ڕۆژی دوو شه‌ممه 12.11.2012 له زیندانی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی شاری زوریخی سویسرا ، په‌نابه‌رێكی ڕوسی به ناوی ئۆلێگ كه ته‌مه‌نی ٢٨ ساڵ بوو ، دوای ئه‌وه‌ی كه داواكاری مافی په‌نابه‌رێتی ڕه‌د ئه‌كرێته‌وه‌و زیندانی ئه‌كرێ ، له ژوره‌كه‌ی خۆیدا له ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه خۆی ئه‌كوژێ. ئه‌وه‌ی شایانی باسكردنه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه یه‌كه‌م جار نیه له‌و زیندانه‌دا په‌نابه‌ران خۆیان ئه‌كوژن، هه‌روه‌ها به پێیی یاسای په‌نابه‌ری ساڵی ٢٠٠٨ ی سویسرا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه داواكاری مافی په‌نابه‌ریان ڕه‌د ئه‌كرێته‌وه له مانگێكه‌وه تا ساڵ‌ونیوێك ده‌توانن له زیندانا بیانهێڵنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ناچاریان بكه‌ن كه ئیمزای گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆیان بكه‌ن .
Showing posts with label Kurdish deportation. Show all posts
Showing posts with label Kurdish deportation. Show all posts
Sunday, November 18, 2012
په‌نابه‌رێك له زیندانی دیپۆرتكردنه‌وه له سویسرا خۆی ئه‌كوژێ
Labels:
Death of asylum seeker,
Death of Refugee,
Death on the way,
Deportation of Kurd,
Deporting Kurds,
Kurdish community in Sweden,
Kurdish deportation
Monday, July 2, 2012
گاردیان: په‌رله‌مانی عیراق وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوه‌كان قه‌ده‌غه‌ده‌كات
![]() |
| دیپۆرتكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك په‌نابه‌ر...فۆتۆ: گێتی |
ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانیا له ڕاپۆرتێكدا تیشكی خستۆته‌سه‌ر كێشه‌ی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی له وڵاتانی ئه‌وروپاوه بۆ هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ئاماژه‌یكردووه به بڕیارێكی په‌رله‌مانی عیراق، كه دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ عیراق قه‌ده‌غه ده‌كات.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌یكردووه به‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابرد‌وودا به‌ریتانیا نه‌یتوانیوه عیراقییه‌كان ده‌ربكات، ته‌نانه‌ت پاش ئه‌وه‌ی مافی مانه‌وه‌یان له‌و وڵاته ونكردووه، ئه‌ویش به‌هۆی كێشه‌ی یاساییه‌وه له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی و ڕه‌وشی ئاساییش له عیراق.
له سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپادا به ده‌یان هه‌زار عیراقی چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن كه‌یسی په‌نابه‌رێتییان یه‌كلایی بكرێته‌وه یان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌دان بۆ عیراق، ئه‌گه‌ر داواكانیان بۆ مافی په‌نابه‌رێتی ڕه‌تكرابێته‌وه.
مامه‌ڵه‌ی خراپی جه‌سته‌یی له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رانی دیپۆرتكراوه‌ی كورد له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و توندوتیژیی تایه‌فه‌گه‌ری و ته‌قینه‌وه‌كانی ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده له قۆناغێكدا دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا له ستراسبۆرگ-ی ناچاركرد ده‌ستوه‌ربداته ناو مه‌سه‌له‌كه‌و جه‌خت بكاته‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له ناوچه‌كانی عیراق زۆر مه‌ترسیدارن و به‌وه‌ش له واقیعدا به‌زۆر ناردنه‌وه ڕاگیرا. به‌ریتانیا له به‌هاری ڕابردووه‌وه شكستیهێناوه له به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره عیراقییانه‌ی كه‌یسه‌كانیان ڕه‌تكراونه‌ته‌وه بۆ وڵاتی خۆیان.
