باڵیۆزی هه‌نگاریا له عیراق سه‌ردانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و بڕیار ده‌دات 30 كورسی خوێندن بۆ خوێندكارانی هه‌رێم له ساڵی 2014 -2015 دابین بكات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، تیایدا هاتووه: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی (8/7/2014) د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشوازیكرد له د. تیبۆر زاتماری، باڵیوزی هه‌نگاریا له عیراق. له دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمی و زانستیه‌كانی نێوان هه‌نگاریا و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكرا، هه‌روه‌ك گفتوگۆ له‌باره‌ی ئاَلوگۆڕی زانستی و پسپۆِری زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و ولاَتانی هه‌نگاریا كرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و وێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ستخۆشی له وڵاتی هه‌نگاریا كرد له به‌رامبه‌ر به‌خشینی 30 كورسی خوێندن له بواره جیاكان بۆ خوێندنی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر و دكتۆرا به‌خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015)، كه گشت ئه‌ركه داراییه‌كانی له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌نگاریا ده‌بێت.
د. یوسف گۆران هیواشی خواست ئه‌و جۆره پڕۆژانه به‌رده‌وامیان هه‌بێت له پێناو زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه زانستی و ئه‌كادیمیه‌كانی نێوان وڵاتی هه‌نگاریا و هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوای له باڵیۆزی هه‌نگاریا له عیراق كرد كارئاسانی بكات له پێدانی ڤیزه به‌كاندیداكان و هاوسه‌ری كاندیداكان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌و وڵاته درێژه به‌خوێندن بده‌ن.
له به‌رامبه‌ردا دكتۆر تیبۆر زاتماری، باڵیوزی هه‌نگاریا له عیراق سه‌رباری ته‌ئكیدكردنه‌وه له گرنگی ئه‌و جۆره پڕۆژانه بۆ زیاتر ئاڵوگۆڕی زانستی و ئه‌كادیمی نێوان زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی هه‌نگاریا، به‌ڵێنی هه‌موو جۆره هاریكاریه‌كی بۆ سه‌رخستنی پڕۆژه‌كه‌و كاندیداكانی زه‌ماله‌كه دوپات كرده‌وه.
No comments:
Post a Comment