به‌پێی ئاماره‌كه كه له61 وڵاتی جیهاندا ئه‌نجامدراوه، عێراق به‌هه‌بونی 459 هه‌زارو 783 په‌ناخواز له‌پاش زیمبابۆیه‌وه له‌ڕیزبه‌ندی دووه‌می ئه‌و وڵاتانه‌دایه كه دانیشتوانه‌كه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رێـتیان كردووه.
به‌هۆی جیاوازی له‌یاسای كۆچی وڵاتان‌و جیاوازی له‌واده‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كه‌یسی په‌نابه‌رانداو مانه‌وه‌یان له‌كه‌مپه‌كاندا یان دیپۆتكردنه‌وه‌یان بۆ ولاَتی سێیه‌م كه له‌ئێستادا له‌هه‌ندێك وولاَتی وه‌ك ئوسترالیا پیاده‌ده‌كرێت، گلۆباڵ مه‌یل نه‌یتوانیه‌وه بزانێت كه ئاخۆ ژماره‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه چه‌ندن كه دواجار مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرتووه.
سه‌باره‌ت به‌و وڵاتانه‌ش كه عێراق له‌ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌میاندایه بۆ پێشكه‌شكردنی مافی په‌نابه‌رێتی، له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا، ئه‌ڵمانیا زیاتر له 94 هه‌زار كه‌یس، سوید به وه‌رگرتنی زیاتر له 73 هه‌زار كه‌یس، هۆڵه‌ندا به‌وه‌رگرتنی زیاتر له 28 هه‌زار كه‌یس، فنله‌ندا به‌وه‌رگرتنی زیاتر له 5 هه‌زار كه‌یسن.
له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیش، ئه‌رده‌ن به‌هه‌بونی زیاتر له 24 هه‌زار په‌ناخوازی عێراقی له‌ڕیزی یه‌كه‌می ولاَتانی عه‌ره‌بیدایه كه زۆرترین په‌ناخوازی عێراقی ڕویتێكردووه له‌و ماوه‌یه‌دا.
هه‌ژار ته‌ها، ئاوێنه‌نیوز
No comments:
Post a Comment