Showing posts with label Death of asylum seeker. Show all posts
Showing posts with label Death of asylum seeker. Show all posts

Friday, December 19, 2014

لە جیهاندا 232 ملیۆن کەس ئاوارەن

18ی دیسەمبەر رۆژی جیهانی ئاوارەکانە، ئەمساڵ نەتەوە یەکگرتووەکان دروشمی "من ئاوارەم"ی بەرزکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە دوایین ئامار دراوە، لە ئامارەکەدا ژمارەی ئاوارە نێودەوڵەتییەکان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، بەشێوەیەك لە ساڵی 2000 ژمارەکە 175 ملیۆن کەس بووە و ساڵی 2013 بەرزبووەتەوە بۆ 232 ملیۆن کەس، کە بەتێکڕایی دەکاتە 3.2 % لە دانیشتووانی جیهان لەدەرەوەی نیشتمانی خۆیان دەژین.

ئامارەکە کە لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەرچووە، ئاماژە بەوە دەکات رەگەزی مێ نیوەی کۆی ژمارەی ئاوەرەکان لەسەر ئاستی جیهان پێکدەهێنێ، زۆرترین ژمارەی ئاوارەکانیش لە رەگەزی نێر لە وڵاتە پێشکەوتووەکانن. نزیکەی 6 لەسەر 10ی ئاوارە نێودەوڵەتییەکانیش، لەو وڵاتانەن کە داهاتیان بەرزە.

لە بەیاننامەیەک کە کۆمسیۆنی باڵا بۆ کاروباری پەنابەران بڵاویکردووەتە، ئاشکرای دەکات لە سەرەتای ساڵی 2014وە زیاتر لە 207 هەزار پەنابەری نایاسایی هەوڵیان داوە لە دەریای ناوەڕاست بپەڕنەوە.

ئەم ژمارەیەش سێ بەرامبەر بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە کە لە ساڵی 2011 ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە، لەو ژمارەیش 70 هەزاریان لەو وڵاتانەوە هەڵاتوون کە بەهاری عەرەبی تێدا روویانداوە.
 گۆڤەند مستەفا
رووداو- سکای نیوز

رووسیا.. دۆزەخی نوێی پەناخوازانی كورد


چەند قاچاخچییەكی كورد، ژمارەیەك پەنابەر لە كوردستانەوە دەبەن بۆ مۆسكۆ و پاشانیش بە ناوی بردنیان بۆ فینلەندا هەڵیاندەخەڵەتێنن، بەڵام پەنابەرەكان هەرزوو لە فرت و فێڵی قاچاخچییەكان دەگەن و بە هەڕەشەی كوشتنی كەسوكاری قاچاخچییەكان، خۆیان رزگار دەكەن.

لە مەسەلەی كۆچكردندا خەریكە كوردستان دەگەڕێتەوە سەردەمی نەوەتەكانی سەدەی رابردوو، ئێستا خەڵكانێك ئەو شەڕەی داعش بە دەرفەتێك دەزانن بۆ ئەوەی كۆچ بكەن بۆ وڵاتانی ئەوروپا و داوای مافی پەنابەری بكەن.

سەرەڕای ئاسانیی سەفەركردن بۆ دەرەوەی وڵات، بەڵام هێشتا هەندێك لەو پەنابەرانە رێگەی نایاسایی دەگرنەبەر و بەو هۆیەشەوە دەكەونە داوی قاچاخچییەكانەوە.

لە هەولێرەوە بۆ رووسیا

بەپێی بەدواداچوونی (رووداو)، ئێستا خەڵكێكی زۆر لە شارەكانی هەرێمی كوردستانەوە بە فڕۆكە خۆیان دەگەیەننە رووسیا و لەوێش لە رێگەی چەند قاچاخچییەكی كوردەوە دەچنە فینلەندا كە ئێستا دەرگای بۆ وەرگرتنی پەنابەران كردووەتەوە.

هەڵگورد ناوێكی خوزراوی پەنابەرێكی كوردە كە مانگێك لەمەوبەر لەڕێگای قاچاخچییەكانەوە گەیەنراوەتە مۆسكۆ بەمەبەستی دەربازكردنی بۆ فینلەندا، هەڵگورد گوتی "ئێمە لە هەولێر لە رێگای كەسێكەوە بەناوی هاشم ئەو قاچاخچیانەمان ناسی، هاشم كەسێكە زوو دەتوانێ‌  قەناعەت بۆ مرۆڤ دروست بكات، ئەو گوتی خەمی هیچتان نەبێت، بە رێگای یاسایی بە 12 هەزار دۆلار دەتانگەیەنینە فینلەندا، ئێمە رێكەوتین و پاسپۆرتەكانی خۆمان تەسلیمكردن و ڤیزای روسیایان بۆ وەرگرتین، پاشان لە رێگای توركیاوە بە فڕۆكە سەفەرمان كرد بۆ مۆسكۆ".

 بەهۆی ئاسانكارییەكانی كونسوڵخانەی حكومەتی روسیای فیدراڵ لەشاری هەولێر بۆ هاووڵاتیانی كوردستان لە پێدانی ڤیزای گەشتیاری، هەموو كەسێك دەتوانێ‌ ڤیزا وەربگرێت و سەفەر بكات، هەر بۆیەش قاچاخچییەكان سوودیان لەم دەرفەتە بینیوە و لەم رێگایەوە قەناعەتیان بۆ خەڵك دروستكردووە كە بە رێگای یاسایی ڤیزایان بۆ وەرگرتوون و دەیانگەیێننە رووسیا.

دوای ئەوەی پەنابەران دەگەنە مۆسكۆ، لە شوقە و میوانخانەكان دایاندەنێن، زۆریشیان دەبەن بۆ گوندەكانی دەوروبەری مۆسكۆ كە تەنیا خۆیان زانیارییان لەسەر شوێنەكان هەیە. لەوێ‌  سەرجەم ئامێرەكانی پەیوەندییان لێوەردەگرن.

 هەڵگورد باسی رەوشی پەناخوازان لە رووسیا دەكات و دەڵێت "قاچاخچییەكان سەرەتا هەڵسوكەوت و مامەڵەیان زۆر باش بوو لەگەڵمان، زۆر رێزیان دەگرتین، متمانەی تەواومان پێكردن، تا بەو دەردەیان بردین. ئەوان سەرەتا خواردنی باشیان پێدەداین، بەردەوام دڵیان دەداینەوە و پێیاندەگوتین ئەمڕۆ نا سبەی بەڕێتاندەكەین".

هەڵگورد و هاوڕێكانی ماوەی مانگێك لە مۆسكۆ چاوەڕێی قاچاخچییەكان دەكەن تاوەكو بیانگەیەننە فینلەندا "رۆژێك گوتیان رێگایەكمان دۆزیوەتەوە سبەی سەفەر دەكەین، بەڵام بڕە پارەیەكمان لە كوردستانەوە بۆ حەواڵە بكەن".

درۆیان لەگەڵ دەكەن

دوای گفتوگۆیەكی زۆر، وا رێككەوتن كە ئەوان بیانگەیەننە سەر سنووری فینلەندا و ئینجا پارەكانیان بۆ بنێرن. هەڵگورد دەڵێت "ئێمەیان بە ئۆتۆمبێل برد، بەناو چەندین شار و گوند و دارستانی گەورەدا رۆیشتین، زیاتر لە 11 كاژێر لە رێگا بووین، زۆر هیلاك بووین".

پەناخوازەكان لە خاڵێكی پشكنینی پۆلیسی رووسیا دەرباز دەكرێن، وەك هەڵگورد باسیكرد پێیانگوتن  ئەوە لە سنووری روسیا دەربازبوون و ئەوبەر فینلەندایە "بەڵام ئەوان فێڵیان لە ئێمە كردبوو، ئەو شوێنە هەر رووسیا بوو، كۆمەڵێكیان لەوێ‌ كۆكردبووەوە و ئاڵای فینلەندایان داچەقاندبوو، بۆ ئەوەی ئێمە متمانەیان پێبكەین كە گەیشتووینەتە نێو خاكی فینلەندا".

قاچاخچییەكان پەیوەندی بە كەسوكاری پەناخوازەكانەوە دەكەن لە كوردستان، تاوەكو پارەكانیان بۆ حەواڵە بكەن. هەڵگورد دەڵێت "خزمەكانمان لە كوردستان تەنسیقیان لەگەڵ ناسیاوێكی هەبوو لە فینلەندا كە بێتە پێشوازیمان لەسەر سنوور، بەڵام قاچاخچییەكان گوتیان ئێمە ناتوانین بتانگەیەنین بەو كەسە و بەو شوێنە، بۆیە ئێوە بڕۆن خۆتان تەسلیمی پۆلیسی فینلەندی بكەن، ئەوان دەتانبەنە كەمپی پەنابەران".

