ده‌شتی جه‌مال به‌رپرسی فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق |
به‌پێی ئاماره‌كانی فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌ران، له‌ساڵی 2005 وه 6250 په‌نابه‌ر ره‌وانه‌ی كوردستان كراونه‌ته‌وه.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا ده‌شتی جه‌مال به‌رپرسی فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق رایگه‌یاند”له‌دوای ساڵی 2005 وه 6250 په‌نابه‌رله‌سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌وروپاوه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراونه‌ته‌وه، له‌و ژماره‌یه‌ش له‌دوای رووداوه‌كانی 17 شوباتی ساڵی رابرووی سلێمانی له 4/2/2011وه 3367 په‌نابه‌ر ناوی خۆیان له نوسینگه‌كه ئێمه تۆماركردوه”.
جه‌مال ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد به‌شێك له‌و په‌نابه‌رانه منداڵ‌وخێزانیان به‌جێ هێشتووه، ئه‌و په‌نابه‌رانه له‌بارێكی ده‌روونی خراپ دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له‌كاتێكدا چه‌ندین به‌ڵێن به‌و په‌نابه‌رانه دراوه كه هاوكاری مادیان بكه‌ن، به‌ڵام تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم هیچ وه‌ڵامێكی نه‌داونه‌ته‌وه.
به‌رپرسی فیدراسۆنی په‌نابه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد به‌پێی بڕیارێكی حكومه‌تی عێراق كه له‌ساڵی 2004 ده‌رچووه بۆ هه‌رپه‌نابه‌رێك بڕی 4 ملیۆن دینار‌و پارچه‌یه‌ك زه‌وی پێ ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هه‌رێم به‌شێكه له‌عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و بڕیاره جێ به‌جێ ناكات.
ده‌شتی جه‌مال روونیشی كرده‌وه كه وه‌زیری كۆچ‌وكۆبه‌رانی عێراق پێی راگه‌یاندوون كه بڕی 44 ملیۆن دینار له‌بوودجه‌ی 17% ته‌رخان كراوه بۆ كێشه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه، به‌ڵام تاكوئێستا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هیچ وه‌ڵامێكمان ناده‌نه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین یاداشت‌و كه‌مپینمان بۆ پێكهێناوه تاكو ئێستا بێ سود بووه.
ده‌شتی جه‌مال وتیشی “به‌پێی ئه‌و زانیارایانه‌ی به‌ئێمه گه‌یشتووه هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێك كردوه بۆ لێ خۆش بوون له‌قه‌رزه‌كانی سه‌رعێراق لةلایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وانیش ئه‌و په‌نابه‌رانه دیپۆرت بكه‌نه‌وه”.
هێمن حه‌سه‌ن
Hawlati
No comments:
Post a Comment