حكومه‌تی ئوسترالیا بڕیارێكی نوێ له‌باره‌ی چاره‌نوسی په‌نابه‌ره عێراقیه‌كان ده‌رده‌كات‌و بڕی 6 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر په‌نابه‌رێك ته‌رخان ده‌كا، كه‌ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی, فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقیش ده‌ڵێت، ئه‌و په‌نابه‌ره كوردانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه یان دیپۆرت كراونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه هیچ هاوكارییه‌كیان نه‌كراوه‌و نزیكه‌ی 2 ساڵیشه پرۆژه‌یاسای قه‌ره‌بوی په‌نابه‌ران له‌په‌رله‌مانی كوردستان په‌كی كه‌وتوه.
زۆربونی ژماره‌ی په‌نابه‌رانی نایاسایی له ساڵی ڕابردودا, حكومه‌تی ئوسترالیا ناچار ده‌كات چه‌ند بڕیارێكی نوێ بۆ هاندانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه بۆ وڵاتی خۆیان ده‌ربكات, له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وته‌بێژێكی وه‌زاره‌تی كۆچی ئوسترالیا به ئاژانسه‌كانی هه‌وڵی ئه‌و وڵاته‌ی ڕاگه‌یاندووه كه حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بڕی ئه‌و پاره‌یه زیاد ده‌كات كه ده‌درێت به هه‌ر په‌ناخوازێك كه ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاره‌زومه‌ندانه بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی ڕۆژنامه‌ی سدنی مۆرنینگ هێراڵد كه ماڵپه‌ری تایبه‌تی وه‌زاره‌تی كۆچی ئوسترالیایه, بری ئه‌و هاوكاریه‌ی ده‌درێت به په‌نابه‌رانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق بڕی 6 هه‌زار دۆلاره‌و ئه‌و بڕیاره‌ش ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌گرێته‌وه كه له ئێستادا له دورگه‌كانی ناورۆو پاپا نیوگینیا له‌كه‌مپه‌كاندا نیشته‌جێ كراون, دوای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی گه‌یشتبونه خاكی ئوسترالیا.
ئه‌و بڕیاره نوێیه‌ی حكومه‌تی ئوسترالیا له كاتێكدایه حكومه‌تی پێشوی ئوسترالیا ته‌نها بڕی 2 هه‌زار دۆلاری ده‌دایه ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاره‌زومه‌ندانه ده‌گه‌ڕانه‌وه وڵاته‌كانی خۆیان.
بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی ئوسترالیا كاردانه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كانی په‌نابه‌رانی لێكه‌وته‌وه‌و بڕیاره‌كه به جۆریَِك له به‌رتیل وه‌سف ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن ئه‌و ئۆفه‌ره ئه‌و وڵاتانه نه‌گرێته‌وه كه توندوتیژیه‌كان تیایدا به‌رده‌وامه, به‌تایبه‌تیش سوریا‌و عێراق.
به‌پێی ئاماره فه‌رمیه‌كان له ئێستادا نزیكه‌ی 2400 په‌نابه‌ر له دورگه‌كانی ناورۆو پاپانیوگینیا ده‌ستبه‌سه‌ركراون و له‌ساڵی رابردوشدا 176 په‌نابه‌ری عێراقی به‌شێوه‌ی نایاسایی خۆیان گه‌یاندۆته ئه‌و وڵاته‌و به‌شێكیان دیپۆرتی هه‌ردوو دورگه‌ی ناورۆو پاپانیوگینیا كراون.
فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقیش ڕه‌خنه له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گرێت كه هیچ هاوكاریه‌كی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی نه‌كردووه كه به شێوه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه یاخود به‌زۆر دیپۆرت كراونه‌ته‌وه, به‌پێی ئاماره‌كانیش له‌ماوه‌ی 7 ساڵی ڕابردودا زیاتر له 7 هه‌زار په‌نابه‌ری كورد دیپۆرتی هه‌رێم كراونه‌ته‌وه, به‌شێكی زۆری ئه‌و په‌نابه‌رانه هیچ هه‌لێكی كاریان ده‌ستنه‌كه‌وتۆته‌وه‌و هه‌ندێكیشیان ناچاربوون دوباره ڕێگای هه‌نده‌ران بگرنه‌وه‌به‌ر.
فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران داوا له خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات كار له سه‌ر پرۆژه‌یاسای قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بكه‌ن, كه نزیكه‌ی 2 ساڵه پرۆژه‌كه له‌په‌رله‌مانی كوردستان پشتگوێخراوه.

No comments:
Post a Comment