كەسوكاری هەڵگورد رازی نابن پارەكە بنێرن تاوەكو كوڕەكەیان نەگەیەننە فینلەندا، بۆیە قاچاخچییەكان هەڕەشەی كوشتن لە پەناخوازەكان دەكەن. هەڵگورد دەڵێت "ئەوان خەریكبوو بمانكوژن، هەر ئەوەندەمان زانی تەلەفۆنێك بۆ قاچاخچییەكە هات، دەنگی ئافرەتێك بوو بە گریانەوە دەیگوت خاڵە نەكەی ئەو كارە نەكەی، كەسوكاری ئەوان هاتوونە سەر ماڵەكەم و من دەكوژن".

هەڵگورد گوتی "كەسوكارم زانیاریان لەسەر قاچاخچییەكان هەبوو، دەیانزانی كچی خوشكی قاچاخچییەكە ماڵی لە شارۆچكەی سۆرانە، كاتێ‌ ئەوان هەڕەشەی كوشتنی ئێمەیان كرد، راستەوخۆ كەسوكارمان لە سۆران چوونە سەر ماڵی كچی خوشكی قاچاخچییەكە و گوتیان ئێستا تەلەفۆن بۆ خاڵت دەكەی، ئەگەر هەر ئێستا ئازادیان نەكات ئەوا ئێمە تۆ دەكوژین، ئینجا قاچاخچییەكە كەوتە پاڕانەوە لە كەسوكارەكەم".

قاچاخچییەكان ناچار دەبن جارێكی دیكە پەناخوازەكان بگەڕێننەوە مۆسكۆ. هەڵگورد پەیوەندی بە ناسیاوێكییەوە دەكات كە لە مۆسكۆ دەخوێنێت، ئەویش هەموو كاروبارەكانی گەڕانەوەی بۆ كوردستان تەواو دەكات و دەگەڕێتەوە.

هەڵگورد تاكە پەناخواز نییە لەو رەوشەدا بووبێت. ئەو دەڵێت "ئێستا چەندین كەس كە زۆربەیان خێزانن لە ژێر دەستی ئەو قاچاخچیانەدان، لە گوندەكانی دەوروبەری مۆسكۆ حاڵ و گوزەرانیان زۆر خراپە و نان و ئاویان پێنادەن و داوای پارەیان لێدەكەن. هیچ رێگایەكیشیان نییە بۆ دەرباز بوون لە رووسیا بۆ وڵاتانی دیكەی ئەوروپا".

دوای سەرهەڵدانی قەیرانی رووسیا و ئۆكراینا، سنوورەكانی رووسیا تەنراون بە سەرباز و پۆلیس، بۆیە دەرفەتی دەربازبوونی هیچ شتێك نییە لە سنووری ئەو وڵاتەوە، لە هەمانكاتدا یاساكانی رووسیا زۆر توندبوون بۆ سزادانی قاچاخچییەكان.

6000 دۆلاری بە فیڕۆ چوو

ئازاد، گەنجێكی دانیشتووی هەولێرە، ویستوویەتی بچێتە كەنەدا. لە هەولێر كەسێكی پێدەناسێنن بە ناوی هاشم، كە دەڵاڵی قاچاخچییەكانە. ئازاد دەڵێت "ئەو كەسە پێیگوتن ڤیزای رووسیاتان بۆ وەردەگرین، دەتانبەین بۆ مۆسكۆ، لەوێش لە رێگای رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكانەوە بە رێگای یاسایی رەوانەتان دەكەین بۆ كەنەدا".

ئازاد دوای ئەوەی لەگەڵ چەند كەسێك دەگەیەنرێنە رووسیا، لەوێ‌ بە قاچاخچییەك دەناسێنرێن بەناوی "ئیسماعیل". ئازاد دەڵێت "قاچاخچییەكە لە فڕۆكەخانە پێشوازییەكی گەرمی لێكردین، زۆر ئاسوودە بووین كە بەمشێوەیە بینیمان، ماوەی زیاتر لە یەك مانگ ئێمەی لە شوققەیەك دانا، هەر رۆژەی قسەیەكی دەكرد، دواجار بۆمان دەركەوت كە ئەوانە هەمووی فرتوفێڵن و دواجار ناچاربووین بگەڕێینەوە كوردستان، هەر یەكەمان 6 هەزار دۆلارمان زەرەركرد".

وەكو زیندانی مامەڵەیان لەگەڵ دەكەن

كوردێكی دانیشتووی رووسیا دەڵێت ئەو دەمێكە ئاگادارە كە پەناخوازەكان لەلایەن قاچاخچییەكانەوە مامەڵەیەكی خراپیان لەگەڵ دەكرێت و زۆرجاریش لە شوقەكاندا زیندانی دەكرێن.

هەڤاڵ مەهدی، كوردێكی دانیشتووی رووسیایە، باسی چۆنیەتی رزگاركردنی خێزانێكی كورد دەكات كە پەیوەندیان پێوەكردووە. مەهدی گوتی "رۆژێك تەلەفۆنێكم بۆ هات، كەسێك بە كوردی قسەی دەكرد و دەیگوت فریامانبكەوە خەریكە لە برسان دەمرین، ناونیشانەكەی پێدام. كە چووم بەدوایاندا لە شوققەیەك بوون، خێزانێكی شەش كەسی بوون، لە كونجی ژوورێكدا قایم كرابوون، منداڵێكی بچووكیان لەگەڵدا بوو كە چاوی پێمكەوت گوتی: مامە خۆ ئێمە ناكوژن؟ گوتم نەخێر ناتانكوژین و دەتاننێرینەوە بۆ كوردستان".

هەڤاڵ مەهدی خێزانەكە دەباتە چێشتخانەیەك و خواردنیان دەداتێ‌ "زۆریان برسی بوو، چەند رۆژێك بوو نانیان نەخواردبوو، دوای ئەوەی نانیان خوارد، بردمن بۆ فڕۆكەخانە و تكیتی فڕۆكەم بۆ كڕین و رەوانەم كردنەوە بۆ كوردستان".

رووسیا، هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكاتەوە

نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لە رووسیای فیدراڵ ئاگاداری رەوشی پەناخوازان و مامەڵەی قاچاخچییەكانە لەگەڵیان و هاووڵاتیان لە فێڵ و تەڵەكەی ئەو قاچاخچییانە ئاگادار دەكاتەوە.

بەیاننامەیەكی ئەو نوێنەرایەتییە كە كۆپییەكی بۆ (رووداو) نێردراوە، دەڵێت "پێتانڕادەگەیەنین كە بەهیچ جۆرێك هەڵنەخەڵەتێن و فریو نەدرێن بە ناوی ئەوروپا رووبكەنە رووسیا، چونكە هیچ رێگایەك لە ناو خاكی رووسیاوە نییە لێوەی دەربازی وڵاتانی ئەوروپا بن. بەپێچەوانەوە لەلایەن حكومەتی رووسیاوە ئاگادار كراوینەتەوە كە بە توندترین شێوە ئەو كەسانە رووبەڕووی یاسا دەكەنەوە، ئەگەری زۆریشی هەیە بە ماددەی تیرۆر بدرێنە دادگا".

بەپێی بەیاننامەكە "ژمارەیەكی زۆری كورد لەناو گرتووخانەكانی رووسیا و بیلارووسیا دەستبەسەرن، وەك خۆیان باسیان كردووە بە خراپترین شێوە ژیان دەگوزەرێنن، تەنانەت شوێنی نووستنیشیان نییە و چەندین رۆژە نەخەوتوون".



خۆشەوی محەممەد و خالید حوسێن
رووداو- مۆسكۆ

Thursday, December 18, 2014

ساڵی ٢٠١٤ مەترسیدارترین ساڵى كۆچبه‌ران بوو

رۆژی ١٨ی دیسەمبەری ھەمووساڵێک وەک ڕۆژی جیھانی کۆچبەرانی نێوودەوڵەتی دیاریکراوە.
لەمساڵێشدا ڕێکخراوی کۆچی جیھانی لە ڕاگەیەنراوێکیدا ساڵی ٢٠١٤ ی بەمەترسیدارترین ساڵ بۆ کۆچبەران تۆمارکردووە چونکە لەم ساڵدا نزیکەی ٥ ھەزار کۆچبەری نایاسایی لەنێوان وڵاتاندا گیانیان لەدەستداوە، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکانیش لەم ڕۆژەدا داوایکردووە کەژیانێکی پڕشکۆ بۆ کۆچبەران فەراھەمبکرێت.
لەوبارەیەوە ئەم راپۆرتە ببینە…


