كۆچ بۆ ئوسترالیا و كۆچى كوردان
ئوسترالیا و پاپوا نیوگینیا بڕیاروایه به‌شێوه‌یه‌كى هاوبه‌ش لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن له‌باره‌ى بارودۆخى په‌ناخوازان و ئه‌و ته‌نگژانه‌ى له ناوه‌ندى ده‌ستبه‌سه‌ركردن له مانوس ڕویداوه و له‌هه‌وڵى هێوركردنه‌وه‌یدان.
به‌هۆى ئه‌و نائارامیه‌وه كه ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه ده‌ستى پێكرد و تاوه‌كو شه‌وى دوو شه‌ممه به‌رده‌وام بوو، په‌ناخوازێكى ئێرانى كوژراوه‌و نزیكه‌ى هه‌شتا كه‌شى تر بریندار بوون.
به‌پێى هه‌واڵه‌كان، هۆكارى كوژرانى ئه‌و په‌ناخوازه ئێرانیه له‌ئێستادا ئاشكرا نه‌بووه..
به‌پێى دواهه‌مین زانیاریه‌كان ئه‌و په‌ناخوازه‌ى كه سه‌ره‌تا وابڵاوكرایه‌وه ئێرانیه‌و كوژراوه، كوردێكى فه‌یلى بووه..، كه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوبردندان له ئێران وه‌كو كه‌مه‌نه‌ته‌وایه‌تیه‌ك.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێته‌ر ئۆو نێیل ڕایده‌گه‌یه‌نێت لێكۆڵینه‌وه‌كانیان به‌رده‌وامیان هه‌یه له‌باره‌ى بارودۆخه‌كه‌وه..
No comments:
Post a Comment