وه‌زیری كۆچی ئوسترالیا، ڕایگه‌یاند ئه‌و په‌ناخوازه كورده‌ی كه‌دوو گیانه‌و له كه‌مپه‌كانی دوورگه‌ی ناورۆ نزیك به‌ئوسترالیا ده‌ستبه‌سه‌ره، ناتوانێت داوای گواستنه‌وه بكات بۆ ئوسترالیا به‌مه‌به‌ستی له‌دایك بوونی منداڵه‌كه‌ی.
گوڵستان، ناوی ژنه دوو گیانه كورده‌یه له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌ناخوازێكی تری هاوشێوه‌ی خۆی كه دووگیانن، دواهه‌مین كه‌سه داوای ئه‌وه‌ی پێشكه‌ش به ئوسترالیا كردوه كه بتوانێت هیچ نه‌بێت منداڵه‌كه‌ی له‌و وڵاته له‌دایك بێت.
به‌ڵام وه‌زیری كۆچی ئوسترالیا داواكه‌یانی ڕه‌تكردۆته‌وه‌و ڕایگه‌یاند خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ ژنانی دووگیانیش له‌و دوورگه‌یه هه‌یه، وتیشی "هیچ په‌ناخوازێكی هه‌ردوو دوورگه‌ی ناورۆو پاپانیوگینیا ناتوانن هیچ ڕێگایه‌ك یان "فێڵێك" بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بگه‌یه‌ننه ئوسترالیا".
هاوسه‌ری گوڵستان له‌په‌یوه‌ندیه‌كیدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌یه‌كی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ی بی سی نیوزدا، وتی "ئه‌وان له‌سه‌لامه‌تی گیانی منداڵه‌كه‌یان ده‌ترسن‌و نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و دوورگه‌یه پیس‌و خراپن".
ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی به‌هۆی به‌ندكردنیان له كه‌مپه‌كانی ئه‌و دوورگه‌یه توشی چه‌ندین نه‌خۆشی بوون. به‌وته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی گوڵستان، له‌وه‌ش ده‌ترسێت خێزانه‌كه‌ی بنێرن بۆ دوورگه‌كه‌ی تریان كه ناوی پاپانیوگینیایه‌و به‌وه‌ش سه‌لامه‌تی خێزانه‌كه‌شی له‌وانه‌یه بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه چونكه ساڵی پار ئامۆزایه‌كی كه هاوشێوه‌ی ئه‌و په‌ناخواز بووه له كه‌مپه‌كانی ئه‌و دوورگه‌یه له پێكادانێكدا له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانی كه‌مپه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه.
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌رو له‌پاش ڕێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو دوورگه‌ی ناورۆ و پاپانیوگینیا، حكومه‌تی ئوسترالیا بڕیاریدا هه‌ر په‌ناخوازێك كه بیه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی‌و له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه خۆی بگه‌یه‌نێته ئوسترالیا ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ‌و له‌پێش گه‌شتنیان به‌و وڵاته دیپۆرتده‌كرێنه‌وه بۆ ئه‌و وڵاته‌ی كه به‌له‌مه‌كه‌ی لێوه هاتووه یان ده‌ستبه‌سه‌ریان ده‌كات و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و دوو دوورگه‌یه‌یان ده‌كات، كه دوو وڵاتی دورگه‌یی بچوكن.
به‌وه‌ش په‌ناخوازان ناتوانن داوای مافی په‌نابه‌رێـتی له ئوسترالیا بكه‌ن‌و ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له‌پاش ساغبوونه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیان وه‌ك په‌نابه‌ر له‌و دوو دوورگه‌یه بمێننه‌وه. ئه‌م سیاسه‌ته‌ش بۆته جێگه‌ی نیگه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیار له‌مافی په‌نابه‌ران‌و به‌پێشێلكاری مافی ئه‌وانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری هه‌والێ ئه‌ی بی سی نیوز
No comments:
Post a Comment