كونسوڵخانه‌ی گشتی له هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه به پێدانی ڤیزه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت:"داواكاری به‌شێوه‌ی راده‌ستكردنی ده‌ستی بۆ هه‌ر بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به ڤیزه‌وه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵكو له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه ده‌بێت".
له روونكردنه‌وه‌یه‌كی كۆنسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌رێم كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، تیایدا هاتووه: "ئێمه ئاگاداری راپۆرتی هه‌ڵه‌ین ده‌رباره‌ی پێدانی ڤیزه‌ی كۆچ و په‌نابه‌ری له كونسوڵخانه‌ی گشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌ولێر".
ده‌شڵێت: "كونسوڵخانه‌ی گشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌ولێر ته‌نها بۆ خزمه‌تگوزاری هاوڵاتیانی ئه‌مریكی و ژماره‌یه‌كی سنوورداری ڤیزه، جگه له‌ڤیزه به‌مه‌به‌ستی كۆچ وه‌ك ڤیزه‌ی بازرگانی و گه‌شت كراوه‌یه پێشكه‌شكردن بۆ ڤیزه، جگه له‌ڤیزه به‌مه‌به‌ستی كۆچ، له رێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه ده‌بێت و هه‌روه‌ها چاوپێكه‌وتنیش ته‌نها له رێگه‌ی دانانی واده‌وه ده‌بێت".
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
راپۆرتی هه‌ڵه له‌سه‌ر پێدانی ڤیزه‌ی كۆچ و په‌نابه‌ری له كونسوڵخانه‌ی گشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌ولێر
ئێمه ئاگاداری ڕاپۆرتی هه‌ڵه‌ین ده‌رباره‌ی پێدانی ڤیزه‌ی كۆچ و په‌نابه‌ری له كونسوڵخانه‌ی گشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌ولێر. كونسوڵخانه‌ی گشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌ولێر ته‌نها بۆ خزمه‌تگوزاری هاولاتیانی ئه‌مریكی و ژماره‌یه‌كی سنورداری ڤیزه ,جگه له‌ڤیزه به‌مه‌به‌ستی كۆچ , وه‌كو ڤیزه‌ی بازرگانی و گه‌شت كراوه‌یه. پێشكه‌شكردن بۆ ڤیزه, جگه له‌ڤیزه به‌مه‌به‌ستی كۆچ, له‌ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه ده‌بێت و هه‌روه‌ها چاوپێكه‌وتنیش ته‌نها له‌ڕێگه‌ی دانانی واده‌وه ده‌بێت. بۆ زانیاری له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پێشكه‌شكردن بۆ ڤیزه, جگه له‌ڤیزه به‌مه‌به‌ستی كۆچ, و به‌ده‌ستهێنانی واده
سه‌ردانی پێگه http://erbil.usconsulate.gov/howtoapply.html ئه‌لیكترۆنیه‌كه‌مان بكه‌ن.
كونسوڵخانه‌ی گشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان داواكاری به‌شێوه‌ی ڕاده‌ستكردنی ده‌ستی قبوڵ ناكات بۆ هه‌ربابه‌تێكی په‌یوه‌ندار به‌به‌شی ڤیزه‌وه.
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی به نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی كونسولخانه‌ی گشتی ئه‌مریكاوه بكه‌ن له رێی07704431653
No comments:
Post a Comment