له به‌شێكی ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه:" په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی له فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌وروپاوه بۆ هه‌رێم قه‌ده‌غه‌كردووه و مانگی ڕابردووش ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بڕیاریدا دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا قه‌ده‌غه‌بكرێت".
په‌رله‌مانی عیراق له بڕیاره‌كه‌یدا فه‌رمانیكردووه به حكومه‌تی عیراق ئه‌و په‌نابه‌رانه وه‌رنه‌گرێته‌وه كه دیپۆرتده‌كرێنه‌وه و پێداچو‌ونه‌وه‌یه‌ك بكات به یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان سوید و حكومه‌تی عیراقدا سه‌باره‌ت به دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه غه‌رامه‌بكات كه په‌نابه‌رانیان دیپۆرتكردۆته‌وه و كۆنفرانسێك له ده‌ره‌وه‌ی وڵات سه‌باره‌ت به كێشه‌ی په‌نابه‌رانی عیراق سازبكات.
به‌پێی ڕۆژنامه‌كه به ملیۆنان عیراقی دوای ڕوخاندنی ڕژێمی سه‌دام حسێن له وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵاتن و ڕوویان كرده ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆریش ڕوویان كرده ئه‌وروپا. قه‌ده‌غه‌كردنی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیراقی (IFIR) سه‌رپه‌رشتیكراوه، كه باره‌گاكه‌یان له له‌نده‌نه و كه‌مپینیان سازكردووه له‌دژی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ عیراق و هه‌رێمی كوردستان.
له‌وباره‌یه‌وه ده‌شتی جه‌مال، له (IFIR) به گاردیانی ڕاگه‌یاندووه:" ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆ په‌نابه‌رانی عیراقی كه قوربانی جه‌نگ و سته‌ملێكردنن. نه‌رویج و دانیمارك به‌م دواییانه په‌نابه‌رانیان به‌زۆر ناردۆته‌وه و ئێستا پێویسته ئه‌وه بوه‌ستێنن. ئێمه ده‌زانین لانیكه‌م 1300 په‌نابه‌ری عیراق له هۆڵه‌ندا هه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه ڕه‌وانه‌ی عیراق بكرێنه‌وه".
ڕۆژنامه‌كه له زاری به‌رپرسانی (IFIR)ه‌وه ڕونیكردۆته‌وه ژماره‌یه‌كی كه‌می عیراقی ئێستا له سه‌نته‌ره‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كۆچبه‌رانی به‌ریتانیادایه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه وته‌بێژێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا ئاشكرایكردووه: "وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ئاگاداره له بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق‌و داوای له حكومه‌تی عیراق كردووه كارئاسانیی نه‌كات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتییانی عیراقی بۆ وڵاتی خۆیان و ئه‌وه پێشنیازێكه و باوه‌ڕم وانییه ئه‌وه بڕیارێكی پابه‌ندكه‌ر بێت به‌سه‌ر حكومه‌تدا و باوه‌ڕم وانییه ئه‌و بڕیاره كاریگه‌ریی له ئێمه بكات".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وته‌بێژێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی شانشینی یه‌كگرتوو ده‌ڵێت: "من ئاگاداری هیچ ده‌وڵه‌تێكی ترنیم كه وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ڕه‌تبكه‌نه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دادگاكانی به‌ریتانیا ته‌ئكیدیان كردۆته‌وه ئێمه ده‌توانین خه‌ڵك بۆ عیراق بگه‌ڕێنینه‌وه له‌نێوانیشیاندا دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كورد له‌ڕێگای به‌غداوه".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وته‌بێژێكی ده‌زگای (فرۆنتێكس) كه گه‌شته ئاسمانیه‌كان بۆ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و ئاسایشی سنوره‌كانی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕێكده‌خات ڕایگه‌یاند، له پایزی ڕابردووه‌وه هیچ گه‌شتێكی ئاسمانی بۆ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ڕێكنه‌خستووه و له ڕابرد‌وودا چه‌ند ده‌وڵه‌تێك وه‌رگرتنه‌وه‌ی هاوڵاتییانی خۆیان ڕه‌تكردۆته‌وه، وه‌كو له‌ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا ده‌سه‌ڵاتداران گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانیان له ڕۆماوه بۆ كۆسۆڤۆ ڕه‌تكردۆته‌وه، چونكه نه‌یانتوانیوه گه‌ره‌نتی سه‌لامه‌تیی ژیانی په‌نابه‌ره‌كان بكه‌ن.
