Showing posts with label Iraqi Australia. Show all posts
Showing posts with label Iraqi Australia. Show all posts

Tuesday, May 22, 2012

ئوسترالییەکان داواى داخستنى سنوورەکانیان بەسەر 230000 کۆچبەردا دەکەن


پێرێ، لەکاتى گەیشتنى ژمارەیەک لە پەنابەران بە دورگەى کریسمس
بلۆگى کۆچ بۆ ئوسترالیا
بەپێى دواهەمین ڕاپرسى کە ئەنجامدراوە ئەوە دەرکەوتووە کە ژمارەیەکى زۆر لە ئوسترالییەکان نیگەرانن لەوەى کە لەسەر سنوورەکانى وڵاتەکەیاندا ڕوودەدات، و بەمەش زیاتر لە (51%)ى ئوسترالییەکان بەهەموو شێوەیەک کۆچى هاوڵاتیانى بیانى بۆ وڵاتەکەیان ڕەت دەکەنەوە، کە ئەم ڕێژەیەش (%10) زیاترە لەو ڕێژەیەى لە (2005)دا هەبووە.
ترس لە ئاسایشى ئیش و مەترسى ئیش دەستنەکەوتن و زیادبوونى ڕێژەى دانیشتووان هۆکارە سەرەکییەکانى گۆڕانى تێڕوانینە لەو بوارەدا. یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانى ئۆپۆزسیۆن ڕایگەیاند کە هۆکارى نیگەرانى و توڕەیى هاوڵاتییان بۆئەوە دەگەرێتەوە کە ژمارەیەکى زۆر لە پەنابەر داواى هاتنە ناوەوەى وڵات و داواى مافى پەنابەرێتییان کردووە، یاخود هەوڵى لەوشێوەیە دەدەن.
بەپێى ئەو ڕاپرسییەى لەلایەن سەنتەرێکى لێکۆڵینەوەى ئوسترالییەوە بەناوى (کیو ئێم ئار ئەى) کراوە، تەنها یەک لەسێى ئەو (2000) بەشداربووانە لەو بڕوایەدان کە ئوسترالیا بە پەنابەرانى وڵاتانى جیاوازەوە خۆش و سەرنجڕاکێش بووە. ئەمە لەکاتێکدایە کە دوو لە سێى بەشداربووان لەو بڕوایەدان کە پێویستە پەنابەران و کۆچکردووانى وڵاتانى دى پێویستە لەگەڵ کەلتورى ئوسترالیادا خۆیان ڕابهێنن.
بۆب بیرێڵ کە پسپۆڕى بوارى کۆچە لە زانکۆى مۆناش ڕایگەیاند کە ئەم داتایانە ئەوە نیشان دەدات کە ڕاى گشتى گۆڕانکارى بەسەردا هاتووە.
بیرێڵ ڕایگەیاند کە ئەمە جێگەى نیگەرانییە لەکاتێکدا ئێمە ڕێگە دەدەین کە زیاتر لە (100000) هەزار هاوڵاتى تر کۆچ بۆ وڵاتەکەیان بکەن بۆئەوەى کاربککەن، ئەمە لەکاتێکدایە کە لەناوخۆدا ڕێژەى بێکارى لەئاستێکى خراپدایە.
واچاوەڕوان دەکرێت کە بۆ ساڵى (2012-2013) ژمارەى کۆچبەران بگات بە (230000) کە ئەمەش یەکسانە بەو ڕێژەیەى کە لە (1960)دا کۆچى بەلێشاو هەبوو.
جێگەى باسە لایەنەکانى ئۆپۆزسیۆنیش لە ئوسترالیا ڕەخنەى توند ئاڕاستەى حکومەتى وڵاتەکەیان دەکەن کە ڕێوشوێنى پێویست لەبارەى کۆچى نایاساییەوە ناگرێتەبەر و ژمارەیەکى زۆر لە کۆچبەران قبووڵ دەکات بۆئەوەى بچنە وڵاتەکەیانەوە.