له‌2014 نزیكه‌ی‌ 5 هه‌زار كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

به‌ڕێوبه‌ری‌ گشتی‌ ڕێكخراوی‌ كۆچی‌ جیهانی‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت ژماره‌ی‌ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی‌ كه‌ له‌پێناو ژیانێكی‌ باشتر ڕێگا مه‌ترسیداره‌كانی‌ كۆچیان هه‌ڵبژاردووه‌ له‌ساڵی‌ 2014 دا ڕووی له‌زیاردبوون كردووه‌و ژماریه‌كی زۆریش به‌و هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. 
 به‌ڕێوبه‌ری‌ گشتی‌ ڕێكخراوی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ كۆچ لاسی‌ سوینگ به‌بۆنه‌ی‌ ڕۆژی‌ جیهانی كۆچبه‌رانه‌وه‌ له‌سه‌ر ماڵپه‌ری‌ فه‌رمی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ له‌بڵاوكراوه‌یه‌كدا چه‌ندین ئامار ده‌خاته‌ ڕوو كه‌ ته‌نها له‌ساڵی‌ 2014 (4868) له‌رێگا مه‌ترسیداره‌كانی‌ كۆچی‌ نایاسایدا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و به‌وه‌ش ساڵی‌ 2014 به‌رزترین ئاستی‌ گیانله‌ده‌ستدانی‌ كۆچبه‌ران تۆمار كردووه‌ كه‌ دوو ئه‌وه‌نده‌ی‌ ساڵی‌ ڕابردوو 2013 بووه‌.
به‌پێی‌ ئه‌و راپۆرته‌ی‌ رێكخراوی ناوبراو زیاتر له‌ 3 هه‌زار له‌و حاڵه‌تی‌ گیانله‌ده‌ستدانانه‌ی‌ كۆچبه‌ران له‌ده‌ریای‌ ناوه‌ڕاستدا تۆماركراون‌و كۆچبه‌ران به‌هۆی‌ تێكشكانی‌ به‌له‌مه‌كانیاوه‌ له‌و ده‌ریایه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، زیاتر له‌500 كۆچبه‌ریش له‌كه‌نداوی‌ به‌نغالی‌ زه‌ریای‌ هیندیدا له‌نزیك ولاَتانی‌ باشوری‌ ڕۆژهه‌لاَتی‌ ئاسیادا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ بێت رۆژانه‌ 13 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ له‌وڵاتانی جیهانی سێیه‌مه‌وه‌ به‌ره‌و رۆژئاوا كۆچیان كردووه‌.
هاوكات به‌رپرسی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو كه‌ پاراستن‌و ڕزگاركردنی‌ گیانی‌ كۆچبه‌ران ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ سه‌رجه‌م ولاَتانه‌و ده‌بێت ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ ڕزگاركردنی‌ كۆچبه‌ران زیاتر بكرێن‌و داوا له‌ولاَتانی‌ جیهان ده‌كات كه‌ ڕێوشوێنی‌ توند بگرنه‌به‌ر له‌دژی‌ ئه‌و قاچاخچییانه‌ی‌ كه‌ بازرگانی‌ به‌كۆچبه‌رانه‌وه‌ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها داوا له‌ولاَـانی‌ جیهان ده‌كات كه‌ ده‌رفه‌ته‌كانی‌ كۆچی‌ یاسایی‌و سه‌لامه‌ت بۆ ولاَته‌كانیان زیاد بكه‌ن.   
تائێستاش ولاَتانی‌ وه‌رگر پۆلێنی‌ كۆچبه‌ران به‌سه‌ر چه‌ندین ناوو ناونیشاندا ده‌كه‌ن وه‌ك كۆچبه‌ری‌ ئابووری‌، په‌ناخوازو په‌نابه‌ر كه‌ بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یاسای‌ تایبه‌تیان هه‌یه‌و ژیان‌و سه‌لامه‌تیان ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌، كاتێك ناتوانن ئه‌و پێودانگانه‌ی‌ ئه‌وان له‌خۆیاندا به‌دی‌ بكه‌ن وه‌ك كاتێك ناتوانن بیسه‌لمێنن په‌نابه‌رنی‌ ڕاسته‌قینه‌ن‌و ده‌كه‌ونه‌ به‌رمه‌ترسی‌ دیپۆرتكردنه‌وه‌وه‌. 
سه‌باره‌ت به‌ئاماری‌ كۆچبه‌رانیش له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهان، ڕێكخراوه‌كه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ نزیكه‌ی‌ 232 ملیۆن كه‌س بوون به‌كۆچبه‌ری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌، واته‌ سنوری‌ ولاَته‌كه‌ی‌ خۆیان تێپه‌ڕاندووه‌ به‌ئامانجی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ ژیانێكی‌ باشترو سه‌لامه‌تتر.
ڕێكخراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه‌ به‌هه‌بوونی‌ 33 ملیۆن‌و 300 هه‌زار ئاواره‌ی‌ ناوخۆیی‌ له‌ناوخودی‌ ولاَته‌كانی خۆیان له‌جیهانداو له‌گه‌ڵ هه‌بوونی‌ زیاتر له‌16 ملیۆن ئاواره‌ی‌ تر، جیهان ڕێكۆردێكی‌ نوێ‌ تۆمار ده‌كات كه‌ ئه‌وه‌ش به‌رزترین ڕێژه‌ی‌ ئاواره‌بوونی‌ خه‌ڵكه‌ به‌هۆی‌ شه‌ڕو ململانێیه‌كانه‌وه‌ له‌جه‌نگی‌ جیهانی‌ دووه‌مه‌وه‌. 
به‌پێی‌ زانیاریه‌كانی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ قه‌یرانه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ عێراق‌و سوریاو لیبیاو ئه‌فریقای‌ ناوه‌ڕاست و سودان و په‌تای‌ ئیۆلاو گۆڕانكاری‌ له‌كه‌شوهه‌وا له‌وانه‌یه‌ فاكته‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ ببن له‌پشت ئه‌و ئاماره‌ نوێیانه‌ی‌ كه‌ كۆچبه‌ران‌و ئاواره‌كان تۆماریان كردووه‌. 
سكرتێری‌ گشتی‌ ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (بان كی‌ موون) له‌سه‌ر ماڵپه‌ری‌ فه‌رمی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ نوسیوێتی‌ "با له‌ڕۆژی‌ جیهانی كۆچبه‌راندا پابه‌ندبوونی‌ خۆمان دووباره‌ بكه‌ینه‌وه‌ بۆ دروستكردنی‌ كۆمه‌ڵگا فره‌یی‌‌و كراوه‌كان‌و ده‌رفه‌ت‌و ژیانێكی‌ پڕ شكۆ بۆ كۆچبه‌رانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ فه‌راهه‌م بكه‌ین". 
18ی‌ دیسه‌مبه‌ری‌ هه‌موو ساڵێك ڕۆژی‌ جیهانی كۆچبه‌رانه‌و به‌مه‌به‌ستی‌ ڕێزگرتنه‌ له‌و كۆچبه‌رانه‌ی‌ كه‌ ولاَته‌كانی‌ خۆیان له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بێت به‌جێهێشتووه‌و له‌ساڵی 2000وه‌ ئه‌م ڕۆژه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ وه‌ك ڕۆژی‌ كۆچبه‌رانی‌ جیهان ده‌ستنیشانكراوه‌.

Saturday, December 6, 2014

ئوسترالیا یاسایه‌كی‌ نوی‌ بۆ په‌نابه‌ران ده‌رده‌كات

ئوسترالیا به‌رده‌وامه‌ له‌سیاسه‌ته‌كانی‌ خۆی به‌رامبه‌ر به‌ په‌نابه‌رانی‌ نایاسایی‌ له‌و وڵاته‌دا، به‌ پێی‌ یاسایه‌كی نوێش په‌نابه‌ران ده‌توانن فیزای‌ سێ ساڵه‌ وه‌رگرن.
ده‌وڵه‌تی‌ ئوسترالیا به‌ سه‌ركردایه‌تی‌ (تونی‌ ئابوت)ی‌ سه‌ره‌ك وه‌زیران كه‌ سه‌ر به‌ پارتی‌ پارێزگارانه‌،له‌ پلانیدایه‌ سیاسه‌تی‌ په‌نابه‌ران زیاتر به‌رته‌سكتر بكاته‌وه‌،په‌رله‌مانی‌ ئوسترالیا له‌ مشتومڕی‌ ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ یاسایه‌كی‌ نوێ‌ بۆ په‌نابه‌ران ده‌ربكات، به‌ پێی‌ یاسا نوێیه‌كه‌ په‌نابه‌ران ده‌توان مۆڵه‌تی‌ سێ‌ تاپێنج ساڵ له‌و وڵاته‌دا وه‌ربگرن.
به‌ پێی‌ یاساكه‌ په‌نابه‌ران دوای‌ كۆتایی‌ هاتنی‌ مۆڵه‌تی‌ په‌نابه‌رێتیان ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاتی‌ خۆیان، به‌ڵام تا ئێستا روون نیه‌ كه‌ ده‌وڵه‌ت فیزا به‌ چه‌ند په‌نابه‌ر ده‌دات.
ره‌شنوسی‌ یاساكه‌ له‌ په‌رله‌مان باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ده‌بێت په‌نابه‌ران مۆڵه‌تی‌ سێ‌ ساڵه‌یان پێبدرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌نابه‌ر رازی‌ بوو له‌و ناوچانه‌دا بمێنێته‌وه‌ كه‌ كاركردن تێیاندا چڕو پڕ تره‌ ئه‌وا مۆڵه‌ته‌كه‌یان بۆ پێنج ساڵ بۆ زیاد ده‌كرێت. 
ده‌وڵه‌ته‌ پارێزگاره‌كه‌ی‌ ئوسترالیا باس له‌وه‌ده‌كات: به‌هیچ شێوازێك ئاماده‌ نیه‌ مۆڵه‌تی‌ بێ‌ كۆتا به‌ په‌نابه‌رانی‌ بدات و له‌ كاتی‌ كۆتایی‌ هاتنی‌ ماوه‌ی‌ مانه‌وه‌ی‌ په‌نابه‌راندا ده‌بێت په‌نابه‌ر به‌هه‌ر شێوازێك بێت وڵات به‌ جێبهێلێت و بگه‌ڕێته‌وه‌ زێدی‌ خۆی‌.
میدیاكانی‌ ئوسترالیا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌م یاسا نوێیه‌ ئه‌گه‌ری‌ په‌سه‌ندكردنی‌ له‌ لایه‌ن سیناتۆره‌كانه‌وه‌ زۆر به‌هێزه‌. زۆربه‌ی‌ سیناتۆره‌كانیش پشگیری‌ خۆیان بۆ یاساكه‌ ده‌ربڕیوه‌، تا ئێستا دوو بڕگه‌ی‌ یاساكه‌ رووبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ بوه‌ته‌وه‌ و ده‌نگی‌ له‌سه‌ر نه‌دراوه‌.
ده‌وڵه‌تی‌ ئوسترالیا به‌ توندی‌ رێگه‌ له‌ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی‌ په‌نابه‌ران ده‌گرێت و كه‌شتیه‌ جه‌نگیه‌ ده‌ریایه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی‌ وه‌ده‌رنانی‌ هه‌ر كه‌شتیه‌كی‌ په‌نابه‌راندایه‌ بۆ ئاوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.زۆرینه‌ی‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یش كه‌ ئیستا له‌و وڵاته‌دایه‌ ده‌گوێزێنه‌وه‌ بۆ كه‌مپه‌كانی‌ باكوروی‌ وڵات.
وه‌رگێڕانی‌ له‌ فارسیه‌وه‌: عه‌لی‌ كریم
سه‌رچاوه‌: DW فارسی