خه‌ندان- دانا ته‌یب مه‌نمی
Labels:
Britain. Kurdish Refugee,
Deportation,
Deportation Iraq,
Deportation Kurd,
deporting Iraqi,
Deporting Kurds,
forced deportation,
Guardian,
Iraqi government,
Iraqi parliament,
Kurdish deportation
Sunday, June 24, 2012
په‌رله‌مانی عێراق به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ره‌تده‌كاته‌وه
![]() |
| داواش له حكومه‌تی عێراق ده‌كات ئاسانكاریی بۆ ئه‌و كاره نه‌كات |
له دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگدرا له سه‌ر پڕۆژه‌یاسایه‌ك كه تایبه‌ته به كێشه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقییانه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌ی تێیدا نیشته‌جێن به‌زۆر ده‌نێردرێنه‌وه بۆ عێراق.
سه‌ردار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به ئێن ئاڕ تی راگه‌یاند: پاش هه‌وڵدانێكی زۆر و چه‌ند جارێك ده‌ستكاریكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره توانیویانه وا بكه‌ن په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر بڕیاره‌كه بدات.
به‌پێی ئه‌و بڕیاره، په‌رله‌مانی عێراق ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره عێراقیه‌كان به زۆر ره‌ت ده‌كاته‌وه‌و، داواش له حكومه‌تی عێراق ده‌كات ئاسانكاریی بۆ ئه‌و كاره نه‌كات.
هه‌روه‌ها بڕیاره‌كه داوا له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ده‌كات غه‌رامه‌ی ئه‌و كۆمپانیا فڕۆكه‌وانیانه بكات، كه هه‌ڵده‌ستن به گواستنه‌وه ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به زۆر ده‌نێردرێنه‌وه بۆ عێراق.
هه‌روه‌ك له خاڵێكی تری بڕیاره‌كه‌دا، داوا له حكومه‌تی عێراق كراوه كاربكات بۆ به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌باره‌ت به‌و كێشه‌یه.
به‌پێی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی په‌نابه‌رانی عێراق، ته‌نیا له ساڵی رابردوودا، نزیكه‌ی 900 په‌نابه‌ری كورد له وڵاتانی به‌ریتانیاو هۆڵه‌ندا و سوید و نه‌رویجه‌وه له‌رێی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ عێراق‌و، له مانگی شوباتی ئه‌مساڵیشدا، نزیكه‌ی 70 په‌نابه‌ری كورد له سوید و نه‌رویجه‌وه گه‌رێنرانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ده‌قی ئه‌و بڕیاره‌ی كه ئه‌مڕۆ په‌ڕله‌مانی عێراق ده‌نگی پێداوه، ئه‌م ده‌قه له لایه‌ن به‌ڕێز سه‌ردار عه‌بدوڵا ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی عێراقه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، سوپاس بۆ كاك سه‌ردار و هه‌موو ئه‌و دۆستانه‌ی كه ده‌ورو كاریگه‌رییان هه‌بوو له سه‌ر ده‌رچونی ئه‌م بڕیاره.:::
Labels:
Deportation,
Deportation Iraq,
Deportation Kurd,
deporting Iraqi,
Deporting Kurds,
forced deportation,
Iraqi COR,
Iraqi government,
Iraqi parliament,
Kurdish asylum seeker,
Kurdish Community,
Kurdish deportation
Tuesday, May 22, 2012
ئوسترالییەکان داواى داخستنى سنوورەکانیان بەسەر 230000 کۆچبەردا دەکەن
![]() |
| پێرێ، لەکاتى گەیشتنى ژمارەیەک لە پەنابەران بە دورگەى کریسمس |
بەپێى دواهەمین ڕاپرسى کە ئەنجامدراوە ئەوە دەرکەوتووە کە ژمارەیەکى زۆر لە ئوسترالییەکان نیگەرانن لەوەى کە لەسەر سنوورەکانى وڵاتەکەیاندا ڕوودەدات، و بەمەش زیاتر لە (51%)ى ئوسترالییەکان بەهەموو شێوەیەک کۆچى هاوڵاتیانى بیانى بۆ وڵاتەکەیان ڕەت دەکەنەوە، کە ئەم ڕێژەیەش (%10) زیاترە لەو ڕێژەیەى لە (2005)دا هەبووە.