بۆ زانیارى زیاتر لەبارەى کۆچ و خوێندن لە دەرەوەى وڵات سەردانى پەیج و بلۆگەکانمان بکەن:



Saturday, May 19, 2012

پشتیوانى دارایى بۆ خوێندنى باڵا لە ئوسترالیا


زانکۆى نیشتمانى ئوسترالیا

بلۆگى کۆچ بۆ ئوسترالیا

زانکۆى نیشتمانى ئوسترالیا ژمارەیەک کورسى خوێندن و پشتیوانى دارایى دابین دەکات بۆ خوێندکاران و قوتابیانى خوازیار بۆ بوارى خوێندنى باڵا لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیبلۆماسى لەو زانکۆیە..
مەرجەکانى خوێندن:
پێویستە پێشکەشکار بڕوانامەى بەکالۆریۆس لەو بوارە یاخود زانستە مرۆڤایەتییەکانیدا هەبێت لە ریزبەندى یەکەمەکاندا بێت
ئەوانەى لە ریزبەندى یەکەمدا نین و توانایەکى باشییان هەیە کۆرسێکى زیاتر دەخوێنن
ترانسیکپتى (نمرەکانى زانکۆى بە ژمارە) پێشکەش بکات
بڕوانامەى توانستى ئینگلیزى (تۆفڵ، یاخود ئایئیئێڵتس... هتد)
پشتگیرییەک لەلایەن ئەکادیمییەکەوە (مامۆستایەکى زانکۆ)

بۆ زانیارى زیاتر:
http://ips.cap.anu.edu.au/ir/gsia/programs/how_to_apply.php?tab=process

ئاگادارتان ئەکەینەوە کە بلۆگەکان و پەیجەکانمان بەردەوام دەبن لە دۆزینەوەى ڕێگاى یاسایى و دروست بۆ کۆچى گەنجانمان و دەرفەتى زێڕین و گرنگ بۆ ئایندەیان!
ناونیشانى بلۆگ و فەیسبووک و تویتەرمان:

Tuesday, May 15, 2012

به‌ خۆڕایی ئۆفه‌ری خوێندن به‌ده‌ست بهێننه‌ له‌ زانکۆی گریفپی ئوستورالی


کامپى زانکۆکە


زانکۆی Griffith ی ئوستورالی ده‌گاته‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ پێدانی ئۆفه‌ری خوێندن به‌ خۆرایی له‌م کات و شوێنانه:
کۆیه،‌ له‌ زانکۆی کۆیه‌ سێشه‌مه‌ 15/05/2012 کات 10:00 تاکو 02:00 
دهۆک له‌ زانکۆی دهۆک چوار شه‌مه‌ 16/05/2012 کات 10:00 تاکو 02:00 
هه‌ولێر له‌ هۆتێل شیراتۆن هه‌ینی و شه‌مه‌ 18-19/05/2012 کات 10:00 تاکو 06:00 ئێواره
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ 
.07508366939.

Monday, April 23, 2012

ئەتەوێ لە ئوسترالیا بخوێنیت؟

If you want to apply for Masters or PhD at the University of South Australia or another university in Australia, you can contact the International Group for Educational Consultancy (IGEC) in Ankawa. Below is their address. They will help you to apply for the University for free, they dont charge you anything at all. 

Address: Near Ankawa Palace (240/10/382)
Hawler
Phone:
964 (771) 4747-669

Manager: Mr Adel Mizher
Email: a.mizher@igec.com.au

ئەگەر دەتانەوێت لە ئوستڕالیا بخوێنن، دەتوانن سەردانی IGEC بکەن لە عەنکاوە بۆ هەلبژاردنی زانکۆیەکی گونجاو و پرکردنەوەی فٶرمی داواکاری. ئەو سەنتەرە بێ بەرامبەر یارمەتی ئەو پێشکەشکارانە دەدات کە دەیانەوێت لە زانکۆی باشوری ئوستڕالیا بخوێنن. تکایە پەیوەندی بەو ناونیشانەی سەرەوە بکەن بۆ زانیاری زیاتر.

