Monday, October 5, 2015

٦٣٠ هەزار پەنابەر ڕەوانەی وڵاتەکانیان دەکرێنەوە

ئاژانسى نێودەوڵەتى چاودێریکردنى سنوور ڕایگەیاند، لە سەرەتاى ئەم ساڵەوە ٦٣٠ هەزار پەنابەر بە شێوەى نایاسایى چونەتە ئەوروپا و ڕەوانەى وڵاتەکانیان دەکرێنەوە.
فابریس لیجیرى سەرۆکى ئاژانسى نێودەوڵەتى چاودێریکردنى سنوور ڕایگەیاند: ئەو پەنابەرە نایاساییانەى کە چوونەتە ئەوروپاوە لەڕێگەى بەکرێگرتنى ٦٠ فڕۆکەوە ڕەوانەى وڵاتەکانیان دەکرێنەوە.
هەروەها فابریس ڕاشیگەیاندووە ساڵى ڕابردوو لەڕێگەى ٣٩ فڕۆکەوە پەنابەران ڕەوانەى وڵاتەکانیان کراونەتەوە.
پەنابەرانى نایاسایى کە ڕوویان لە وڵاتانى ئەوروپا کردووە زۆربەیان دانیشتوى عێراق وسوریان و بەشێکیشیان لە وڵاتانى ئاسیا و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستەوە ڕوویان لە ئەوروپا کردووە.

No comments:

Post a Comment