ترس لە ئاسایشى ئیش و مەترسى ئیش دەستنەکەوتن و زیادبوونى ڕێژەى دانیشتووان هۆکارە سەرەکییەکانى گۆڕ‌انى تێڕوانینە لەو بوارەدا. یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانى ئۆپۆزسیۆن ڕایگەیاند کە هۆکارى نیگەرانى و توڕەیى هاوڵاتییان بۆئەوە دەگەرێتەوە کە ژمارەیەکى زۆر لە پەنابەر داواى هاتنە ناوەوەى وڵات و داواى مافى پەنابەرێتییان کردووە، یاخود هەوڵى لەوشێوەیە دەدەن.
بەپێى ئەو ڕاپرسییەى لەلایەن سەنتەرێکى لێکۆڵینەوەى ئوسترالییەوە بەناوى (کیو ئێم ئار ئەى) کراوە، تەنها یەک لەسێى ئەو (2000) بەشداربووانە لەو بڕوایەدان کە ئوسترالیا بە پەنابەرانى وڵاتانى جیاوازەوە خۆش و سەرنجڕاکێش بووە. ئەمە لەکاتێکدایە کە دوو لە سێى بەشداربووان لەو بڕوایەدان کە پێویستە پەنابەران و کۆچکردووانى وڵاتانى دى پێویستە لەگەڵ کەلتورى ئوسترالیادا خۆیان ڕابهێنن.
بۆب بیرێڵ کە پسپۆڕى بوارى کۆچە لە زانکۆى مۆناش ڕایگەیاند کە ئەم داتایانە ئەوە نیشان دەدات کە ڕاى گشتى گۆڕانکارى بەسەردا هاتووە.
بیرێڵ ڕایگەیاند کە ئەمە جێگەى نیگەرانییە لەکاتێکدا ئێمە ڕێگە دەدەین کە زیاتر لە (100000) هەزار هاوڵاتى تر کۆچ بۆ وڵاتەکەیان بکەن بۆئەوەى کاربککەن، ئەمە لەکاتێکدایە کە لەناوخۆدا ڕێژەى بێکارى لەئاستێکى خراپدایە.
واچاوەڕوان دەکرێت کە بۆ ساڵى (2012-2013) ژمارەى کۆچبەران بگات بە (230000) کە ئەمەش یەکسانە بەو ڕێژەیەى کە لە (1960)دا کۆچى بەلێشاو هەبوو.
جێگەى باسە لایەنەکانى ئۆپۆزسیۆنیش لە ئوسترالیا ڕەخنەى توند ئاڕاستەى حکومەتى وڵاتەکەیان دەکەن کە ڕێوشوێنى پێویست لەبارەى کۆچى نایاساییەوە ناگرێتەبەر و ژمارەیەکى زۆر لە کۆچبەران قبووڵ دەکات بۆئەوەى بچنە وڵاتەکەیانەوە.
