![]() |
پێرێ، لەکاتى گەیشتنى ژمارەیەک لە پەنابەران بە دورگەى کریسمس |
بەپێى دواهەمین ڕاپرسى کە ئەنجامدراوە ئەوە دەرکەوتووە کە ژمارەیەکى زۆر لە ئوسترالییەکان نیگەرانن لەوەى کە لەسەر سنوورەکانى وڵاتەکەیاندا ڕوودەدات، و بەمەش زیاتر لە (51%)ى ئوسترالییەکان بەهەموو شێوەیەک کۆچى هاوڵاتیانى بیانى بۆ وڵاتەکەیان ڕەت دەکەنەوە، کە ئەم ڕێژەیەش (%10) زیاترە لەو ڕێژەیەى لە (2005)دا هەبووە.
ترس لە ئاسایشى ئیش و مەترسى ئیش دەستنەکەوتن و زیادبوونى ڕێژەى دانیشتووان هۆکارە سەرەکییەکانى گۆڕانى تێڕوانینە لەو بوارەدا. یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانى ئۆپۆزسیۆن ڕایگەیاند کە هۆکارى نیگەرانى و توڕەیى هاوڵاتییان بۆئەوە دەگەرێتەوە کە ژمارەیەکى زۆر لە پەنابەر داواى هاتنە ناوەوەى وڵات و داواى مافى پەنابەرێتییان کردووە، یاخود هەوڵى لەوشێوەیە دەدەن.
بەپێى ئەو ڕاپرسییەى لەلایەن سەنتەرێکى لێکۆڵینەوەى ئوسترالییەوە بەناوى (کیو ئێم ئار ئەى) کراوە، تەنها یەک لەسێى ئەو (2000) بەشداربووانە لەو بڕوایەدان کە ئوسترالیا بە پەنابەرانى وڵاتانى جیاوازەوە خۆش و سەرنجڕاکێش بووە. ئەمە لەکاتێکدایە کە دوو لە سێى بەشداربووان لەو بڕوایەدان کە پێویستە پەنابەران و کۆچکردووانى وڵاتانى دى پێویستە لەگەڵ کەلتورى ئوسترالیادا خۆیان ڕابهێنن.
بۆب بیرێڵ کە پسپۆڕى بوارى کۆچە لە زانکۆى مۆناش ڕایگەیاند کە ئەم داتایانە ئەوە نیشان دەدات کە ڕاى گشتى گۆڕانکارى بەسەردا هاتووە.
بیرێڵ ڕایگەیاند کە ئەمە جێگەى نیگەرانییە لەکاتێکدا ئێمە ڕێگە دەدەین کە زیاتر لە (100000) هەزار هاوڵاتى تر کۆچ بۆ وڵاتەکەیان بکەن بۆئەوەى کاربککەن، ئەمە لەکاتێکدایە کە لەناوخۆدا ڕێژەى بێکارى لەئاستێکى خراپدایە.
واچاوەڕوان دەکرێت کە بۆ ساڵى (2012-2013) ژمارەى کۆچبەران بگات بە (230000) کە ئەمەش یەکسانە بەو ڕێژەیەى کە لە (1960)دا کۆچى بەلێشاو هەبوو.
جێگەى باسە لایەنەکانى ئۆپۆزسیۆنیش لە ئوسترالیا ڕەخنەى توند ئاڕاستەى حکومەتى وڵاتەکەیان دەکەن کە ڕێوشوێنى پێویست لەبارەى کۆچى نایاساییەوە ناگرێتەبەر و ژمارەیەکى زۆر لە کۆچبەران قبووڵ دەکات بۆئەوەى بچنە وڵاتەکەیانەوە.
بۆ زانیارى زیاتر لەبارەى کۆچ و خوێندن لە دەرەوەى وڵات سەردانى پەیج و بلۆگەکانمان بکەن:
No comments:
Post a Comment