Showing posts with label IMCK. Show all posts
Showing posts with label IMCK. Show all posts

Tuesday, May 14, 2013

خولی ڕۆژنامەوانی لە هەولێر و لە سلێمانی

کۆچى کوردان و کۆچ بۆ ئوسترالیا

رێکخراوی میدیای سەربەخۆ لە کوردستان و بە هاوکاری STATT ی نێودەوڵەتی دوو ۆرکشۆپی 2 ڕۆژی ( 2 ڕۆژ لە سلێمانی و 2 ڕۆژ لە هەولێر) سازدەکات بۆ فۆتۆگرافەران. 
 
ۆرکشۆپەکە لەبارەی بە ناوخۆیی کردنی هەواڵە جیهانیەکانە بە شێوەیەک سەرنجی هاوڵاتیانی کوردستانیش ڕابکێشێت بە تایبەتی چیرۆکەکانی دەربارەی کۆچی نایاسایین، چۆن لە میدیا جیهانیەکاندا بابەتێکی سەرەکیە و پەیوەستکردنیان بە ناوخۆی کوردستانەوە. 
 
خولەکە بۆ ئەو فۆتۆ-جۆرنالیستانەیە کە هەندێک ئەزموونیان هەیە لە بواری خۆیاندا و بیانەوێت تواناکانیان بەهێزتر بکەن. 
خولەکە بێ بەرامبەرە و ڕێکخراوی میدیای سەربەخۆ نیوەڕوان میوانداری بەشداربوان دەکات.
خولەکە ڕۆژانی 19و20 / 05 / 2013 لە هەولێر، 21 و 22 / 05 / 2013 لە سلێمانی دەبێت
دەوام رۆژانە 09:00 - 16:00 دەبێت لەگەڵ برێکی نیوەڕوان و چا و قاوە لە نێوانیدا. 
لە کۆتایی خولەکەدا نامەی بەشداری دەبەخشرێت بە بەشداربوان. 
 
بۆ زانیاری زیاتر و ناونووسین پەیوەندی بکەن بە سامان پێنجوینی بە ئیمەیڵی imckiraq@gmail.com یان بە تەلەفۆن07710178468 ( تکایە دوای 5 ی ئێوارە پەیوەندی مەکە)

Thursday, June 21, 2012

ساڵیادى ڕۆژى جیهانى پەنابەران کرایەوە


بلۆگى کۆچى کوردان و ڕ. میدیاى سەربەخۆ

لە ڕۆژی 4 شەممە بەرواری 20 حوزەیرانی 2012، کە ڕۆژی پەنابەرانى جیهانه، ڕێکخراوی میدیای سەربەخۆ لە کوردستان بە هاوکاری ستات هەستا بەڕێکخستنی پێشانگایەکی وێنە لەسەر (کۆچی نایاسایی)، لە ئەمنە سوورەکە. ئەم پێشانگایە دەرئەنجامی ئەو بەربەرەکانیەیە کە کە لەنێوان فۆتۆگرافەرە لاوەکان کە لەلایەن ڕێکخراوی میدیای سەربەخۆ لە کوردستان خولیان بۆ کرایەوە.
لەو پێشانگایەدا 3 چیرۆکە وێنە لەسەر ئەو بابەتە پێشکەش کرا کە لە لایەن فۆتۆگرافەرە لاوەکانەوە ئامادەکراوە، ڕێکخراوی میدیای سەربەخۆ لە کوردستان و ستات ئەیانەوێت سەکۆیەک پێشکەش بەم فۆتۆگرافەرانە بکات هەروەها هۆشداری بدات سەبارەت بە ئاکامەکانی ئەم دیاریدە گرنگە کە کۆچی نایاساییە.
یەحیا بەرزنجى باسى لە گرنگى فۆتۆ ستۆرى کرد بۆ میدیاى کوردى. کە ئەمەش فۆرمێکە زۆر بەکارنەهێنراوە لە میدیاى کوردیدا، بەڵام زۆربەى کات وادەبێت کە بابەتێکى زۆر ئاڵۆز لەرێگەى وێنەوە دەتوانرێت بەشێوەیەکى سادە نیشان بدرێت.
هەروەها نوێنەرى ستات، هەژار تەها، لە وەڵامى میدیاکاران و بەشداربوواندا لەبارەى کۆچى نایاساییەوە دوا.
هەر لەمیانى ئەو پێشانگایەدا خەڵاتێکى (500)دۆلارى بەخشرا بە براوەى پێشبڕکێیەکە، زانکۆ ئیسماعیل، کە فۆتۆ ستۆرییەکى دروست کردبوو لەبارەى کوردێکەوە کە بەشێوەیەکى نایاسایى کۆچى کردبوو بۆ ئێران و تەقەى لێکرابوو، بەم هۆیەشەوە قاچێکى لەدەستدابوو.
لیژنەى دیاریکردنى خەڵاتەکە پێکهاتبوون لە جەمال پێنجوێنى، سۆران نەقشبەندى، هەروەها هەریەکە لە گۆران سەباح لە ستات و مارتین تێرنەر لە ڕێکخراوى میدیاى سەربەخۆ لە کوردستان.
زۆربەی گەنجانی کوردوستان ئەیانەوێت ووڵات جێبهێڵن. بەڵام بەدەستهێنانی ڤیزا ئاسان نیە، بۆیە زۆر کەس قاچاخچی بەکاردەهێنن و پاسپۆرت و ڤیزا دەکڕن . ئەم کۆچە نایاساییە دەرئەنجامی زۆر خراپی لێدەبێتەوە- لە هەردوو لایەنی میوانداری ووڵاتان و لەوانەیە زیاتریش سەبارەت بە کۆچی نایاسایی. لەگەڵ ئەوەشدا ترسی ئەوەی هەیە کە دووربخرێنەوە و بنێرێنەوە ، پیاوان یاخود ئافرەتان لەوانەیە ئیستغیلال بکرێن.