بۆ زانیارى زیاتر لەبارەى کۆچ و خوێندن لە دەرەوەى وڵات سەردانى پەیج و بلۆگەکانمان بکەن:
Labels:
Asylum seeker,
Australian policy,
deported Iraqi,
Iraqi asylum seeker,
Iraqi Australia,
Kurdish asylum seeker,
Kurdish deportation,
Kurdish Migration,
migration to Australia
Tuesday, May 15, 2012
شه‌ش هه‌زار په‌نابه‌رى كورد دیپۆرت كراونه‌ته‌وه
![]() |
| ده‌شتی جه‌مال به‌رپرسی فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق |
به‌پێی ئاماره‌كانی فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌ران، له‌ساڵی 2005 وه 6250 په‌نابه‌ر ره‌وانه‌ی كوردستان كراونه‌ته‌وه.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا ده‌شتی جه‌مال به‌رپرسی فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق رایگه‌یاند”له‌دوای ساڵی 2005 وه 6250 په‌نابه‌رله‌سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌وروپاوه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراونه‌ته‌وه، له‌و ژماره‌یه‌ش له‌دوای رووداوه‌كانی 17 شوباتی ساڵی رابرووی سلێمانی له 4/2/2011وه 3367 په‌نابه‌ر ناوی خۆیان له نوسینگه‌كه ئێمه تۆماركردوه”.
جه‌مال ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد به‌شێك له‌و په‌نابه‌رانه منداڵ‌وخێزانیان به‌جێ هێشتووه، ئه‌و په‌نابه‌رانه له‌بارێكی ده‌روونی خراپ دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له‌كاتێكدا چه‌ندین به‌ڵێن به‌و په‌نابه‌رانه دراوه كه هاوكاری مادیان بكه‌ن، به‌ڵام تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم هیچ وه‌ڵامێكی نه‌داونه‌ته‌وه.
به‌رپرسی فیدراسۆنی په‌نابه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد به‌پێی بڕیارێكی حكومه‌تی عێراق كه له‌ساڵی 2004 ده‌رچووه بۆ هه‌رپه‌نابه‌رێك بڕی 4 ملیۆن دینار‌و پارچه‌یه‌ك زه‌وی پێ ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هه‌رێم به‌شێكه له‌عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و بڕیاره جێ به‌جێ ناكات.
ده‌شتی جه‌مال روونیشی كرده‌وه كه وه‌زیری كۆچ‌وكۆبه‌رانی عێراق پێی راگه‌یاندوون كه بڕی 44 ملیۆن دینار له‌بوودجه‌ی 17% ته‌رخان كراوه بۆ كێشه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه، به‌ڵام تاكوئێستا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هیچ وه‌ڵامێكمان ناده‌نه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین یاداشت‌و كه‌مپینمان بۆ پێكهێناوه تاكو ئێستا بێ سود بووه.
ده‌شتی جه‌مال وتیشی “به‌پێی ئه‌و زانیارایانه‌ی به‌ئێمه گه‌یشتووه هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێك كردوه بۆ لێ خۆش بوون له‌قه‌رزه‌كانی سه‌رعێراق لةلایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وانیش ئه‌و په‌نابه‌رانه دیپۆرت بكه‌نه‌وه”.
هێمن حه‌سه‌ن
Hawlati
Labels:
Deportation,
Deportation Kurd,
deported Iraqi,
Deported Kurd,
deporting,
deporting Iraqi,
Deporting Kurds,
Kurdish asylum seeker,
Kurdish Community,
Kurdish Community in Europe,
Kurdish deportation
Thursday, May 10, 2012
ۆرکشۆپێک لەبارەى کۆچى نایاساییەوە لەلایەن ستات و رێکخراوى میدیاى سەربەخۆ
![]() |
| دیمەنێک لە ۆرکشۆپەکە |
بلۆگى کۆچى کوردان
رێکخراوى میدیاى سەربەخۆ لە کوردستان بە هاوکارى ستات هەستا بەئەنجامدانى ۆرکشۆپێکى تایبەت لەبارەى فۆتۆگرافى و کۆچى نایاسایى لە سلێمانى، لە 8 و 9ى ئایارى سەرەتاى ئەم مانگەدا.