Thursday, November 27, 2014

زیاتر له‌ 700 كۆچبه‌ر له‌ ده‌ریای‌ سپی‌ ناوه‌ڕاست سه‌رگه‌ردان بوون

ماوه‌ی‌ 10 رۆژه‌ به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ ته‌كنیكیه‌وه‌ له‌ به‌له‌مه‌كه‌یاندا، 700 كۆچبه‌ری‌ ئێرانی‌ و ئه‌فغانی‌ و سوری‌ له‌ ئاوه‌كانی‌ ده‌ریای‌ سپی‌ ناوه‌ڕاست سه‌رگه‌ردان بوون. 
ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئه‌سۆشێتد پرێس ئاشكرای‌ كرد، كه‌شتییه‌كی‌ هه‌ڵگری‌ 700 كۆچبه‌ر كه‌ زۆربه‌یان سوری‌ و ئێرانی‌ و ئه‌فغانین له‌ ده‌ریای‌ سپی‌ ناوه‌ڕاست به‌هۆی‌ وه‌ستانی‌ مه‌كینه‌ی‌ كه‌شتیه‌كه‌وه‌  سه‌رگه‌ردان بوون و ته‌واوبوونی‌ ئاو و خۆراكیشیان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ژیانیان ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌رپرسێكی‌ خاچی‌ سووری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ئاشكرای‌ كرد، له‌ ئێستادا هێزه‌كانی‌ ده‌ریاوانیی یۆنان له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دان كه‌شتییه‌كه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی‌ به‌نده‌ری‌ یه‌راپترا له‌دورگه‌ی‌ كریت ببه‌ن و له‌وێدا خاچی‌ سور شوێنی‌ كاتیی‌ بۆ نیشته‌جێكردنی‌ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ ئاماده‌ كردوه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ یه‌كێك له‌ سه‌رنشینانی‌ كه‌شتییه‌كه‌ به‌ كه‌ناڵی‌ بی‌ بی‌ سی‌ راگه‌یاندوه‌، كه‌شتییه‌كه‌یان 10 رۆژ پێش ئێستا له‌توركیاوه‌ به‌ره‌و كه‌ناره‌كانی‌ ئیتاڵیا به‌ڕێكه‌توه‌، به‌ڵام پاش 2 رۆژ مه‌كینه‌ی‌ كه‌شتیه‌كه‌ له‌كار كه‌وتوه‌و كه‌شتیوانه‌كه‌ش رایكردوه‌.

Monday, November 10, 2014

ناورۆ، به‌هه‌شتێك بۆ گه‌شتیاری‌‌و دۆزه‌خێك بۆ په‌ناخوازانی‌ كورد

دورگه‌ی‌ ناورۆ، یه‌كێكه‌ له‌بچوكترین وڵاتانی‌ جیهان كه‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ له‌ 11 هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕناكات‌و ده‌كه‌وێته‌ ناو دڵی‌ زه‌ریای‌ هێمنه‌وه‌
هه‌میشه‌ به‌یه‌كێك له‌سه‌رنجڕاكێشترین دورگه‌كانی‌ دونیا بۆ گه‌شتوگوزار دانراوه‌ به‌جۆرێك به‌دورگه‌ی‌ كه‌یف‌و خۆشی‌ ناوبانگی‌ ده‌ركردوه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا بۆته‌ دورگه‌ی‌ دۆزه‌خ بۆ په‌ناخوازن.
هه‌ژار ته‌ها، ئاوێنه‌نیوز: ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ رییانۆڤۆستی‌ روسی‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ژنێكی‌ كورد له‌یه‌كێك له‌كه‌مپه‌كانی‌ په‌نابه‌رانی‌ دورگه‌ی‌ ناورۆ پێویستی‌ به‌په‌له‌ی‌ به‌هاوكاری‌ ته‌ندروستیه‌‌و خراپی‌ بارودۆخی‌ ئه‌و كه‌مپه‌ گرفتی‌ ته‌ندروستی‌ بۆ دروستكردوه‌. 
ئه‌و ئاژانسه‌ له‌زاری‌ هاوسه‌ری‌ ئه‌و ژنه‌وه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ خێزانه‌كه‌ی‌ دوگیانه‌‌و باری‌ ته‌ندروستی‌ ته‌واونیه‌ به‌تایبه‌ت له‌ڕوی ده‌رونیه‌وه‌، چونكه‌ وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی‌ بۆ كردوه‌ مانه‌وه‌یان له‌كه‌مپه‌كانی‌ ئه‌و دورگه‌یه‌ توشی‌ جۆرێك له‌نیگه‌رانی‌ ده‌رونی‌ كردون. 
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ كه‌ پزیشكه‌كانی‌ ئه‌و دورگه‌یه‌ شاره‌زاییه‌كی‌ وه‌هایان نیه‌‌و به‌وته‌ی‌ ئه‌و چه‌ندین جار ئه‌و ده‌رمانانه‌ بۆ خێزانه‌كه‌ نوسراوه‌ كه‌ نابێت له‌كاتی‌ دوگیانیدا به‌كاربهێنرێن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌نه‌بونی‌ ئامێره‌ ته‌ندروستیه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌دوگیانی‌.

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و خێزانه‌ له‌ بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی‌ كوردستانی‌ ئێرانن. پێشتریش په‌نابه‌رێكی‌ تر به‌ناوی‌ ( ڕه‌زا به‌راتی‌ ) هه‌ر له‌و دوورگه‌یه‌ بووه‌ یه‌كه‌م قوربانی‌ سیاسه‌تی‌ ڕاگواستنی‌ په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن ئوسترالیاوه‌ بۆ دوورگه‌ی‌ ناورۆ و له‌شه‌وی‌ 17 ی‌ شوباتی‌ ئه‌مساڵدا له‌ پێكدادانی‌ نێوان په‌ناخوازانی‌ كه‌مپه‌كه‌یان و پاسه‌وانانی‌ ئه‌و كه‌مپه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا.
له‌ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ده‌ ساڵی‌ رابردوداو به‌مه‌به‌ستی‌ راگواستنی‌ په‌ناخوازه‌كانی‌، حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی‌ ئوسترالیا چه‌ندجارێك رێكه‌وتنامه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و دورگه‌یه‌ ئیمزاكردوه‌‌و چه‌ند كه‌مپێكی‌ له‌و دورگه‌یه‌ كردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی‌ كه‌ به‌به‌له‌م‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ نایاسایی‌ خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه‌ ئوسترالیاو بڕیاریدا كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مافی‌ په‌نابه‌رێتی‌ نه‌داته‌ هیچ كه‌سێك كه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ده‌ریاوه‌‌و به‌قاچاخ ده‌گه‌نه‌ ئه‌و وڵاته‌‌و دیپۆرتی‌ ئه‌و دورگه‌یه‌ یان دورگه‌ی‌ پاپانیوگینیایان بكات كه‌ به‌پێی‌ ڕێكه‌وتنامه‌كه‌ی‌ ئه‌و په‌ناخوازانه‌ ده‌توانن داوای‌ مافی‌ په‌نابه‌رێتی‌ له‌و دوو دورگه‌یه‌ بكه‌ن ئه‌گه‌ر سه‌لماندیان په‌نابه‌ری‌ ڕاسته‌قینه‌ن‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن داوای‌ مافی‌ په‌نابه‌رێتی‌ له‌ئوسترلیا بكه‌ن. ئه‌م سیاسه‌ته‌ش بۆته‌ جێگه‌ی‌ نیگه‌رانی‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌داكۆكیكردن له‌په‌نابه‌ران‌و به‌پێشێلكاری‌ مافی‌ په‌نابه‌رانی‌ له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. 
ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵی‌ ئوسترالیاش له‌كاتی‌ رودانی‌ كاره‌ساته‌كه‌دا ناسنامه‌ی‌ ئه‌و په‌نابه‌ره‌یان ئاشكراكرد كه‌ به‌ڕه‌گه‌ز كوردی‌ ئێرانه‌‌و له‌بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی‌ پارێزگای‌ ئیلام بوه‌. 
هاوشێوه‌ی‌ ئه‌و كه‌یسانه‌ی‌ ئێستاش له‌رابردودا چه‌ندین كه‌یسی‌ په‌ناخوازی‌ كورد له‌و دورگه‌یه‌ بونه‌ جێگه‌ی‌ باسی‌ میدیاكانی‌ جیهان. ئومێدی‌ ته‌مه‌ن 35 ساڵ نمونه‌ی‌ په‌نابه‌رێكی‌ تری‌ كورده‌ كه‌ بۆ نزیكه‌ی‌ 50 ڕۆژ مانگرتنی‌ له‌خواردن راگه‌یاند له‌ساڵی‌ 2012 كه‌ مه‌به‌ست له‌مانگرتنی‌ كۆتایهێنان بو به‌ده‌ستبه‌سه‌ركردنی‌ ئه‌وو هاوڕێكانی‌ له‌و دورگه‌یه‌‌و گێرانه‌وه‌یان بو بۆ ئوسترالیا. 
به‌پێی‌ ئاماره‌ فه‌رمیه‌كان، له‌ئێستادا زیاتر له‌ 1100 په‌ناخواز به‌ته‌نها له‌و دورگه‌یه‌دان كه‌ به‌شێكیان به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی‌‌و هه‌روه‌ها عێراقین.