 
سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:

Saturday, June 2, 2012

لە یەک ڕۆژدا فێرببە (فیچەر) بنووسیت



ڕێکخراوی میدیای سەربەخۆ لە کوردستان ۆرکشۆپێکی یەک ڕۆژی سازدەکات لەبارەی " نوسینی فیچەر لەبارەی ئاکام و دەرەنجامەکانی کۆچی نایاسایی" .
زانیاری گرنگ و ڕاستی ئامێز لەبارەی کۆچی نایاسایی لە کوردستان دەخرێتە بەردەست. ڕۆژەکە زیاتر لەبارەی چۆنێتی نوسینی فیچەرة، فیچەر چییە؟ ئەو بنەمایانە چین کە بۆ فیچەر پێویستە؟ پێویستە چەند درێژ بێت؟ جیاوازی فیچەر و چیرۆکی باکگراوەند چییە؟ پێویستی بە چەند سەرچاوەیە؟ دەکرێت خۆت یان بیروڕای خۆت بکەیتە ناو فیچەرەوە؟

ڕاهێنەران خالید سولەیمان و گۆران صالح دەبن.

ۆرکشۆپەکە ڕۆژی 6 حوزەیران لە سلێمانی و 7 حوزەیران لە هەولێر دەبێت.
بۆ ناونوسین و زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە سامان پێنجوینی 07710178468


Thursday, May 10, 2012

ۆرکشۆپێک لەبارەى کۆچى نایاساییەوە لەلایەن ستات و رێکخراوى میدیاى سەربەخۆ


دیمەنێک لە ۆرکشۆپەکە

بلۆگى کۆچى کوردان

رێکخراوى میدیاى سەربەخۆ لە کوردستان بە هاوکارى ستات هەستا بەئەنجامدانى ۆرکشۆپێکى تایبەت لەبارەى فۆتۆگرافى و کۆچى نایاسایى لە سلێمانى، لە 8 و 9ى ئایارى سەرەتاى ئەم مانگەدا.
وەکو دەزانین ژمارەیەکى زۆر لە گەنجان خواستى ئەوەیان هەیە کە وڵاتەکەیان جێبهێڵن. بەڵام ئەمەش لەکاتێکدایە کە وەرگرانى ڤیزا زەحمەتتر بووە و زۆرێکیش لەڕێگەى قاچاخچییەوە ئەو کارە ئەنجام دەدەن و پاسپۆرت بە فیزاوە دەکڕنەوە. ئەم جۆرە لە کۆچ چەندین زیان و ئەنجامى خراپى دەبێت. لەبەرئەوەى رێکخراوى میدیاى سەربەخۆ و ستات ویستیان فۆتۆگرافەر، رۆژنامەنووس و بلۆگەران هۆشیار بکەنەوە لەبارەى ئەم پرسەوەو ڤیستیڤاڵێکى دۆکیومێنتارى لەوبارەیەوە ڕێکبخرێت.
ۆرکشۆپە فۆتۆگرافییەکە یەکەم قۆناغى پڕۆژەکەیە لەبارەى کۆچى نایاساییەوە بۆ میدیاى کوردى. فۆتۆگرافەرەکان زانیارى گرنگییان لەوبارەیەوە پێدرا لەلایەن ئێدى ڤان وێزێڵ، کە فۆتۆگرافەرێکى هۆڵەندییەو ژمارەیەک خەڵاتى نێودەوڵەتى بەدەست هێناوە.
لەهەمانکاتدا ڕێکخراوى ستات زانیارى گرنگ لەبارەى کۆچى نایاساییەوە بە بەشداربووان دەدات، ئەمەش بە پێدانى زانیارى و باکگراوندى مێژوویى و داتا لەبارەى ئەو کێشەیەوە. ئەمە لەکاتێکدایە کە باس لە بەزۆر ناردنەوەو دەرفەتى گەڕانەوە بەخۆبەخشانە باس دەکرێت.
دوابەدواى ۆرکشۆپەکە بەشداربووان کۆمەڵێک ستۆرى تایبەت لەبارەى پرسى کۆچى نایاساییەوە ئامادە دەکەن بۆ پێشانگایەک کە لەمانگى داهاتوودا سازدەدرێت و سەرکەوتووان خەڵات دەکرێن.




دیمەنى ۆرکشۆپەکە