وەکو دەزانین ژمارەیەکى زۆر لە گەنجان خواستى ئەوەیان هەیە کە وڵاتەکەیان جێبهێڵن. بەڵام ئەمەش لەکاتێکدایە کە وەرگرانى ڤیزا زەحمەتتر بووە و زۆرێکیش لەڕێگەى قاچاخچییەوە ئەو کارە ئەنجام دەدەن و پاسپۆرت بە فیزاوە دەکڕنەوە. ئەم جۆرە لە کۆچ چەندین زیان و ئەنجامى خراپى دەبێت. لەبەرئەوەى رێکخراوى میدیاى سەربەخۆ و ستات ویستیان فۆتۆگرافەر، رۆژنامەنووس و بلۆگەران هۆشیار بکەنەوە لەبارەى ئەم پرسەوەو ڤیستیڤاڵێکى دۆکیومێنتارى لەوبارەیەوە ڕێکبخرێت.
ۆرکشۆپە فۆتۆگرافییەکە یەکەم قۆناغى پڕۆژەکەیە لەبارەى کۆچى نایاساییەوە بۆ میدیاى کوردى. فۆتۆگرافەرەکان زانیارى گرنگییان لەوبارەیەوە پێدرا لەلایەن ئێدى ڤان وێزێڵ، کە فۆتۆگرافەرێکى هۆڵەندییەو ژمارەیەک خەڵاتى نێودەوڵەتى بەدەست هێناوە.
لەهەمانکاتدا ڕێکخراوى ستات زانیارى گرنگ لەبارەى کۆچى نایاساییەوە بە بەشداربووان دەدات، ئەمەش بە پێدانى زانیارى و باکگراوندى مێژوویى و داتا لەبارەى ئەو کێشەیەوە. ئەمە لەکاتێکدایە کە باس لە بەزۆر ناردنەوەو دەرفەتى گەڕانەوە بەخۆبەخشانە باس دەکرێت.
دوابەدواى ۆرکشۆپەکە بەشداربووان کۆمەڵێک ستۆرى تایبەت لەبارەى پرسى کۆچى نایاساییەوە ئامادە دەکەن بۆ پێشانگایەک کە لەمانگى داهاتوودا سازدەدرێت و سەرکەوتووان خەڵات دەکرێن.
![]() |
| دیمەنى ۆرکشۆپەکە |
Labels:
Australia,
Australian policy,
Deportation,
illegal,
illegal migration,
IMCK,
Immigration,
Killed,
Kurdish deportation,
Kurdish Migration,
photography exhibition,
STATT,
Sulaimani
Tuesday, May 1, 2012
كوشتنی كچه كوردێك له‌سوید ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره دروستده‌كات
![]() |
| به‌شێك له‌هاوڵاتیان مه‌رگی ماریایان به‌قوربانی شه‌ره‌فی كوردایه‌تی لێكدایه‌وه |
له‌وڵاتی سوید باسله‌وه‌ده‌كرێت كه‌كورده‌كان به‌بیانووی پاراستنی شه‌ره‌ف وئابڕویان كچه‌كانیان خه‌ڵتانی خوێن ده‌كه‌ن.
بە پێ سەرچاوەکان ماریا لە ماڵی خۆیدا لە شارۆچکەی (لاندس کرونا) ی سوید دەدرێتە بەر چەقۆ، هەر بە ماوەیەکی کورتیش دوای کەتنەکە برا بچووکی ژنە کە هێشتا تەمەنی ١٦ ساڵە لە دەورورو بەری ماڵی ژنەی لە خوێن گەوزیو، بە گومانی تاوانی کوشتن دەستگیرکرا.
