به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نن بۆ ساڵی داهاتوو سێ زانكۆی تری تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه دوو له‌وانه ئه‌مریكی و به‌ریتانین ، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و زانكۆیانه ده‌گاته 11 زانكۆ و سێ لقی زانكۆ.
د. جه‌مال كه‌مال حسێن به‌رێوه‌به‌ر خوێندنی ئه‌هلی له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌خه‌ندانی راگه‌یاند : بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو (2014- 2015)سێ زانكۆی تری تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه، ئه‌وانیش (زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له پارێزگای دهۆك و زانكۆی به‌یان بۆ زانست و ته‌كنه‌لۆژیا و لقی زانكۆی ستارتفۆرتی به‌ریتانی له پارێزگای هه‌ولێر)ن.
د. جه‌مال كه‌مال وتیشی: جگه له‌و سێ زانكۆیه داواكاری بۆ كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی تری زانكۆی تایبه‌ت یان لقی زانكۆی تایبه‌ت پێشكه‌ش به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندار كراوه، به‌ڵام دیار نییه له‌و ژماره‌یه چه‌ندیان ره‌زامه‌ندی وه‌رده‌گرێت .
به‌رێوه‌به‌ر خوێندنی ئه‌هلی روونیشیكرده‌وه : به‌گوێره‌ی یاسای زانكۆ تایبه‌ته‌كان دوای پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی زانكۆی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت ، له‌وانه هه‌ندێكیان راسته‌وخۆ ره‌تده‌كرێته‌وه و هه‌ندێكی تر ئاراسته‌ی لیژنه‌ی بالاَی هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كرێت، دواتر پێویستی به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاَ و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان ده‌بێت.
به مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی زانكۆ تایبه‌ته‌كانی هه‌رێم و رێكخستنیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و داموو ده‌زگاكانی تری هه‌رێم ، رۆژی 26/12 /2012 یاسا زانكۆ تایبه‌ته‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگ له‌په‌رله‌مانی كوردستان په‌سند كرا.
له‌كاتی ئێستا 13 زانكۆی حكومی و نۆ زانكۆی تایبه‌ت و 2لقی زانكۆ له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و سێ زانكۆیه‌ش ژماره‌ی زانكۆ تایبه‌ته‌كان ده‌گاته 11زانكۆ و سێ لقی زانكۆ ، كه زۆربه‌ی ئه‌و زانكۆیانه دوای ڕاپه‌رین و زیاتر دوای پرۆسه ئازادی عێراق له ساڵی 2003 كراوه‌ته‌وه ، ژماره‌یه‌كیشان به‌هۆی كه‌موریه‌كانیان داخراون.
خه‌ندان – ره‌هێل سه‌مه‌د
No comments:
Post a Comment