حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بڕیاری هه‌ڵپساردنی مه‌رجی زمانی بۆ پێدانی ڤیزه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد، دوای ئه‌و بڕیاره‌ش له‌مه‌ودوا هیچ داواكارییه‌كی ڤیزه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌هۆی نه‌زانینی زمانه‌وه ره‌تناكرێته‌وه.
تۆبیاس پلاته، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند" دیوانی دادوه‌ریی یه‌كێتی ئه‌وروپا رۆژی ١٠ی ته‌مووز له‌بڕیارێكدا مه‌رجی زمانی بۆ پێدانی ڤیزه و پێكهاته‌ی ئه‌و خانه‌وادانه‌ی داوای ڤیزه ده‌كه‌ن به‌نایاسایی له‌قه‌ڵه‌مدا، بۆیه حكومه‌تی ئه‌ڵمانیاش له‌وباره‌یه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی كرد‌و تا ئه‌و كاته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان بگه‌نه ئه‌نجام له‌بواری پێدانی ڤیزه‌دا".
وتیشی:" له‌به‌رئه‌وه زانینی زمانی ئه‌ڵمانی وه‌ك مه‌رج كاری پێناكرێ و حكومه‌تی ئه‌ڵمانیاش كار به بڕیاری دیوانی دادوه‌ریی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌كا".
هه‌روه‌ها تۆبیاس پلاته راشیگه‌یاندووه" دانوستانه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌رده‌وامن و تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و دانوستانانه ده‌گه‌نه ئه‌نجام، هه‌ر كه‌سێك كه بیه‌وێ له وڵاتێكی دیكه‌وه بێته لای هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ئه‌ڵمانیا و له‌وێ نیشته‌جێ بێ، ئه‌وه له‌كاتی پێدانی ڤیزه‌ی ئه‌ڵمانیادا كار به‌مه‌رجی زانینی زمانی ئه‌ڵمانی ناكرێ و نه‌زانینی زمانی ئه‌ڵمانیش نابێته هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی پێدانی ڤیزه".
هه‌ڵپه‌ساردنی مه‌رجی زمان له سه‌ر فیزه‌ی ئه‌ڵمانیا، له‌دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی ١٠ی ته‌مووز دیوانی دادوه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌بڕیارێكی خۆیدا له باره‌ی كارپێكردن به‌مه‌رجی زانینی زمانی ئه‌ڵمانی بۆ پێدانی ڤیزه‌ی ئه‌و وڵاته، به نایاسایی و پێشێلكردنی یاساكان له‌قه‌ڵه‌مدا.
No comments:
Post a Comment