وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمینیا ئاشكرایكرد له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا حه‌وت ڕێكه‌وتنامه‌ی هاوبه‌شیان ئیمزا كراوه یه‌كێكیان تایبه‌ته به‌هه‌ڵگرتنی باج له نێوان هه‌ردو وڵاتدا‌و ، به‌م نزیكانه‌ش كونسوڵگه‌ری خۆی له شاری هه‌ولێر ده‌كاته‌وه.
ئیدوارد نالباندیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمینیا له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌نوسی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌غدا ڕایگه‌یاند، ئه‌رمینیا هاوڕایه‌و شان به شانی عێراق ده‌وستێته‌وه ده‌رباره‌ی چه‌ندین كێشه له عێراقدا.
نالباندیان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هه‌ردو وڵات چه‌ند ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ئیمزا كردووه، له‌وانه كردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسمانی له نێوان هه‌ردو وڵات‌و كارئاسانی بۆ هاتوچۆی عێراقیه‌كان بۆ ئه‌رمینیاو، له گرنگترینیان هه‌ڵگرتنی باجه له نێوان هه‌ردو وڵات‌دا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمینیا ڕونیكرده‌وه وڵاته‌كه‌ی به نیازی كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌ری خۆیه‌تی له شاری هه‌ولێر له نزیكترین ده‌رفه‌تدا.
دوێنی ئیدوارد نالبه‌ندیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمینیاو وه‌فدێكی هاوڕێی له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداوه گه‌یشته عێراق‌و له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقیه‌كه‌و ژماره‌یه‌ك له لێپرسراوه باڵاكانی وڵات كۆبونه‌وه.
NRT
No comments:
Post a Comment