سه‌رچاوه‌: ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ رییانۆڤۆستی‌ روسی‌، ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵی‌ ئوسترالی‌

Tuesday, November 4, 2014

که‌شتییه‌کی قاچاخی پڕسه‌رنشین له‌ گه‌رووی ئیسته‌نبول نقوم ده‌بێت

kashti3112014-bb
که‌شتییه‌ک به‌ ژماره‌یه‌كی زۆر په‌نابه‌ره‌وه‌ له ‌که‌ناراوه‌کانی ئیسته‌نبول نقوم بووه‌ و چه‌ند په‌نابه‌رێكیش خنكاون.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکرده‌وه‌ که‌مێک پێش ئێستا که‌شتییه‌ک که‌ نزیکه‌ی 40 هاوڵاتی په‌نابه‌ری تێدابووه‌ و ویستوویه‌تی به‌ شێوه‌یه‌کی نایاسایی به‌ ناوچه‌ی رومێلی فێنه‌ر له‌ بۆسفۆرس-ی گه‌رووی ئیسته‌نبولدا تێبپه‌ڕێت. 
به‌پێی سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كانی توركیا، تا ئێستا 10 په‌نابه‌ری سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌ خنكاون و زیاتر له‌ 25 که‌سیش بێسه‌روشوێنن و سیانی دیكه‌ش ڕزگارکراون.
هاوكات به‌رپرسانی پاسه‌وانیی گه‌رووه‌که‌ هه‌واڵه‌که‌یان  پشتراستکردووه‌ته‌وه‌ و رایانگه‌یاندووه‌ که‌ هه‌وڵه‌کانی گه‌ڕان و ڕزگاکردنی سه‌رنشینانی که‌شتییه‌که‌ به‌رده‌وامه‌.
سه‌رچاوه‌: AA,Cihan,IHA

خه‌ندان- هه‌ڵوێست ئه‌نوه‌ر

Wednesday, October 29, 2014

په‌ناخوازێكى ترى ئه‌فغانى دیپۆرتكرایه‌وه‌ له‌ ئوسترالیا

كۆچ بۆ ئوسترالیا و كۆچى كوردان

دووه‌م په‌ناخوازى هازارا له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئوسترالیه‌وه‌ ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ دیپۆرتكرایه‌وه‌. كه‌ ئه‌وه‌ش ته‌نها چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دێت له‌دواى ئه‌وه‌ى كه‌ په‌ناخوازێكى ترى هازارا دیپۆرتكرایه‌وه‌. زه‌ینوڵا ناسرى له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه‌ فڕێنراوه‌و ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه‌. ئه‌و 20 ساڵه‌یه‌ ڕۆژى دووشه‌ممه‌ به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ى پێرس گواسترایه‌وه‌ و دواتر ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ له‌ ئوسترالیا كرایه‌ ده‌ره‌وه‌. دیپۆرتكردنه‌وه‌ى بڕى 25هه‌زار دۆلارى تێده‌چێت، كه‌ 1000 دۆلارى بۆ ئه‌و و 24000 دۆلارى بۆ ئه‌و به‌رپرسه‌ حكومیانه‌ن كه‌ چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌گه‌ڵیدابن به‌ره‌و كابوڵ.
بۆیه‌كه‌مجار كه‌ ئه‌فغانستانى جێهێشت ته‌مه‌نى ته‌نها 11 ساڵ ده‌بوو. دامه‌زراوه‌ى پێداچوونه‌وه‌ى دادگایى په‌ناخوازى ئوسترالیا له‌وبڕوایه‌دایه‌ كه‌ مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى ئه‌و پیاوه‌ هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گونده‌كه‌ی. به‌ڵام له‌وبڕوایه‌دان ئه‌گه‌ر له‌ كابوڵ بێت ئه‌وا ژیانى سه‌لامه‌ت ده‌بێت. ئه‌وانه‌ى كه‌ مپینى په‌ناخوازان ده‌كه‌ن داخوازى پشتیوانى په‌ناخوازان و وه‌ستاندنى دیپۆرتكردنه‌وه‌یان ده‌كه‌ن.


Thursday, October 2, 2014

قاچاخچیه‌كان په‌ناخوازێك ڕووت ده‌كه‌نه‌وه‌

كۆچ بۆ ئوسترالیا و كۆچى كوردان

قاچاخچیه‌كان به‌به‌رده‌وامى فێڵیان له‌ په‌ناخوازان كردووه‌ و چه‌ندین جار پاره‌یان لێ خواردوون. به‌ڵام هانیف حوسێن یه‌كێكه‌ له‌و چه‌ند كه‌سانه‌ى كه‌ هه‌وڵیانداوه‌ بۆئه‌وه‌ى پاره‌ى خۆیان وه‌ربگرنه‌وه‌.
هه‌وڵه‌كانى بوویه‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ تووشى ئه‌شكه‌نجه‌دان بێت له‌لایه‌ن ده‌ستیه‌كى چه‌ته‌وه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت چه‌ند پۆلیسێكى ئیندۆنیزیشى له‌خۆگرتبوو. ته‌واوى ئه‌و ڕووداوه‌ به‌هۆى كامێرایه‌كى شاراوه‌وه‌ تۆماركراوه‌. حوسێن كه‌ 22 ساڵ ده‌بێت ساڵى ڕابردووو له‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ به‌ره‌و ئوسترالیا هاتووه‌ له‌كاتێكدا تۆنى ئابۆت بۆته‌ سه‌رۆك وه‌زیران. وه‌كو 10هه‌زارى تر، ئۆپه‌راسیۆنى سه‌روه‌رى سنووره‌كان ڕه‌وانه‌ى ئیندۆنیزیاى كرده‌وه‌، چاوه‌ڕوانى ئه‌نجومه‌نى باڵاى په‌نابه‌رانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانى كرد بۆئه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى پێ بدات به‌ره‌و وڵاتێكى ڕه‌وانه‌ بكه‌ن.
له‌كاتێكدا كه‌ پاره‌كه‌ى خۆى زیادى كرد به‌هۆى فرۆشتنى زه‌وییه‌وه‌ له‌هه‌رێمى گیلگیت بالتیستانى پاكستان، به‌ڵام ئه‌وپاره‌یه‌ى خه‌رج كرد له‌ خه‌رجیه‌كانى ژیانى و هه‌روه‌ها سێ هه‌وڵى سه‌رنه‌كه‌وتووى بۆ كۆچكردن به‌شێوه‌یه‌كى قاچاخ بۆ ئوسترالیا.


Friday, September 26, 2014

كۆچبەرانی سووری لە كەشتییەكە هاتنە خوارەوە

بەرپرسانی پۆلیسی قوبرسی یۆنانی رایانگەیاند كە 280 كۆچبەر، كە زۆربەیان سوورین ، رازیبوون لە كەشتییەكە بێنەخوارەوە لە بەندەری لیماسول ، كە پێشتر رازینەبوون لەو گەمییە گەشتیارییە بێنەخوارەوەو، داوایاندەكرد رێگەیان پێبدرێت بچنە ئیتاڵیا .
دوای ئەوەی پۆلیسی یۆنانی ، كۆچبەرانی لە رێگەی گفتوگۆ رازیكرد بێنە خوارەوە، پۆلیس چووە نێو كەشتییەكە . هەروەها شوێنی پێویست بۆ ئاگاداربوون لە رەوشی تەندروستی كۆچبەران ئامادەكرا ، لەوێشەوە دەگوازرێنەوە بۆ كەمپی كوكینۆتریمیسیا ، بەدووری 10 كیلۆمەتر لە پایتەختی قوبرس ، نیقۆسیا . لەوێش دەتوانن خۆیان بشۆن و جلوبەرگی نوێ وەربگرن و پشوو بدەن ، هەروەك بەرپرسانی خاچی سووری نێودەوڵەتی رایگەیاند، چونكە زۆر ماندوون .
ئەو كەشتییە گەشتیارییە لە رۆژی پێنج شەممە رزگاركرا ، كە سەرنشینەكانی بریتیبوون لە 345 كۆچبەر كە زۆربەیان سووری بوون ، بەڵام تەنیا 65 كەس رازیبوون رۆژی پێنج شەممە بێنە خوارەوە، ئەوانیدیكە داوایاندەكرد رێگەیان پێبدرێت بچنە ئیتاڵیا .
ئەوەش وایكرد كە بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیا دەریاییەكە لەو كۆچبەرانە توڕەبێت ، چونكە ناچاربوو كەشتییەكە بنێرێتەوە بۆ ئەو دوورگەیەی لێی دابەزێندرابوون بۆ ئەوەی بیانگەیێنێتە بەندەری لیماسول . ئەو بەڕێوەبەرە گوتی " هەموو هەوڵێكماندا بۆ ئەوەی ژیانیان رزگار بكەین . خواردنمان پێدان و هاوكاریمان كردن ، بەڵام ئەوان دەیانەوێت دەزگاكەمان تێكبدەن "، هەروەها گوتی " بایی سەدان هەزار یۆرۆ زیانمان پێگەیشتووە".

Wednesday, September 17, 2014

زیاد لە (700) كەس لە دەریای سپی دا خنكان

ڕێـكخراوی كۆچبەرانی نێودەوڵەتی ئاشكرایكرد، لە پێنج رۆژی رابردوودا زیاد لە (700) كەس لە دوو كەشتیدا لە ئاوی دەریای ناوەراستدا خنكاون، تەواوی ئەو كەسانەش لە وڵاتانی باكوری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە ویستوویانە بگەن بە ئەوروپا بۆ داواكردنی مافی پەنابەری.
كریستیان بێرپیۆم، وتەبێژی ڕێـكخراوی كۆچبەرانی نێودەوڵەتی بە ئاژانسی (ڕۆیتەرز)ی وتووە: ئەوانەی لە یەكێـك لەو دوو كەشتیـیە ڕزگاریان بووە دەڵێن، قاچاخچیـیەكان لە ناوەڕاستی دەریاكە زۆریان لێكردوون بچنە نێو كەشتیـیەكی دیكەوە و ئەمانیش ڕەتیانكردۆتەوە و لە ئاكامدا پـێـكدادان لە نێوانیاندا دروسـتبووە و سەر ئەنجام قاچاخچیـیەكان زیانیان بە كەشتیـیەكە گەیاندووە ‌و نوقمی ئاویان كردووە.
ئەوەشی راگەیاندووە: ئەو كەشـتیـیە نزیكەی (500) كەسی لەسەر بووە و زۆربەیان فەڵەسـتینی و میسری و سودانی بوون، كە ویستوویانە بەرەو ئەوروپا بڕۆن.  ئاژانسەكان دەڵێن تەنها (9) كەسیان ڕزگاریان بووە.
بەپـێی هەواڵەكان كەشـتیـیەكە لە (6ی ئەیلول) لە بەندەری دەمیاتی میسرەوە دەرچووە و لە (10 ی ئەیلول) لە بەرامبەر كەنارەكانی ماڵتا تێـكشكاوە.
پاش ئەم ڕووداوە بە چوار ڕۆژ كەشتیـیەكی دیكەی پـڕ لە كۆچبەر، لە نزیك كەنارەكانی لیبیا نوقمی ئاوبوو. ئەو كەشـتیـیەش (250) كەسی تێدابووە و تەنها (26) كەسیان ڕزگاریان بووە.
بە قوربانیانی ئەم دوو ڕووداوەوە، ژمارەی ئەو كۆچبەرە نایاسایـیانەی لە ماوەی ئەمسـاڵدا لەو لە نێو ئاوی دەریای ناوەراستدا گیانیان لە دەسـتداوە دەگاتە نزیكەی (3) هەزار كەس، كە نزیكی هەزار كەسیان ژن و منداڵ بوون.
دڵشاد حەمە
 

Friday, June 20, 2014

600 هەزار كەس داوای پەناپەرێتیان لە44 وڵات كردوە

بەپێی ئاماری نەتەوەیەكگرتوەكان ساڵی رابردوو 600 هەزار كەس داوای مافی پەنابەرێیت لە 44 ولاتكردوە‌و سبەینێش رۆژی جیهانی پەنابەرانە. 
بەرواری 20 ی حوزەیران هەموو ساڵێك ڕۆژی پەنابەرانی جیهانە كە بەبڕیارێكی نەتەوەیەكگرتووەكان لە ساڵی 2000 ەوە بە فەرمی ناسێنراوە. مەبەست لە یادكردنەوەی ئەو ڕۆژەش پیشاندانی هاوسۆزیەكە لەسەر ئاستی جیهان بۆ پرس و كێشەی پەنابەران و ئاوڕدانەوەیە لە قەبارەی كێشەكە و زیادكردنی هاریكاریەكانە بەئاڕاستەی كەمكردنەوەی خەم و ئازارەكانی پەنابەران. 
لەئامارەكانی كۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ ساڵی ڕابردوو بدەینەوە ، دەبینین كە زیاتر لە 600 هەزار كەس داوای مافی پەنابەرێتیان لە 44 ووڵاتی جیهان كردووە و نزیكەی 400 هەزاركەسیان لەوژمارەیە داوای مافی پەنابەرێتیان لە یەكێتی ئەوروپا كردووە. سەبارەت بەو ووڵاتانەش كە هاوڵاتیەكانی زۆرترین داواكاریان پێشكەشكردووە ، سوریا لەڕیزبەندی یەكەم دایە و لەسەدا نۆی هەموو پەنابەرانی جیهان پێكدەهێنێت. 
سەبارەت بە عێراقیش ، بەپێی هەمان ئامار ، عێراق لە ڕیزبەندی چوارەمدایە لەپاش سوریا و ڕووسیا و ئەفغانستان ، كە زیاتر بووە لە 38 هەزار كەس كە دەكاتە نزیكەی لە سەدا شەشی پەناخوازانی جیهان. ئەمەش لەكاتێكدایە كە ساڵی 2012 دا ، عێراق لە ڕیزبەندی حەوتەمدابووە. 
 هەموو ئەو كەسانەی كە داوایان پێشكەشكردووە پێیان دەگوترێت پەناخواز و لەئەگەری وەرگرتنی مافی پەنابەرێتیدا دەبنە پەنابەر كە بۆ ئەمەش بەشێوەیەكی سەرەكی پشت دەبەسترێت بە پێناسە بنچینەیەكی زاراوەی پەنابەر كە دەلێت  پەنابەر ئەو كەسەیە كە ناچاركراوە ووڵاتەكەی خۆی بەجێ‌ بهێڵێت و بەبەڵگەوە ئەوە دەسەلمێنێت كە ترسی ستەملێكردنی لەسەرە لەسەر بنەمای ئاینی یان نەژادی یان نەتەوەیی یان سیاسی كە هەموو ئەمانە وادەكەن نەتوانێت بگەڕێتەوە ووڵاتەكەی خۆی.
سەرچاوە : ماڵپەری فەرمی كۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەربەنەتەوە یەكگرتووەكان
 ئامادەكردن: هەژار تەها

Thursday, May 29, 2014

كامبۆدیا ته‌نها كۆچبه‌ره‌ خۆبه‌خشه‌كان وه‌رده‌گرێت

كۆچى كوردان و كۆچ بۆئوسترالیا

له‌ماوه‌ى ڕابردوودا هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئوسترالیا و كامبۆدیا ده‌ستیان كرد به‌ دانوستان له‌باره‌ى وه‌رگرتنى ئه‌و په‌ناخوازانه‌ى ڕووده‌كه‌نه‌ ئوسترالیا. له‌سه‌ره‌تاوه‌ كامبۆدیا ڕه‌زامه‌ندى ده‌ربڕى بۆ وه‌رگرتنى په‌ناخوازان. ڕاى گشتى له‌ هه‌ردوو وڵات ڕه‌خنه‌یان له‌و ڕێككه‌وتنه‌ گرت. 

له‌م دواییانه‌دا، كامبۆدیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت ته‌نها ئه‌و په‌ناخوازانه‌ وه‌رده‌گرێت كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى خۆبه‌خشانه‌ ئوسترالیا جێده‌هێڵن. نه‌ك ئه‌وانه‌ى به‌ زۆره‌ملێ ڕه‌وانه‌ى وڵاته‌كه‌ى ده‌كرێن..
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، هۆر نامهۆنگ، ڕایگه‌یاند كه‌ ئوسترالیا ژماره‌یه‌ك له‌ په‌ناخوازان بۆ وڵاته‌كه‌ى ڕه‌وانه‌ ده‌كات له‌دواى ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و ژماره‌یه‌....

هه‌ر له‌میانه‌ى ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ هه‌رێمیانه‌دا حكومه‌تى ئوسترالى به‌رده‌وامه‌ له‌ پشتیوانى كردنى هه‌ریه‌ك له‌ پاپوا نیوگینیا و ناورو كه‌ هۆكارى سه‌ره‌كى جێبه‌جێكردنى پڕۆسه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى كه‌یسى په‌ناخوازانن له‌ ده‌ره‌وه‌ى خاكى ئوسترالیا.

وه‌زیرى كۆچى ئوسترالیا ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئوسترالیا تێچووى یاسایى حكومه‌ته‌كانى پاپوا نیو گینیا و ناورو ده‌دات بۆئه‌وه‌ى به‌رگرى له‌خۆیان بكه‌ن به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ى دژایه‌تى ناوه‌ندى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى په‌ناخوازانن له‌ ده‌ره‌وه‌ى خاكه‌كانى ئوسترالیا و بۆئه‌وه‌ى ناوه‌نده‌كان به‌ كراوه‌یى بهێڵرێنه‌وه

Monday, May 19, 2014

ئوسترالیا به‌رده‌وامه‌ له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆچى نایاسایى

كۆچى كوردان و كۆچ بۆ ئوسترالیا

حكومه‌تى ئوسترالى به‌رده‌وامه‌ له‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى قاچاخچیه‌كان و ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى به‌شێوه‌ى نایاسایى به‌ره‌و ئه‌و وڵاته‌ كۆچ ده‌كه‌ن.. له‌م میانه‌یه‌شدا ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئوسترالیا یاسایه‌كى ده‌ركرد كه‌ ڕێگرى ده‌كات له‌ وه‌رگرتنى ڤیزاى پاراستن بۆئه‌و په‌ناخوازانه‌ى گرفتى ئاسایشیان نیه‌ ئه‌مه‌ واده‌كات ده‌رفه‌تى كه‌متر بۆ په‌ناخوازان هه‌بێت كه‌ بمێننه‌وه‌
له‌لایه‌كى تره‌وه‌، ئه‌فسه‌رى باڵاى پاراستنى سنووره‌كانى ئوسترالیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ پاراستنى سنووره‌كان پێویستى به‌ چه‌ند ساڵ هه‌وڵدان و پلانى هه‌رێمى هه‌یه
دوورگه‌ى كریسمس له‌مه‌ودوا ته‌نها 48 كاتژمێر په‌ناخوازانى تێدا ده‌هێڵرێته‌وه‌. دواتر ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و دوورگه‌ى مانوس له‌ پاپوا نیو گینیا یان ناورو ڕه‌وانه‌ ده‌كرێن و له‌و دوو دوورگه‌یه‌ كه‌یسه‌كانیان هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت و له‌وێ مافى نیشته‌جێ بوون یاخود ڕه‌وانه‌كردنه‌وه‌ بۆ وڵاتى خۆیان ده‌درێت.. شایه‌نى باسه‌ بۆیه‌كه‌مجار هاوڵاتیه‌كى به‌ته‌مه‌نى ئێرانى مافى نیشته‌جێ بوونى به‌ده‌ستهێنا له‌ پاپوا نیوگینیا.. ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى مافى نیشته‌جێ بوون له‌و دوو دوورگه‌یه‌ به‌ده‌ست ده‌هێنن به‌پێى یاساى ئه‌و وڵاتانه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ى ئوسترالیا ناكرێنه‌وه‌!.
  • ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌، پسپۆڕێكى یاساى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ ناتوانرێت له‌ڕێگه‌ى یاساییه‌وه‌ ڕێگرى له‌ هه‌وڵه‌كانى ئوسترالیا بكرێت.
له‌ ساڵى 1960دا نزیكه‌ى 77 ملیۆن كه‌س سنووره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیان بڕیوه‌و له‌ 2013دا ژماره‌كه‌ به‌رزبۆته‌وه‌ بۆ 232 ملیۆن كه‌ زیاتره‌ له‌ ٪3ى دانیشتوانى جیهان.

Wednesday, May 14, 2014

ئیتاڵیا 200 كۆچبه‌ری‌ نایاسایی له‌مردن ڕزگارده‌كات

هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی‌ ئیتاڵیا ڕایانگه‌یاند، یه‌كه‌كانی‌ چاودێری كه‌ناراوه‌كانی‌ باشوری‌ ئه‌و وڵاته‌ توانیویانه‌ 200 كۆچبه‌ری‌ نایاسایی له‌ڕوداوێكی نقومبوون ڕزگاربكه‌ن، كه‌ تێیدا ده‌یان هاوڵاتی تر خنكان.

سه‌رچاوه‌ فه‌رمیه‌كانی‌ ئیتاڵیا بڵاویانكرده‌وه‌، كۆچبه‌ره‌كان له‌ناو پاپۆڕێكدا بوون له‌باشوری‌ دورگه‌ی‌ (لامبیدوزا)ی‌ ئیتاڵیا، كه‌ سه‌دان كۆچبه‌ری‌ نایاسایی تێیدا بووه‌‌و،دوای‌ ڕزگاركردنی‌ 200 هاوڵاتی، ده‌یانی‌ تریان خنكان.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی‌ ئیتاڵیا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردوه‌، هه‌ندێك له‌ته‌رمه‌كانیش دۆزراونه‌ته‌وه‌‌و گه‌ڕان به‌دوای‌ بێسه‌روشوێنبووه‌كانیشدا به‌رده‌وامه‌.

هێشتا نازانرێت ژماره‌ی‌ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی‌ كه‌ له‌ناو پاپۆڕه‌كه‌دا بوون، چه‌ند هاوڵاتی‌ بوون، به‌ڵام كۆچبه‌ره‌كان ڕایانگه‌یاندوه‌، سه‌دان هاوڵاتی بوون.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، كه‌ هاوكات وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ لیبیا ڕایگه‌یاند، هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی‌ لیبیا توانیویانه‌ 51 كۆچبه‌ری‌ نایاسایی ڕزگاربكه‌ن‌و 32 ته‌رمیشیان دۆزیوه‌ته‌وه‌.
-----------------------------------------------------------------
و: گۆران

Sunday, May 11, 2014

زیاتر لە200 پەناخواز لەئاوەكانی دەریای ئیجەدا خنكان

Imageلەدواهەمین ڕاپۆرتی خۆیدا كەلەكۆتایەكانی مانگی ڕابردوودا بڵاوكراوەتەوە سەبارەت بە دۆخی خراپی پەناخوازان لەیۆنان، ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاشكرایدەكات كەلەماوەی كەمتر لەدووساڵی ڕابردوودا، لایەنی كەم 188 پەناخواز لەئاوەكانی دەریای ئیجەی نێوان توركیا‌و یۆناندا خنكاون یان بێسەروشوێن بوون. 
ڕاپۆرتەكە بە ووردی باس لەو پێشێلكاریانەش دەكات كە حكومەتی یۆنان بەبەردەوامی ئەنجامی دەدات بەرامبەر بە پەناخوازان لەناویشیاندا گێڕانەوەی بەزۆری ئەو بەلەمانەیە كە لەكاتی گەشتنیان بە ئاوەكانی ئەو ووڵاتە دەستگیردەكرێن‌و دووبارە ڕەوانەی سنورە ئاویەكانی دوور لەیۆنانیان دەكاتەوە . 
ئەمەش یەكێكە لەو ڕێوشوێنانەی كە هەندێك لەووڵاتان پیادەی دەكەن بەمەبەستی ڕێگەگرتن لەكۆچی نایاسایی كەلەئێستادا هەندێك ووڵاتانی وەك یۆنان‌و ئوسترالیا جێبەجێی دەكەن، كە بەووتەی ڕێكخراوەكە پێشێلكردنێكی ئاشكرای مافی پەناخوازانە. 
لەدواهەمین ڕووداوی گیانلەدەستدانی پەناخوازانیشدا لەئاوەكانی دەریای ئیجە، نقومبوونی بەلەمێك بوو لەڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لەنزیك دوورگەی سامۆسی یۆنان كە نزیكەی 65 پەناخوازی هەڵگرتبوو. 
لەدواهەمین ئاماریشدا كە دوێنێ‌ - چوارشەممە  - 7 ی ئایار- ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، 22 پەناخواز خنكاون كەلەناویاندا چوار منداڵ هەبوون، بەمەش ژمارەی ئەو پەناخوازانەی لەئاوەكانی دەریای ئیجەدا خنكاون لەماوەی كەمتر لەدووساڵدا زیاتر لە200 كەسی تێپەڕاند.  
خەڵك- هەژار 

Monday, April 21, 2014

یاساكانى ئوسترالیا بۆ په‌ناخوازان مه‌ترسیداره‌

395628-share-not-shift-asylum-seeker-issue-indonكۆچى كوردان و كۆچ بۆ ئوسترالیا
له‌ مونته‌دایه‌كى 16 وڵاتدا له‌باره‌ى بارودۆخى په‌ناخوازانه‌وه‌، یاساكانى ئوسترالیا به‌ مه‌ترسیدار ناوبران. ئیندۆنزیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ دواى ده‌ستپێكى ئۆپه‌راسیۆنى سه‌روه‌رى سنووره‌كان حه‌وت به‌له‌مى په‌ناخوازان ڕه‌وانه‌ى ئه‌و وڵاته‌ كراونه‌ته‌وه‌.
حكومه‌ته‌كه‌ى تۆنى ئابۆت ئه‌وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ڕێوشوێنى توندى ئوسترالیا كاریگه‌رى گه‌وره‌ى هه‌بووه‌ له‌ ڕێگرى كردن له‌قاچاخچیه‌كان و ته‌نگى پێ هه‌ڵچنیون بۆئه‌وه‌ى نه‌توانن بگه‌ن به‌ خاكه‌كانى ئه‌و وڵاته‌. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند كه‌ بۆماوه‌ى زیاتر له‌ سه‌د ڕۆژ ده‌بێت كه‌ هیچ به‌له‌مێكى په‌ناخوازان نه‌گه‌یشتۆته‌ خاكه‌كانى ئه‌و وڵاته‌.
پرۆفیسۆر هیكماهاتنتۆ جوانۆ ڕایگه‌یاند كه‌ ڕه‌وانه‌ كردنه‌وه‌ى به‌له‌مه‌ ته‌خته‌كان و ته‌نانه‌ت ڕه‌وانه‌كردنى په‌ناخوازان بۆ دوورگه‌كان به‌وشێوه‌یه‌ى له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئوسترالیه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت ژیانیان ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ كۆمسیۆنى باڵاى په‌نابه‌رانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ 10623 په‌ناخواز و په‌نابه‌ر له‌ ئیندۆنیزیان و كه‌ به‌شێكى زۆریان له‌ چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ن كه‌ ئه‌و وڵاته‌ جێبهێڵن. ژماره‌ى ئه‌و په‌ناخوازانه‌ى كه‌ له‌و كۆمسیۆنه‌ ناوى خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن له‌ئێستادا كه‌م بۆته‌وه‌. له‌پێشوودا ڕۆژانه‌ 100 كه‌س ناوى خۆى تۆمار ده‌كرد. به‌ڵام له‌ كانوونى یه‌كه‌مه‌وه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا تۆمار ده‌كرێت. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنى پلان و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ى حكومه‌تى ئوسترالیا.

Wednesday, April 9, 2014

نزیكەی چوار هەزار كۆچكەری نایاسایی لە دەریای سپی ناوەڕاست رزگاركران


gommonelampedusa9-4-2014-bb
هێزی دەریایی ئیتاڵیا توانیویانە لەماوەی 48 كاتژمێردا بە هەزاران كۆچكەری نایاسایی لە ئاوەكانی دەریای  سپی ناوەڕاست رزگار بكەن.
بە پێی هەواڵێكی رۆژنامەی(تسایت)ی ئەڵمانی، هێزە دەریاییەكان لەماوەی 48 كاتژمێردا نزیكەی چوار هەزار كۆچكەری نایاساییان لە ئاوەكانی دەریایی سپی ناوەڕاست رزگار بكەن.

لای خۆییەوە، وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا ئەنجلینۆ ئەلڤانۆ رایگەیاندووە، لەسەر ئەو كەشتیەی كە ئەو كەسانە رزگار كراون، تەرمی كەسێكیش دۆزراوەتەوە.

لە درێژەی قسەكانیدا ئاماژەشی بەوەكردووە، رزگاركردنی ئەو كەسانە بەردەوامیان هەیە و بە پێی زانیارییەكان دوو بەلەمی بارزگانی كە هەڵگری 300بۆ 361 كەسیان تێدایە، لە ئاوەكەدا بونیان هەیە.

بە پێی وتەی وەزیری ناوخۆ لە سەرەتایی ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا نزیكەی 15 هەزار كە بە شێوەی نا یاسایی ویستویانە لە رێگەی ئاوەكانی دەریایی سپی ناوەڕاستەوە خۆیان بگەێننە ئیتاڵیا، دەستگیركراون.
خەندان-


Thursday, April 3, 2014

نیو ملیۆن كه‌س داوای‌ مافی‌ په‌نابه‌رێتیان له‌یه‌كێـتی‌ ئه‌وروپا كردوه‌، عێراق له‌پێشه‌وه‌یه‌


asylum1 ئاژانسی‌ فه‌رمی‌ ئاماری‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا كه‌ ناسراوه‌ به‌یۆرۆستات رایده‌گه‌یه‌نێت، 434 هه‌زارو 160 په‌ناخواز له‌ساڵی‌ 2013 دا داوای‌ مافی‌ په‌نابه‌رێتیان له‌ 28 وڵاته‌كه‌ی‌ یه‌كێـتی‌ ئه‌وروپا كردوه‌ ئه‌مه‌ش به‌رزترین ڕێژه‌یه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ 20 ساڵی‌ رابردودا تۆماركرابێت.
له‌دواهه‌مین راپۆرتی‌ ساڵانه‌ی‌ خۆیدا سه‌باره‌ت ئامارو ژماره‌ی‌ په‌ناخوازان له‌یه‌كێـتی‌ ئه‌وروپا، ئاژانسی‌ یۆرۆستات رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌ی‌ په‌ناخوازان له‌وڵاتانی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا له‌ 2013 نزیكده‌بێـته‌وه‌ له‌نیو ملیۆن كه‌س‌و له‌سه‌دا 90 ی‌ ئه‌و په‌ناخوازانه‌ كه‌یسی‌ تازه‌بون‌و له‌سه‌دا 10 شیان كه‌یسی‌ ساڵانی‌ رابردو بون.
 سه‌باره‌ت به‌و وڵاتانه‌ش كه‌ هاوڵاتیانی‌ زۆرترین داواكاریان پێشكه‌شكردوه‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ مافی‌ په‌نابه‌رێتی‌ له‌ساڵی‌ 2013 دا، سوریا له‌پله‌ی‌ یه‌كه‌مدایه‌‌و نزیكه‌ی‌ 50 هه‌زار هاوڵاتی‌ سوری‌ داوای‌ مافی‌ په‌نابه‌رێتیان كردوه‌ له‌وڵاتانی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپاو عێراقیش چه‌ند پله‌یه‌ك دابه‌زیوه‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ساڵی‌ 2012 دا له‌ڕیزبه‌ندی‌ هه‌شته‌مدا بوه‌، به‌ڵام له‌ساڵی‌ 2013 دا دابه‌زیوه‌ بۆ ریزبه‌ندی‌ یازده‌یه‌م، ئه‌گه‌رچی‌ هێشتا له‌ 10 هه‌زار په‌ناخواز تێپه‌ڕیوه‌. 
له‌سه‌دا 66 ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و په‌ناخوازانه‌ له‌یه‌كه‌م خولی‌ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی‌ كه‌یسه‌كانیاندا مافی‌ په‌نابه‌رێتیان پێنه‌دراوه‌‌و كه‌یسه‌كانیان ره‌تكراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام مافی‌ ئه‌وه‌یان پێدراوه‌ كه‌ تێهه‌ڵچونه‌وه‌ بۆ كه‌یسه‌كانیان بكه‌ن جگه‌له‌وه‌ش هه‌میشه‌ وڵاتانی‌ وه‌رگر داوا له‌په‌ناخوازان ده‌كه‌ن كه‌ هه‌وڵبده‌ن سودببینن له‌پڕۆگرامه‌ مرۆیه‌كانی‌ ئه‌و وڵاتانه‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ مافی‌ په‌نابه‌رێتی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ یاسایی‌‌و دوربكه‌ونه‌وه‌ له‌كۆچی‌ نایاسایی‌.
 له‌دواهه‌مین ئاماری‌ وه‌زاره‌تی‌ كۆچی‌ ئوسترالیاشدا هاتوه‌ كه‌ زۆرترین ژماره‌ی‌ مافی‌ په‌نابه‌رێتی‌ به‌هاوڵاتیانی‌ به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی‌ دراوه‌ له‌ساڵی‌ رابردودا كه‌ ژماره‌یان 4064 په‌نابه‌ربون‌و ئه‌و كه‌سانه‌بون كه‌ له‌رێگه‌ی‌ داواكردنی‌ مافی‌ په‌نابه‌رێتی‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ئوسترالیا داواكه‌یان پێشكه‌شكردوه‌‌و به‌قاچاخ نه‌چونه‌ته‌ ئه‌و وڵاته‌.  
س: یۆرۆستات، ماڵپه‌ری‌ فه‌رمی‌ وه‌زاره‌تی‌ كۆچی‌ ئوسترالیا
هه‌ژار ته‌ها، ئاوێنه‌نیوز