Address: Near Ankawa Palace (240/10/382)
Hawler
Phone:
964 (771) 4747-669

Manager: Mr Adel Mizher
Email: a.mizher@igec.com.au





سەرچاوە: پەیجى تواناسازى لە فەیسبووک

Tuesday, March 20, 2012

قاچاخچیه‌كی‌ عێراقی‌ راده‌ستی‌ ئوسترالیا ده‌كرێته‌وه‌

وێنه‌ی‌ مه‌یسه‌م كامیل له‌ یه‌كێك له‌ دانیشتنه‌كانی‌ دادگادا
له‌ دوایه‌مین قۆناغی‌ دادگاییكردنی‌ كه‌سێكی‌ به‌ڕه‌گه‌ز عێراقیدا‌ به‌ ناوی‌ مه‌یسه‌م كامیل، به‌ تۆمه‌تی‌ بازرگانیكردن به‌ په‌ناخوازانه‌وه،‌ كه‌ له‌مانگی‌ ته‌مموزی‌ رابردو له‌لایه‌ن پۆلیسی‌ نیوزله‌نداوه‌ ده‌ستگیر كرا، ئه‌مڕۆ دادگای‌ نیوزله‌ندا بڕیاری‌ ڕاده‌ستكردنیی‌ به‌ دادگای‌ ئوسترالیا ده‌ركرد. 
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی دادگای‌ نیوزله‌ندا، مه‌یسه‌م كامیل یه‌كێك بوه‌ له‌ رێكخه‌رانی‌ ئه‌و به‌له‌مه‌ی‌ كه‌ له‌ پاش تێكشكانی‌، زیاتر له‌ 350 په‌ناخوازی‌ كرده‌ قوربانی‌ له‌ نزیك ئاوه‌كانی‌ ئوسترالیا له‌ ساڵی‌ 2001 دا، هەروەک ئه‌مڕۆش بڕیاری‌ راده‌ستكردنی‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ به‌ دادگای‌ ئوسترالیا ده‌ركرد، بەوپێیەی پێشتر له‌ لایه‌ن دادگای‌ ئه‌و وڵاتەوە داواكراو بوە.
به‌پێی‌ یاساكانی‌ ئوسترالیا، هه‌ر كه‌سێك تۆمه‌تی‌ قاچاخچێتی‌ به‌ په‌ناخوازانه‌وه‌ بۆ ئوسترالیا به‌سه‌ردا ساغ بێته‌وه،‌ له‌ خراپترین سزای‌ یاسایدا نزیكه‌ی‌ 20 ساڵ به‌ندكردنی‌ له‌ زینداندا به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت. 
پێشتر دو كه‌سی‌ تر به‌تۆمه‌تی‌ تێوه‌گلان له‌هه‌مان روداو‌ زیندانی‌ كراون، یه‌كێكیان به‌ ره‌گه‌ز میسری‌ بوه‌و له‌ پاش راده‌ستكردنه‌وه‌ی‌ بۆ وڵاتەکەی خۆی‌، دادگای‌ میسر سزای‌ 5 ساڵ به‌ندكردنی‌ له‌ زینداندا به‌سه‌ردا سه‌پاند. 
له‌ئه‌گه‌ری‌ ساغبونه‌وه‌ی‌ تۆمه‌تی‌ قاچاغچێتكردن به‌ په‌ناخوازانه‌وه‌ به‌سه‌ریدا، مه‌یسه‌م ده‌بێته‌ دوه‌م قاچاخچی‌ به‌ ره‌گه‌ز عێراقی‌ كه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ ئوسترالیاوه‌ له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵی‌ رابردودا سزا درابێت، پێشتریش هادی‌ ئه‌حمه‌دی‌، سزای‌ حه‌وت ساڵ و نیوی‌ به‌سه‌ردا سه‌پێنرا به‌ تۆمه‌تی‌ ناردنی‌ زیاتر له‌ 300 په‌ناخواز به‌ شێوه‌یه‌كی‌ نایاسایی‌ و له‌ رێگه‌ی‌ كه‌ناره‌ ئاوییه‌كانه‌وه‌ بۆ ئوسترالیا. 
روداوی‌ تێكشكانی‌ ئه‌و به‌له‌مه‌ كه ‌له‌ ئۆكتۆبه‌ری‌ ساڵی‌ 2001 دا رویدا، یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین كاره‌ساته‌ مرۆییه‌كان له‌ دوای‌ جه‌نگی‌ جیهانی‌ دوه‌مه‌وه‌ له‌ ئوسترالیا روییدا بێت، تیایدا زیاتر له‌ 350 په‌ناخوازی‌ كرده‌ قوربانی‌ كه‌ 145 كه‌سیان منداڵ بون. 
 
