نێوان گارده‌کانى که‌مپه‌که‌یان و په‌ناخوازان له دوورگه‌ى پاپانیوگینیا گیانى له‌ده‌ستدا و تائێستاش لێکۆڵینه‌وه له چۆنێتى گیانله‌ده‌ستدانى ئه‌و په‌ناخوازه کورده به‌رده‌وامه .
له حوزه‌یرانى ساڵى ڕابردوه‌وه و له‌پاش ڕێککه‌وتنى له‌گه‌ڵ هه‌ردوو دوورگه‌ى ناورۆ و پاپانیوگینیا ، حکومه‌تى ئوسترالیا چه‌ند که‌مپێکى کرده‌وه له‌و دوو دوورگه‌یه بۆ ئه‌و په‌ناخوازانه‌ى که‌به‌له‌م و به‌شێوه‌یه‌کى نایاسایى خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه ئوسترالیا و بڕیاریدا که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مافى په‌نابه‌رێتى نه‌داته هیچ که‌سێک که‌له‌ڕێگه‌ى ده‌ریاوه و به‌قاچاخ ده‌گه‌نه ئه‌و ووڵاته و دیپۆرتى ئه‌و دوو دوورگه‌یه‌شیان بکات که‌به‌پێى ڕێکه‌وتنامه‌که‌ى ئه‌و په‌ناخوازانه ده‌توانن داواى مافى په‌نابه‌رێتى له‌و دوو دوورگه‌یه بکه‌ن ئه‌گه‌ر سه‌لماندیان په‌نابه‌رى ڕاسته‌قینه‌ن. به‌پێى زانیاریه ڕۆژنامه‌وانیه‌کایش ، ڕه‌زا ى ته‌مه‌ن 23 ساڵ ، له‌ناو یه‌که‌م وه‌جبه‌ى ئه‌و په‌ناخوازانه‌دا بووه که‌له‌ساڵى ڕابردوودا دیپۆرتى ئه‌و دوو دوورگه‌یه کرابوون.
هاوکات ، ماڵپه‌رى ڕۆژنامه‌ى سیدنى مۆرنینگ هێراڵد ئاشکرایکرد که‌له‌ساڵى ڕابردووه‌وه تائێستا زیاتر له 300 په‌ناخواز که‌له که‌مپه‌کانى ئه‌و دوو دوورگه‌یه‌دا بوون بڕیاریان داوه خۆبه‌خشانه و به‌سوود وه‌رگرتن له بڕه پاره‌یه‌ک بگه‌ڕێنه‌وه ووڵاته‌کانى خۆیان که‌له‌ناویاندا 27 په‌ناخوازى به‌ڕه‌گه‌ز عێراقى هه‌بوون و پێشتریش هه‌مان سه‌رچاوه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کردبوو که هه‌ر په‌ناخوازێکى عێراقى 6 هه‌زار دۆلارى پێده‌درێت ئه‌گه‌ر بڕیاربدات خۆبه‌خشانه بگه‌ڕێـته‌وه عێراق.
چه‌ترپرێس ـ هه‌ژار ته‌ها
No comments:
Post a Comment