Thursday, May 10, 2012

ۆرکشۆپێک لەبارەى کۆچى نایاساییەوە لەلایەن ستات و رێکخراوى میدیاى سەربەخۆ


دیمەنێک لە ۆرکشۆپەکە

بلۆگى کۆچى کوردان

رێکخراوى میدیاى سەربەخۆ لە کوردستان بە هاوکارى ستات هەستا بەئەنجامدانى ۆرکشۆپێکى تایبەت لەبارەى فۆتۆگرافى و کۆچى نایاسایى لە سلێمانى، لە 8 و 9ى ئایارى سەرەتاى ئەم مانگەدا.
وەکو دەزانین ژمارەیەکى زۆر لە گەنجان خواستى ئەوەیان هەیە کە وڵاتەکەیان جێبهێڵن. بەڵام ئەمەش لەکاتێکدایە کە وەرگرانى ڤیزا زەحمەتتر بووە و زۆرێکیش لەڕێگەى قاچاخچییەوە ئەو کارە ئەنجام دەدەن و پاسپۆرت بە فیزاوە دەکڕنەوە. ئەم جۆرە لە کۆچ چەندین زیان و ئەنجامى خراپى دەبێت. لەبەرئەوەى رێکخراوى میدیاى سەربەخۆ و ستات ویستیان فۆتۆگرافەر، رۆژنامەنووس و بلۆگەران هۆشیار بکەنەوە لەبارەى ئەم پرسەوەو ڤیستیڤاڵێکى دۆکیومێنتارى لەوبارەیەوە ڕێکبخرێت.
ۆرکشۆپە فۆتۆگرافییەکە یەکەم قۆناغى پڕۆژەکەیە لەبارەى کۆچى نایاساییەوە بۆ میدیاى کوردى. فۆتۆگرافەرەکان زانیارى گرنگییان لەوبارەیەوە پێدرا لەلایەن ئێدى ڤان وێزێڵ، کە فۆتۆگرافەرێکى هۆڵەندییەو ژمارەیەک خەڵاتى نێودەوڵەتى بەدەست هێناوە.
لەهەمانکاتدا ڕێکخراوى ستات زانیارى گرنگ لەبارەى کۆچى نایاساییەوە بە بەشداربووان دەدات، ئەمەش بە پێدانى زانیارى و باکگراوندى مێژوویى و داتا لەبارەى ئەو کێشەیەوە. ئەمە لەکاتێکدایە کە باس لە بەزۆر ناردنەوەو دەرفەتى گەڕانەوە بەخۆبەخشانە باس دەکرێت.
دوابەدواى ۆرکشۆپەکە بەشداربووان کۆمەڵێک ستۆرى تایبەت لەبارەى پرسى کۆچى نایاساییەوە ئامادە دەکەن بۆ پێشانگایەک کە لەمانگى داهاتوودا سازدەدرێت و سەرکەوتووان خەڵات دەکرێن.




دیمەنى ۆرکشۆپەکە

No comments:

Post a Comment