مێرمنداڵە ١٦ساڵییەکە هێشتا گومانی لەسەرە و ئازاد نەکراوە.
ڕۆژی دواتر ژنێکی تەمەن ٣٩ ساڵە بە گومانی کوشتن یا هاوکاری لەم کەتنە دەستگیر کرا.
باسله‌وه‌دكرێت كه ئه‌و ژنه “كوژراوه” بەر لە چەند ساڵێک کە تەمەنی هێشتا ١٣ تا١٤ساڵی دەبوو لە لایەن بنەماڵەکەی بردرابۆوە بۆ باشووری کوردستان و بە زۆر درابوو بە شوو.
دوای ئه‌وه‌ی
دوای ئه‌وه‌ی
ئەم ژنە ماوەیەکه له‌ماڵه‌وه رایكردووه و لەژێر ناو و ئەدرەسی نهێنی لە ژێر چاودێری پۆلیس و شارەوانی دەژیا، بەڵام بەم دوای یانە وەڕەس دەبێ و ماڵی سەبەخۆی خۆی پێکەوە دەنێ.
به‌ڵام له‌دوای پێكهێنانی ماڵی سه‌ربه‌خۆی خۆی روبه‌ڕوی كوشتن ده‌بێته‌وه. به‌شێك له‌هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته مه‌رگی ماریا بارۆییان به‌قوربانیه‌كی شه‌ره‌فی كوردایه‌تی لێكدایه‌وه.
سەرچاوەکان: ڕادیۆی سوید/ تەلفزیۆنی سوید/ ڕۆژنامەی ئێکس پرێس، ئەفتۆن بلادێت
هاوڵاتی، سەرکەش/ ئوپسالای سوید
Labels:
cultural integration,
Honor Killing,
Iraqi culture,
Kurdish Community,
Kurdish culture,
Kurdish deportation,
Kurdish Migration,
Kurdish Nation,
Sweden,
Swedish
Thursday, April 26, 2012
ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری كورد ده‌نێردرێنه‌وه
![]() |
وێنه‌ی چه‌ند په‌ناخوازێك له‌كاتی مانگرتنیان
له‌سه‌ر سه‌قفی كه‌مپێكی ئوسترایا- ئه‌رشیف
|
ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد "زۆربه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه كوردن"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌كه‌یان ئاشكرابكات.
ناوبراو وتیشی "ناردنەوە ئەو پەنابەرانە لە کاتیَکدایە کە دەیان ئەندام پەرلەمان‌و لایەنی سیاسی‌و رێکخراوی مرۆیی لە کەمپینی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی دژ بە ناردنەوەی پەنابەران بەشداریان کروە".
له‌هه‌مانكاتدا ده‌شتی داوای لەحکومەتەکەی مالکی دەکەن هاوکاری‌و ئاسانکاری بۆ بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران راگرێت، بەڵام "تا ئێستا پچوکترین بەرپرسیاریَتیان نیشاننه‌داوه‌و به‌رده‌وامن له‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی دیپۆرتكراوان".
سكرتێری فیدراسیۆنه‌كه ئه‌وه‌شی خسته روو "پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم‌و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستبه‌جێ هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ له‌پێناو راگرتنی دیپۆرتكردنی په‌نابه‌رانی ئه‌وروپا".
شایەنی باسە لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا، فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەئاستی دەرەوەو ناوەوەی عێراق‌و کوردستان کەمپینێکی نارەزایەتی راگەیاندوە دژ بە دیپۆرتی پەنابەران.
زریان محمد
ئاوێنه نیوز
Labels:
Deportation,
deporting Iraqi,
Deporting Kurds,
Iraqi asylum seeker,
Iraqi refugees in Europe,
Kurdish asylum seeker,
Kurdish deportation,
Kurdish Migration,
Kurdish Refugee,
Kurds in Europe
Subscribe to:
Posts (Atom)