  (سبەی)

Tuesday, March 13, 2012

گەشت بکە، بخوێنە، بەشێوەیەکى یاسایى بمێنەرەوە لە ئوسترالیا


تایبەت: کۆچ بۆ ئوسترالیا

بەشێوەیەکى یاسایى گەشت بکە
زۆرجار گەنجانى ئێمە لەشوێنى ئەوەى ڕێگاى یاسایى هەڵبژێرن بۆ کۆچ کردن بۆ دەرەوەى وڵات لەڕێگەى نایاساییەوە هەوڵەکانیان دەخەنەگەڕ. ئەمەش وایکردووە کە گەنجانى ئێمە ڕووبەڕووى چەندین مەترسى و سەختى ببنەوەو زۆرجار ژیانیان کەوتۆتە مەترسییەوەو تەنانەت هەندێجار لەناوچوون لە ڕێگاى کۆچ کردندا.
لێرەوە ئێمە پێشنیار دەکەین کە گەنجانى ئێمە بەر لە کۆچ کردن پلانێکى تۆکمەیان هەبێت و ژیان و داهاتووى خۆیان باشتر لەبەرچاوبگرن، چەندین دەرفەتى گەورە چاوەڕێیان دەکات ئەگەر بەشێوەیەکى پلان بۆ ڕێژراو ئەو کارە بکەن. لێرەوە و لەڕێگەى ئەم بلۆگەوە هەوڵدەدەین بەشێوەیەکى بەردەوام زانیارى گرنگ و شێوازى یاسایى کۆچکردن بڵاو بکەینەوە. وا لەخوارەوەدا چەند لینکێکمان داناوە کە خوێندکارو قوتابیانى کورد لە ناوخۆ و لە ئوسترالیا ئەتوانن درێژە بەخوێندنیان بدەن لەبوارەکانى بەکالۆریۆس و ماستەرو دکتۆرا و زیاتریش. ئەمەش لینکەکانن

2012 International Undergraduate Scholarships at University of Melbourne، Australia
http://cms.unimelb.edu.au/studentservices/scholarships/ugrad/international/iugrad#process

2012 Postdoctoral Research Fellowship in Astronomy at Macquarie University، Australia
https://mq.taleo.net/careersection/internal/jobsearch.ftl?lang=en

2012 Indigenous Scholarships and Awards for University of Melbourne Students، Australia
http://benews.unimelb.edu.au/bcomnews/2012/02/2012-indigenous-scholarships-and-awards/

John Dillon Memorial Fellowship in Agricultural Research Management، Agricultural Policy and Extension Technologies at ACIAR، Australia
http://aciar.gov.au/node/2077

2012 Melbourne Law School Scholarships، Australia
http://www.law.unimelb.edu.au/index.cfm?objectid=652CA510-CFC0-11E0-B5650050568D0140

NSW Rural Allied Health Scholarships for Undergraduates and Graduates، Australia 2012
http://www.health.nsw.gov.au/rural/alliedhealth/scholarships.asp

وەرگیراوە لە: