Showing posts with label Australian government. Show all posts
Showing posts with label Australian government. Show all posts

Thursday, January 3, 2013

ئۆباماى ئوسترالیا

 دکتۆر بورهان ئەحمەد

کۆچى کوردان و کۆچ بۆ ئوسترالیا

دایکى پەنابەرێکى سوودانى لە ئوسترالیا لەئێستادا لە بارودۆخێکى سەختدایە بەهۆى لەدەستدانى کچەکەیەوە. لەدەستدانى کچەکەى بەهۆى شەڕى وێرانکەرى ناو وڵاتەکەى خۆیەوە نەبوو، بەڵکو پەیوەندى بە شێوازى مامەڵە کردنى بوو لەو وڵاتە نوێیەدا کە ئێستا تێیدا نیشتەجێن ئەویش ئوسترالیایە.
ئەو پەناخوازە بەبێ ڕەزامەندى دایکى بەشدارى لە ئاهەنگێکدا کردبوو، بەمەش دایکى توڕە بوو بوو و داواى لە پۆلیس کردبوو کچەکەیان بگرێت. کاتێک پۆلیسەکان هاتبوونە بەردەرگاى پێى ڕاگەیاندبوون کە لەڕووى جەستەییەوە سزاى داوە و ئەوانیش کچەکەیان گرتبوو. 
ئەمە نمونەیەکە لە چەندین نمونەى تر لە وڵاتانى بیانیدا و لە ئوسترالیا بەتایبەت ڕوودەدات کە پەناخوازەکان لەگەڵ ژینگەى نوێدا ڕانایەن بۆیەشە خۆیان و دەوروبەریشیان تووشى گرفت دەکەن.
بەڵام ئەو خۆگونجاندنە بەشێوەى ئیجابیش هەیە بۆنمونە دکتۆر بورهان ئەحمەد کە یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانى ئەفریقا لە مێڵبۆرن، توانیویەتى زۆر باش خۆى بگونجێنێت لەگەڵ ئوسترالیادا. تەنانەت هەندێجار بە ئۆباماى ئوسترالیا دەناسرێت.
ئەو خۆیشى ئاماژە بەوە دەدات کە پەناخوازە نوێیەکان هەمیشە ڕەچاوى بارودۆخى تایبەتیان دەکرێت لەلایەن حکومەتى ئوسترالیاوە، ئەمەش تاوەکو لەگەڵ ژینگەى نوێدا دەگونجێن. دکتۆر ئەحمەت 25 ساڵ لەمەوبەر هات ب ئوسترالیا وەکو پەناخوازێک لە ئەریتریاوە ئەمەش لەکاتێکدا شەڕى خوێناوى لە وڵاتەکەیدا هەبوو. لەگەڵ ئەوەدا دەرفەتى گەورەى لە ئوسترالیا بۆ هەڵسورا بەڵام هێشتا ڕایدەگەیەنێت کە ئوسترالیا پێویستە دەرفەتى گەورەتر و تێکەڵبوونى کەلتورى و فەرهەنگى زیاتر بۆ پەناخوازەکان دابین بکات. 
بورهان لەسەرەتادا لەکارى زۆر سادەو بچووکەوە دەستى پێکرد تاوەکو ئەوەى بوویە ئەکادیمییەک لە زانکۆى میڵبۆرن. 
لە ساڵى 2009دا وەکو کەسایەتى ساڵى ڤیکتۆریان هەڵبژێررا، ئەمەش بەهۆى ئەو کارە سەرنجڕاکێشانەى ئەنجامیداوە لە مێڵبۆرن. 
جێگەى باسە دکتۆر بورهان لە 1987 هاتە ئوسترالیا و بەکالۆریۆسى لە زانکۆى ئەلئەسکەندەریە لە میسڕ بەدەستهێنا بوو. و لەگەڵ گەیشتینیشیدا بەختێکى باشى هەبوو کە توانى بەزوویى ببێتە کارمەندێک لە حکومەتى ئوسترالى، بەڵام لەبوارى خوێندنەکەیدا نەبوو. ئەوەبوو وەکو خۆى دەڵێت لە کارگەیەک دەستى بەکارکردن کرد. 
لەئێستاشدا لەبوارى سیاسیدا زۆر چالاکە و تەنانەت لە ناوەڕاستى ساڵى ڕابردوودا توانى 4.2%ى دەنگەکانى پارتى کرێکارانى ئوسترالیا بەدەست بهێنێت، و بەمەس لەکۆى گشتى کاندیدەکان بوویە شەشەم و لەناو کاندیدە سەربەخۆکانیشدا سێیەم ببێت. 
لەئێستاشدا چاوى لە داهاتوویەکى ڕۆشنترە بۆ بەشدارى لە کارى سیاسى ئەو وڵاتەدا.

Thursday, November 22, 2012

دواهەمین زانیارى لەسەر بڕیارەکانى حکومەتى ئوسترالى و دۆخى پەناخوزان لەو وڵاتە


بلۆگى کۆچى کوردان و کۆچ بۆ ئوسترالیا
دوێنێ حکومەتى ئوسترالى ناوەندێکى ترى دەستبەسەرکردنى پەناخوازانى لە دورگەى مانوس لە پاپوا نیو گینیا کردەوە بۆئەوەى ئەو پەناخوازانەى بە بەلەم دەگەنە ئوسترالیا ڕەوانەى ئەوێیان بکات. ئەوەبوو 19 ئێرانى و سریلانکى کە ئافرەت و منداڵیشیان تێدابوون وەکو یەکەم گروپ ڕەوانەکران. 
لەهەمانکاتدا حکومەت ئەوەیشى ڕاگەیاند کە هەندێ لەو پەناخوازانەى بە بەلەم لەدواى 13ى ئابەوە گەیشتوونە ئوسترالیا ئەوا ڕەوانەى ناورو ناکرێن و بەڵکو ڕێگەیان پێدەدرێت لەدەرەوەى ناوەندى دەستبەسەرکردنەکاندا بن بە ڤیزاى پەڕینەوە. 
لەوکاتەوەى کە یاساى نوێى ئوسترالیا ڕاگەیانراوە لە 13ى ئابەوە، نزیکەى 7000 بەلەم بەشێوەیەکى نایاسایى گەیشتوونەتە ئوسترالیا. ڕەشماڵى کامپەکان لە ناورو و دوورگەى مانوس تەنها 700 پەناخوازى بەلەمەکان هەڵدەگرێت، و لەکاتێکدا کە کامپەکان ڕێکخران و بیناى تەواویان هەبوو ئەوا شوێنى مانەوەى 2100 پەناخواز دەبێت. ئەمەش ماناى ئەوەیە کە زۆرێک لەو بەلەمانەى گەیشتوونەتە ئوسترالیا ناکرێت کە هەموویان ڕەوانەى ناورو و دوورگەى مانوس بکرێن. 
بەهۆى ئەو ژمارە زۆرەى پەناخوازەکانى بەلەم دەبێت حکومەتى ئوسترالى بڕیارى پێویستیان لەبارەوە بدات لەبەرئەوەى ئەوان ناکرێت بخرێنە دوورگەى کریسمسەوە. لەبەرئەوە دوێنێ وەزیرى کۆچى ئوسترالى کریس بۆوێن ڕایگیاند کە ئەو ڕێگە دەدات بە هەزاران لەوان کە بەپێى ڤیزاى پەڕینەوە لەناوەندەکانى دەستبەسەرکردن بن و داخوازییەکانى پەناخوازییان هەڵبسەنگێنرێت لەکاتێکدا بەئازادى لە کۆمەڵگادان.
هێشتا 387 کەسى تر بە بەلەم هاتوون و لە ناورون و لەئێستادا 19 کەسى تریش لە دوورگەى مانوسن لە پاپوا نیو گینیان. 
جێگەى باسە چەند خاڵێکى گرنگ هەیە کە پێویستە ئاماژەى پێبدرێت.
1-حکومەتى ئوسترالى بەهۆى زۆرى ژمارەى بەلەمەکان و پەناخوازەکانەوە ناچارە کە کارێکى لەوشێوەیە ئەنجام بدات. ئەو ڕێوشوێنەى کە ناردنى پەناخوازانە بۆ ناورو و دوورگەى مانوس هێشتا هەر بەردەوام دەبێت. حکومەتى ئوسترالى هێشتا دەیەوێت هاتنى خەڵکى لەڕێگەى بەلەمەوە بوەستێنێت و ڕێگرى بکات لە خنکان و مردنى خەڵکى لە ئاوەکانى نێوان ئیندۆنیزیا و ئوسترالیا.
2-هەزاران کەس چاوەڕوانى ئەوە نیین کە ڕەوانەى ناورو و دوورگەى مانوس بکرێن، بەڵکو هەموو ئەوانەى کە لە بەلەمى داهاتوودا دەگەنە ئەو وڵاتە ڕاستەوخۆ ڕەوانەى ئەو دوو ناوچەیە دەکرێن.
3-ڤیزاى پەڕینەوە لەڕاستیدا ڤیزا نییەو تەنها ڤیزایەکى کاتییە. لەگەڵ یەکلایى بوونەوەى کەیسى پەناخوازەکان و یاخود بەرلەوە لەگەڵ ئەنجامدانى کارى نایاسایدا ڕاستەوخۆ ئەو ڤیزایە هەڵدەوەشێتەوە.
4-تەنانەت ئەگەر ئەوانەى بەبەلەم گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە و ڤیزاى پەڕینەوە وەردەگرن هیچ جیاوازییەک نییە لەمامەڵەکردن لەگەڵیاندا وەکو ئەوانەى ڕەوانەى ناورو دەکرێن، و هێشتا پێنج ساڵ دەخایەنێت تاوەکو مامەڵەى کەسێک وەکو پەناخواز وەربگیرێت و یەکلایى بکرێتەوە. ئەوکاتەى کە وەکو پەناخواز دەناسێنرێت ئەوا ماوەیەکى زۆرى دەوێت تاوەکو وەکو هاوڵاتى ئوسترالى دەناسێنرێت. ئەگەر ئەوان پەناخوازى تەواو و ڕاستەقینە نەبوون ئەوا دیپۆرت دەکرێنەوەو ڕەوانەى وڵاتەکەى خۆیان دەکرێنەوە. دوێنێ یەکەم ئەفغانى بەزۆر دیپۆرت کرایەوە لە ئوسترالیاوە.
5-ڤیزاى پەڕینەوە ڕێگەى کارکردن نادات بەوکەسانەى بە بەلەم هاتوونەتە ناو ئوسترالیاوە و حکومەتى ئوسترالى هیچ شوێنى حەوانەوە بەو کەسانە نابەخشێت بۆئەوەى لەناو کۆمەڵگادا بە ئازادى بژین. ئەوانەى بەبەلەم هاتوون دەبێت پارە بدەن لەبەرامبەر دابین کردنى شوێنى حەوانەوەیان. 
6-هێشتا پشتیوانانى مافەکانى پەناخوازان لە ئوسترالیا یاساو ڕێوشوێنەکانى حکومەت زۆر بە نامرۆڤانە وەسف دەکەن.

Friday, November 9, 2012

دەقى یاساى نوێى ئوسترالیا بۆ مامەڵە لەگەڵ پەناخوازاندا چییە؟


بلۆگەکانى کۆچ بۆ ئوسترالیا و کۆچى کوردان

حکومەت و ئۆپۆزسیۆنى ئوسترالیا لیژنەیەکى بێ لایەن و پسپۆڕو سەربەخۆى دیارى کرد بۆ گەڵاڵە کردنى چەند پێشنیارێک کە هەردوولا لەسەرى ڕێکبکەون تاوەکو بکرێتە یاسایەک و بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ پەناخوازاندا بکرێت. 
وا لەخوارەوەشدا دەقى ئەو 22 ڕاسپاردەیەى کەلەلایەن پەرلەمانى ئوسترالیاوە پەسەندکرا بۆ چۆنێتى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو پەناخوازانەى کە لەڕێگەى بەلەمەوە دەگەنە ئوسترالیا، دەخەینەڕوو: 

1- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کەپێویستە ئەم پرەنسیپانەى خوارەوە ببن بەبەشێک لە سیاسەتى ئوسترالیا لە مەسەلەکانى تایبەت بە پەناخوازان کە ئەوەش بە ئامانجى جێبەجێکردنى ڕێوشوێنێکى ستراتیجى و گشتگر و و تۆکمە کە بتوانێت ئەوەلیەتى کورتخایەن و درێژخایەن و مام ناوەند بدات بە چۆنێتى مامەڵەکردن لەگەڵ مەسەلەى پەنابەرێـى و شاڵاوى کۆچ لە ناوچەکەدا. 

هەروەها دابینکردنى ڕێوشوێنى تازەوگونجاوە بۆ پەناخوازان بۆ بەدەستهێنانى پارێزگاریکردن لەڕێگەى سیستەمێک لەسەر ئاستى ناوچەکە و دابینکردنى ئاسانکارى بۆ هەمئاهەنگى لەسەر ئاستى ناوچەکە و هەبوونى چوارچێوەیەکى پارێزگاریکردن کە گونجاوبێت لەگەڵ داواکاریەکان بۆ وەرگرتنى مافى پەنابەرێتى و دابینکردنى هاوکارى بۆئەوانەى کە کەیسەکانیان هەڵسەنگاندنیان بۆکراوە و بەدەستێنانى دەرئەنجامى درێژخایەن لەو بارەیەوە.  تەتبیقکردنى پرەنسیپى " بێ سود" بۆئەوەیە کە بڵێن بەخۆدزینەوە لە هەبوونى سیستەمێکى ڕێکخراو بۆ مەسەلەى کۆچ هیچ سودێکى نیە. هەروەها باشترکردنى پڕۆگرامى مرۆیى ئوسترالیا کە زیاتر دەبێت ببێتە جێگەى باوەڕ و دادپەروەرانە بێت و ملکەچى ئوسترالیاش بۆ پابەندبوونە نێودەوڵەتیەکان دووپاتبکاتەوە.    
لەو 20 هەزار پەنابەرەى لەچوارچێوەى پڕۆگرامى مرۆییدا وەردەگیرێن ، بەلایەنى کەمەوە 12 هەزار مافى پەنابەرێتى بدرێت بە بەشى پەنابەران (کەلەلایەن یوئێنەوە دەنێنرێن بۆ ئوسترالیاوە) و بەمەش  ڕێژەکە دووهێندەى جاران دەبێت.  

پڕۆگرامى مرۆیى ئوسترالیا :

2- لیژنەکە پێشنیارى ئەوە دەکات کە دەستبەجێ ژمارەى وەرگیراوان لەم پڕۆگرامەدا زیادبکرێت بۆ 20 هەزار کەس لە ساڵێکدا. بەپشتبەستن بە باردۆخى ئابوورى ئێستا (ى ئوسترالیا) و گەشەکردنى زیاتر لەمەڕ هاریکارى لەسەر ئاستى ناوچەکە سەبارەت بە پەناخوازان ، پێشنیاردەکرێت کە ژمارەکە زیادبکرێت بۆ 27 هەزار کەس لە 5 ساڵى داهاتوودا . ئەم پڕۆگرامە دەبێت زیاتر جەخت لەو پەناخوازانە بکاتەوە کە خۆیانگەیاندۆتە ووڵاتانى باشورى ئاسیا. 

هاریکارى لەسەر ئاستى ناوچەکە :
3- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کە بەئامانجى پەرەپێدانى هاریکارى لەسەر ئاستى ناوچەکە بۆ سیستەمى وەرگرتنى پەنابەرێتى ، حکومەتى ئوسترالیا سەرچاوەکانى زیاتر و فراوانتر بکات لە ناوچەکەدا. 

4- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کە هاریکاریە دووقۆڵیەکانى لەگەڵ ئەندەنوسیا زیاتر بکات سەبارەت بە پەناخوازان ئەویش لەڕێگەى زیادکردنى بەشى ئەندەنوسیا بۆ پڕۆگرامى مرۆیەکەو هەروەها زیادکردنى چاودێرى لەڕێگەى دەوریە دەریایەکان و گەڕان و چەسپاندنى یاسا سەبارەت بە پەناخوازان و کردنى گۆڕانکارى لە یاساکانى ئوسترالیادا سەبارەت بە کەمینە ئەندەنوسیەکان و ئەوانەى کە سەرپەرشتى گەشتە دەریایە نایاسایەکان دەکەن لە ئەندەنوسیاوە بۆ ئوسترالیا.  

5- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کە ئوسترالیا بەردەوام بێت لە پەرەپێدانى هاریکاریەکانى لەگەڵ ئەندەنوسیا سەبارەت بە پەناخوازان کە ئەوەش وەرگرتنى ژمارەیەکى بەرچاو لە پەنابەران لەو ووڵاتەوە بەسێوەیەکى ساڵانە. 

6- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کە هاریکارى ووڵاتانى تر بکات بەتایبەت ووڵاتانى خۆرهەڵاتى ناوەڕاست و ئاسیا بۆ زیاردکردنى وەرگرتنى پەنابەر لەوانەوە.   

ڕاگواستنى پەناخوازان بۆ ووڵاتانى ناوچەکە : 
7- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کە یاسایەک بەپەلە دەربکرێتـ بۆ ڕاگواستنى پەناخوازان بۆ ووڵاتانى ناوچەکە بەمەبەستى یەکلایکردنەوەى کەیسەکانیان. ئەم یاسایە دەبێت بەجۆرێک بێت کە ڕاگواستنى پەناخوازان بۆ ووڵاتێکى گونجاوى ناوچەکە رێگەپێبدات و لەهەمان کاتدا یاسایەکى تریش هەبێت کە دەرفەتى ئەوە بە پەرلەمانى ئوسترالیا بدات کە ڕێگەبگرێـت یان ڕێگە بدات بە بەردەوامکردنى ڕاگواستن.        

8- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کە کەمپەکان لە دوورگەى ناورۆ بە زووترین کات بکرێنەوە بۆ ڕاگواستنى ئەو پەناخوازانەى لەڕێگەى کەنارە ئاویەکانەوە گەشتونەتە ئوسترالیا بەشێویەک کە گونجاوبێت بەرپرسیارێتیەکانى ناورۆو ئوسترالیا بەپێى یاساى نێودەوڵەتى.  

9- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کە کەمپەکان لە دوورگەى پاپانیوگینیا بە زووترین کات بکرێنەوە بۆ ڕاگواستنى ئەو پەناخوازانەى لەڕێگەى کەنارە ئاویەکانەوە گەشتونەتە ئوسترالیا بەشێویەک کە گونجاوبێت بەرپرسیارێتیەکانى پاپانیوگینیا و ئوسترالیا بەپێى یاساى نێودەوڵەتى.  

10- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کە ڕێکەوتنامەکەى 2011 ى نێوان حکومەتى مالیزیا و ئوسترالیا بۆ ڕاگواستنى پەناخوازان و وەرگرتنى پەنابەران لەو ووڵاتەوە زیاتر پەرەى پێبدرێت نەک پشتگوێ بخرێن بەجۆرێک کە هەئاهەنگى زیاتر لەسەر ئاستى باڵا بکرێت لەڕێگەى جەختکردنەوە لە پاراستن و لەئەستۆگرتنى بەرپرسیارێتى بەجۆرێک کە ببێتە بنەمایەکى ئەرێیى بۆ پەرلەمانى ئوسترالیا بۆ دووبارە بەهەندوەرگرتنەوەى یاسایەکى نوێ کە پێویست بکات. 

یەکگرتنەوەى خێزان 
11- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کە ئەو کەڵەکەبوون و زیادبوونەى لە چوارچێوەى پڕۆگرامى مرۆیى تایبەت هەیە لەئێستادا چارەسەربکرێت لەڕێگەى کەمکردنەوەى داواکاریەکان بۆ یەکگرتنەوەى خێزانەکان کەلەڕێگەى گەشتە دەریایە ترسناکەکانەوە دەگەنە ئوسترالیا ئەویش لەڕێگەى لابردنى ئەو ئیمتیازەى کە بۆ ئەو داواکارەکانەیە کە بەشێویەکى نایاسایى و بە گەشتە دەریایەکان گەشتونەتە ئوسترالیا و لە جیانى ئەوە داواکارەکان دەبێت لەڕێگەى پڕۆگرامى کۆچەوە داواى بەیەکگەشتنەوەى خێزانەکانیان بکەن.   

12- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کە ئەوانەش کە لە داهاتوودا دەگەنە ئوسترالیا لەڕێگەى کەنارە ئاویەکانەوە و نایاسایى بوون نابێت مافى ئەوەیان هەبێت کە داواى خێزانەکانیان بکەن لەچوارچێوەى پڕۆگرامى مرۆیى تایبەتەوە و دەبێـت ئەو داواکاریە لەڕێگەى پڕۆگرامى کۆچەوە بێت. 

13- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کە ئوسترالیا هەمئاهەنگى زیاتر بکات لەگەڵ ئەو ووڵاتانەى کە لە ئێستاو ڕابردوودا پەنابەران وەردەگرن بۆ ئەوەى دەرفەتى زیاتر هەبێت بۆ نیشتەجێکردن وەک بەشێک لە هاریکارى لەسەر ئاستى ناوچەکە.  

14- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کە یاساى کۆچى ساڵى 1958 هەمواربکرێتەوە بەوەش هەرگەشتنێک بەهەرشوێنێکى ئوسترالیا لەڕێگەى کەنارە ئاویەکانەوە بێت و ناڕێکخراو(نایاسایى) بێت نابێت ئەو کەسانە مافێکى یاسایى جیاوازیان بدرێتێ لەوانەى  کە گەشتونەتە دوورگەکانى ئوسترالیا.   

15- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات یەکلایکردنەوەى مافى پەنابەرێتى لەڕووى کاتەوە گونجاو و بەسود بێـت.  

16- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کە ستراتیجیەکى کاریگەر پەرەیپیبدرێت بۆ دانوستانکردن بۆ بەدەستهێنانى ئەنجامە باشتر لەسەر دیپۆتکردنەوەوگێڕانەوەى ئەو پەناخوازانەى کە کەیسەکانیان ڕەتدەکرێتەوە.  

17- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کە دەبێت ستراتیچى تێکشکاندنى قاچاخچیەکان و ئەو مەترسیانەى ئەوان دەینێنەوە بەردەوام بێت بەجۆرێک کە ئاژانسە پەیوەندیدارەکانى ئوسترالیا سەرچاوەى زیاتریان بۆ دابینبکرێت بەشێوەیەکى بەردەوام بۆ ئەو مەبەستە. 

18- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کە ئاژانسەکانى جێبەجێکەرانى یاسا لە ئوسترالیا دەبێت لە چالاکیەکانیان بۆ بەگرداچونەوەى ئەو هاوڵاتیە ئوسترالیانەى کە بەشدارن لە تەمویلکردن و ئاسانکارى بۆ کارەکانى پەقاچاخهێنانى پەناخوازان. 

19- لیژنەکە تێبینى ئەوەدەکات کە ئەو هەلومەرجانەى پێویستن بۆ گێڕانەوەى کاریگەرو سەلامەت و یاسایى ئەو بەلەمانەى کە بەشێوەیەکى ناڕێکخراو (نایاسایى) دەگەنە ئوسترالیا بەدى نەهاتوون بەڵام ئەم بارودۆخە دەکرێت بگۆڕدرێت ئەگەر هاریکارى و هەمئاهەنگى زیاتر لەناوچەکەدا کرا. 

20- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کە ئوسترالیا بەردەوام بێت لەکارکردن لەووڵاتانى ناوچەکە بۆ پەرەپێدان بە کارەپێکەوەیەکان بۆ بەڕێوەبردنى گەڕان و ڕزگارکردنى (پەناخوازان لەدەریاکاندا) لە ناوچەکەدا هەروەها چارەسەرکردنى هەرگرفتێک لە چوارچێوەى یاساکانى گەڕان و ڕزگارکردن لەنێوان ووڵاتانى ناوچەکەدا.   

21- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کەلە چوارچێوەى ئەم ڕاسپاردانەدا پەیوەندى نێوان ووردەکاریەکانى یەکلایکردنەوەى کەیسى پەناخوازان لەناو ئوسرالیاو لە دەرەوەى ئوسترالیا بەپێى پڕۆگرامى مرۆیى لەماوەى دوو ساڵدا پێداچوونەوەى بۆ بکرێت.  
22- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کە ناتەواوى بنەماکانى بەڵگەکانى ئێستاى تایبەت بە مەسەلەى پەنابەرێتى چارەسەربکرێت لەڕێگەى پرۆگرامێکى لێکوڵینەوەیى کە بە بوجەیەکى باش بەڕێوەببرێت بە بەشدارى حکومەت و لایەنە ناحکومیەکان.  


ئاماده‌كردنی‌: هه‌ژار ته‌ها


سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration

Sunday, September 16, 2012

بارودۆخ و هەواڵى پەناخوازانى ئوسترالى لە دوورگەى ناورو


یەکێک لەو پەناخوازانەى ڕۆژى هەینى گەیەنرانە دوورگەى ناورو
کۆچ بۆ ئوسترالیا و کۆچى کوردان

ئەو پەناخوازە ئوسترالیانەى ڕەوانەى ناورو دەکرێن، بەپێى یاساکانى حکومەتى ناورو لەشوێنى یاساى ئوسترالیا کەیسەکانیان هەڵدەسەنگێنرێت.
لە ناورودا تەنها پیاوانى پەناخواز جێگیر ناکرێن بەڵکو ئافرەت و منداڵانیش جێگیر دەکرێن لەداهاتوودا. بەهەمانشێوە کەیسەکانیان هەڵدەسەنگێنرێن کە ئایا وەکو پەناخواز لەئوسترالیا وەردەگیرێن یاخود نا.
پامێڵا کور، چالاکوانێکى بوارى پەناخوازان، ڕاگەیاند کە ئەو 30 پەناخوازە سریلانکییەى کە بۆ یەکەمجار ڕەوانەى ناورو کران، واتێگەیەنراون کە ڕەوانەى خاکى سەرەکى ئوسترالیا دەکرێن، بۆیە زۆر بەهێمنى چوونە ناو فڕۆکەکان و هاتنە دەرەوە و تەنگژەو توندوتیژییان دروست نەکرد.
بارى ئاسایش لە دوورگەى کریسمس توندکراوە وەکو ئامادەکارییەک بۆ گواستنەوەى زیاتر. پاسەوانانى ناوەندەکانى دەستبەسەرکردن لەو دوورگەیەدا بە میدیاکانیان ڕاگەیاندووە کە زۆربەى پەناخوازە ئەفغانییەکان لە ناوەندەکانى دەستبەسەرکردنى ئوسترالیا ترسیان لە ناورو هەیە. بەڵام بەبێ هیچ خۆپیشاندان و توندوتیژیییەک دەگوازرێنەوە. پاسەوانەکان نیگەرانن لەوەى کە گروپێکى ئامادەکراوى پەناخوازى ئێرانى ئامادەکراو بۆ گواستنەوەیان بۆ ناورو ئامادەییان تێدا نییەو چاوەڕێ دەکرێ تەنگژەو کێشە دروست بکەن لەکاتى گواستنەوەیاندا.
لەکاتێکدا لە دوورگەى کریسمس پەناخوازان شوێنى مانەوەیان فێنککەرەوەو، جێگەى باش، و ئینتەرنێت، و کتێبخانە و ژوورى پشوودان و کۆبوونەوەو چالاکییەکانیان هەبوو، لەئێستادا یەکەم گروپى پەناخوازان بۆ چەند چادرگەیەکى گەرم و خراپ و سەرەتایى لە دەشتایى و دۆڵەکانى ناورو ڕەوانە کراون. 
کۆمسیۆنى مافەکانى مرۆڤ لە ئوسترالیا ڕاگەیاند زۆر نیگەرانن لە بارودۆخى مافەکانى مرۆڤى پەناخوازان کە ڕەوانەى ناورو دەکرێن و بەشێوەیەکى ڕێکوپێک ناپارێزرێن.
یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانى پێشوو لە دوورگەى ناورو بارودۆخى سامناک و پڕمەترسى دەساڵ لەمەوبەرى خۆى وەکو پەناخوازێک لەو دوورگەیە دەگێڕێتەوە. ئەو لەوبڕوایەدایە کە دووبارە دەستپێکردنەوەى ئەو ڕێوشوێنە بەرامبەر پەناخوازان تاڕاددەیەکى زۆر لەسەر حسابى پەناخوازان دەبێت.

سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration

Saturday, September 15, 2012

وەزیرى کۆچى ئوسترالى: قاچاخچییەکان زانیارى ناڕاست و بێ بنەمایان بڵاو کردووەتەوە

سیستمێکى نوێ دێتە کایەوە

وەزیرى کۆچى ئوسترالى کریس بۆوێن ڕاگەیاند ئەمڕۆ ڕۆژێکى گرنگە کە پەیامێکى بەهێز بۆ قاچاخچییەکان دەنێردرێت لە ناوچەکەدا کە سیستمێکى نوێ دێتە کایەوەو دەستبەکار دەبێت. بۆوێن وتیشى: ئێمە دەزانین کە قاچاخچییەکان لە دەرەوە لەم چەند هەفتەیەدا زانیارى ناڕاست و بێ بنەمایان بڵاو کردووەتەوە، کە وتوویانە ئەمە ڕوونادات، و ناوەندى پڕۆسێسکردنى کەیسى پەناخوازان لە ناورو دانامەزرێنرێت و گوایە ئەوان گەرەنتى ئەوە دەدەن کە خەڵکى ڕەوانەى ئەو دەوڵەتە ناکرێن. ئەمەش ئەوە نیشان دەدات کە قاچاخچییەکان لە چەند هەفتەى ڕابردوودا درۆیان بڵاوکردۆتەوە.
لەلایەکى ترەوە حکومەتى ئوسترالى ڕاگەیاند کە پڕۆسێسکردنى کەیسى پەناخوازان لە دەرەوەى خاکى وڵاتەکەى پێویستە خەڵکى بووەستێنێت لە کۆچى پڕ مەترسى بە بەلەم بۆ ئوسترالیا. 
جێگەى باسە لەماوەى چەند ساڵى ڕابردوودا چەندین تراژیدى بەلەمەکان ڕوویداوەو چەندان کەس بوونەتە قوربانى و شوێن بزر بوون.
هەر لەدرێژەى هەواڵەکانى پەناخوازان و کۆچ بۆ ئوسترالیا:
یەکێک لە پاسەوانە تایبەتییەکانى سەرۆکى ئیندۆنیزیا تێوەگلاوە لە قاچاخچێتى و ژیانى 200 پەناخوازى کردۆتە قوربانى.
ئوسترالیا ڕایگەیاند بەشێوەیەکى یاسایى 1000 پەنابەرى سوورى لە وڵاتەکەى وەردەگرێت کە ئێستا لە عێراقدان.

ئوسترالیا یه‌كه‌م فرۆكه‌ى پڕ له‌ په‌ناخوازانى ره‌وانه‌ى دوورگه‌ى نارو كرد

ئوسترالیا چیدیكه‌ هاوكاریى په‌ناخوازانى رێى به‌له‌م ناكا‌

ئه‌مڕۆ ئوسترالیا یه‌كه‌م فرۆكه‌ى پڕ له‌ په‌ناخوازانى ره‌وانه‌ى دوورگه‌ى نارو كرد، كه‌ فڕۆكه‌كه‌ 40 پیاوى تێدابوو هه‌موویان له‌ كه‌مپێكدا ده‌ژین له‌و دوورگه‌یه‌.

ئه‌و هه‌نگاوه‌ى ئوسترالیا دواى ئه‌و بڕیاره‌ى په‌رله‌مانى ئوسترالیا دێت، كه‌ له‌ مانگى رابردوو ده‌رچوو، له‌بڕیاره‌كه‌دا هاتووه‌ ئوسترالیا "چیدیكه‌ هاوكاریى په‌ناخوازانى رێى به‌له‌م ناكا‌و ده‌یاننێرێته‌ دوورگه‌ى نارو و پاپاگینیا".

چه‌ند كاژێرێك پێش نیشتنه‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌، كریس بۆوین وه‌زیرى كۆچى ئوسترالى له‌ په‌رله‌مانى ئوسترالیا رایگه‌یاند "ئوسترالیا هه‌زار په‌نابه‌رى دیكه‌ى سوورى وه‌رده‌گرێت وه‌ك به‌شێك له‌ بڕیارى وه‌رگرتن‌و به‌خێوكردنى 20 هه‌زار كه‌یسى مرۆیى".

له‌ سووریا به‌ هه‌زاران كه‌س رۆژانه‌ هه‌ڵدێت، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ 650 هه‌زار په‌نابه‌رى دیكه‌ى سوورى بگه‌نه‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ چه‌ند مانگى داهاتوودا، هه‌روه‌ها به‌ هه‌زاران سورى دیكه‌ كه‌ پێشتر چوونه‌ته‌ عێراق، ئێستا له‌ عێراقیش رایانكردووه‌‌و به‌ره‌و ئه‌وێ چوونه‌، بۆوین گوتى "ئێمه‌ به‌ رێزه‌وه‌ سه‌یرى قه‌یرانى مرۆیى ده‌كه‌ین له‌ سووریا".

وه‌زیرى كۆچ گوتیشى "له‌ چه‌ند مانگى داهاتوودا هه‌زار په‌نابه‌رى دیكه‌ى عێراقى‌و سوورى وه‌رده‌گرن، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى كه‌ خزم و كه‌سیان له‌ ئوسترالیایه‌".

كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى عێراقى له‌ ئوسترالیادا ده‌ژین كه‌ (كورد، ئاشورى، ئه‌رمه‌نى، تورك، جووله‌كه‌، عه‌ره‌ب) ده‌گرێته‌وه‌، له‌ ساڵى 1976 بۆ جارى یه‌كه‌م عێراقییه‌كان به‌جیا له‌و وڵاته‌ ئاماركران كه‌ ژماره‌یان 2 هه‌زار‌و 273 كه‌س بوو، له‌ ساڵى 1986 بوون به‌ 4 هه‌زار‌و 516 كه‌س‌و له‌ كۆتایى شه‌ڕێ كه‌نداودا له‌ ساڵى 1991 بوون به‌ 6 هه‌زار‌و 186 كه‌س كه‌ زۆربه‌یان له‌ ویلایه‌تى ڤیكتۆریا و NSW بوون.

وارگه‌ى ئه‌لیكترۆنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى (ئاى ئاڕ ئاى) رایگه‌یاندووه‌ به‌پێى یاسا تازه‌كه‌، ئوسترالیا رێككه‌وتنێكى نوێى مۆركردووه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵاتى سه‌ربه‌خۆى ناورۆ و پاپاگینیاى ناو زه‌ریاى هێمن تاوه‌كو په‌ناخوازه‌كانى لێ وه‌رگرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئوسترالیا سه‌رقاڵى دروستكردنى كامپه‌ له‌و 2 دوورگه‌ سه‌ربه‌خۆیه‌، به‌ڵام تاوه‌كو كامپه‌كان ته‌واو ده‌بن، ئه‌و په‌ناخوازانه‌ى به‌ به‌له‌م ده‌گه‌نه‌ ئوسترالیا له‌ناو كامپگه‌لى سه‌ربازیدا ده‌حه‌وێندرێنه‌وه‌.

جولیا گیلارد، خانمه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیا، له‌ دیمانه‌یه‌كى بۆ وارگه‌ى ئه‌لیكتڕۆنى (زه‌ ئوسترالیه‌ن) گوتى "حكومه‌ته‌كه‌ى زۆر به‌خێرایى كارده‌كا بۆ ته‌واوكردنى كامپه‌ نوێیه‌كان تاوه‌كو به‌زووترین كات یاساكه‌ بێته‌ جێبه‌جێكرن".

له‌ ئامارى ساڵى 2001دا عێراقییه‌كان بوون به‌ 24 هه‌زار‌و 760 به‌پێى دواهه‌مین ئامارى ساڵى 2006یش ژماره‌ى عێراقییه‌كان بوون به‌ 32 هه‌زار‌و 520 كه‌س له‌و وڵاته‌ كه‌ نیوساوسوێست زۆرترین ژماره‌ى به‌ر كه‌وتووه‌ كه‌ 20 هه‌زار‌و 530 كه‌سى عێراقى لێبووه‌، ڤیكتۆریا 8 هه‌زار‌و 610 و وێسته‌رن ئوسترالیا 1 هه‌زار‌و 680 و ساوس ئوسترالیا 770 كه‌سى عێراقى لێبووه‌ كه‌ له‌و ژمارانه‌ به‌ رێژه‌ى 3.8 كوردن.

ژماره‌ى عێراقییه‌كان له‌ 30ى حوزه‌یرانى 2012 له‌ كامپه‌كانى ئوسترالیا 154 كه‌سن 23 منداڵ و 131یش گه‌وره‌، له‌و 154 كه‌سه‌ 16یان مێینه‌ن، به‌پێێ دوا ئاماریش 323 عێراقى ئێستا ده‌ست به‌سه‌رن له‌ ئوسترالیا، دیپۆرتكردنه‌وه‌ى په‌ناخوازان له‌ ئوسترالیا بۆ یه‌كه‌م جار له‌سه‌ر ده‌ستى حكومه‌تى جۆن هاوارد بوو له‌ ساڵى 2001 پاشان ئه‌م یاسایه‌ ره‌خنه‌یه‌كى زۆرى هه‌ڵگرت له‌لایه‌ن رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى مافگه‌لى مرۆڤ بۆیه‌ له‌ 2007 حكومه‌ته‌كه‌ى كیڤن هاته‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌. ئێستاش له‌ 2012 حكومه‌ته‌كه‌ى گیلارد تووندتر یاساكه‌ى په‌سه‌ند كرده‌وه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ به‌رژه‌وه‌ندى په‌ناخوازاندا نییه‌.
گۆران سه‌باح
رووداو- ئوسترالیا

 سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration

Thursday, September 13, 2012

وه‌زیرى كۆچى ئوسترِالى: هه‌زار په‌نابه‌رى ترى عێراقى و سورى وه‌رده‌گرین


وه‌ك به‌شێك له‌ برِیارى وه‌رگرتن و به‌خێوكردنى 20000 كه‌یسى مرۆیى ، ئوسترِالیا 1000 په‌نابه‌رى ترى سورى وه‌رده‌گرێ ،

وه‌زیرى كۆچى ئوسترِالى كریس بۆوین له‌ په‌رله‌مانى ئوسترِالیا له‌ وته‌یه‌كیدا ووتی : له‌ سوریا به‌ هه‌زاران كه‌س رۆژانه‌ هه‌ڵدێن ، چاوه‌رێ ده‌كرێ 650 هه‌زار په‌نابه‌ریترى سورى بگه‌نه‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ چه‌ند مانگى داهاتوودا ، وه‌ به‌ هه‌زاران سوریتر كه‌ پێشتر چووبوونه‌ عێراق ، ئێسته‌ له‌ عێراقیش رایان كردووه‌ و به‌ره‌و ئوسترالیا دێن .

بۆوین گوتى "ئێمه‌ به‌ رێزه‌وه‌ سه‌یرى قه‌یرانى مرۆیى ده‌كه‌ین له‌ سوریا .

وه‌زیرى كۆچ ئه‌وه‌شى راشیگه‌یاند : كه‌ له‌ چه‌ند مانگى داهاتوودا هه‌زار په‌نابه‌رى ترى عێراقى و سورى وه‌رده‌گرین، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى كه‌ خزم و كه‌سیان له‌ ئوسترِالیا هه‌یه‌.

كوردیو - گۆران سه‌باح

تێبینى: وەرگرتنى پەناخوازانى نوێى عێراقى و سوورى لە ئوسترالیا لە ڕاستیدا لەڕێگەى کۆمسیارى پەنابەرانى نەتەوە یەکگرتووەکانەوە (UNHCR) ئەنجام دەدرێت، نەک لەڕێگەى کۆچ کردن بۆ ئوسترالیا و لەڕیگەى کۆچ بە بەلەمەوە..


 سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration

یەکەم فڕۆکەى پەناخوازانى ئوسترالى گەیەنرایە ناورو


ئەم فڕۆکەیە تەنها پەناخوازە پیاوەکان دەگرێتەوە
کۆچ بۆ ئوسترالیا و کۆچى کوردان

ئەمڕۆ یەکەم فڕۆکەى پەناخوازانى ئوسترالى لە دوورگەى کریسمسەوە ڕەوانەى ناورو دەکرێت. سەرچاوەکانى هەواڵ ڕایدەگەیەنن، کە ئەم فڕۆکەیە تەنها پەناخوازە پیاوەکان دەگرێتەوەو ئەمشەو ڕەوانەى ئەو ناوچەیە دەکرێن.
حکومەت ڕەتى دەکاتەوە هەر زانیارییەک دووپات بکاتەوە کە هەواڵى ئەوەیە هەیە حکومەت نیگەرانە لەوەى بەڕێگەیەکى یاسایى ئەو فڕۆکەیە بووەستێنرێت.
هەروەها زانیارییەکان ئەوە دەردەخەن کە فڕۆکەیەکى کۆمارى ناورو گەیشتۆتە خاکى ئوسترالیا لە دوورگەى کریسمس کە چاوەڕوان دەکرێت یەکەم گروپى پەناخوازان هەڵگرێت. 
بڕیارى حکومەتى ئوسترالى و ڕێککەوتنى لەگەڵ ناورودا بەوەى کە لەو وڵاتەدا بنیشێتەوە و پەناخوازان هەڵبگرێت، وادەردەکەوێت کە ڕێککەوتنەکە داهاتى بوارى ئاسمانى ناورو بکەن کە وڵاتێکى زۆر بچووک و دوورەدەستە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ وەزیرى ناوخۆ جاسۆن کلەیر ڕایگەیاند دەسەڵاتدارانى ئوسترالى تووشى بەلەمێک بوون کە 148 کۆچبەرو سێ بەلەمەوانى لەخۆگرتووە لە دوورگەکانى ئاشمۆر.
لەکاتێکدا بۆ پشکنینە بنەڕەتییەکان کۆچبەرەکان ڕەوانەى دوورگەکانى کریسمس دەکرێن، لەکۆتاییدا چاوەڕوان دەکرێت ڕەوانەى ناورو و دوورگەى مانوس بکرێن.


سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration


Wednesday, September 12, 2012

وێنە هەواڵ: ئامادەکارییەکان لە دوورگەى ناورو بۆ پەناخوازە ئوسترالییەکان

ئەم هەفتەیە یەکەم گروپى پەناخوازان ڕەوانەى ناورو دەکرێن

بلۆگى کۆچ بۆ ئوسترالیا

لەم هەفتەیەدا یەکەم گروپى پەناخوازان ڕەوانەى ناورو دەکرێن.. ئەم هەفتەیە تەنها پیاوان ڕەوانە دەکرێن.. لەداهاتوودا منداڵ و ئافرەتانیش بەتەنیا ڕەوانەى ناورو دەکرێن.. وەزیرى کۆچى ئوسترالى ڕایگەیاند یاساى نوێى ئوسترالیا بەسەر هەموو تەمەن و ڕەگەزەکاندا جێبەجێ دەکرێت.. حکومەتى ناورو ڕەزامەندە بە دەستگیرکردنى پەناخوازە ئوسترالییەکان لەدوورگەکە بۆزیاتر لە 5 ساڵ بۆهەرکەسێک.. ئەم ماوەیەش بۆ پەناخوازانى هەموو وڵاتانى جیهان جێبەجێ دەکرێت.. لەنزیک ئیندۆنیزیا بەلەمێکى تر ژێر ئاو دەکەوێت.. ئەگەر پەناخوازان ڕێگاى کۆچى دەریا بگرنەبەر مەترسى گەورەتر چاوەڕوان دەکرێت ڕووبدات..

ئەم وێنانەى خوارەوە پێگە و ئامادەکارییەکانى دوورگەى ناورو نیشان دەدەن:



سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration

دەقى یاساى نوێى ئوسترالیا بۆ مامەڵە لەگەڵ پەناخوازاندا چییە؟

سەرۆک وەزیران و وەزیرى کۆچى ئوسترالى

بلۆگەکانى کۆچ بۆ ئوسترالیا و کۆچى کوردان

حکومەت و ئۆپۆزسیۆنى ئوسترالیا لیژنەیەکى بێ لایەن و پسپۆڕو سەربەخۆى دیارى کرد بۆ گەڵاڵە کردنى چەند پێشنیارێک کە هەردوولا لەسەرى ڕێکبکەون تاوەکو بکرێتە یاسایەک و بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ پەناخوازاندا بکرێت. 
وا لەخوارەوەشدا دەقى ئەو 22 ڕاسپاردەیەى کەلەلایەن پەرلەمانى ئوسترالیاوە پەسەندکرا بۆ چۆنێتى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو پەناخوازانەى کە لەڕێگەى بەلەمەوە دەگەنە ئوسترالیا، دەخەینەڕوو: 

1- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کەپێویستە ئەم پرەنسیپانەى خوارەوە ببن بەبەشێک لە سیاسەتى ئوسترالیا لە مەسەلەکانى تایبەت بە پەناخوازان کە ئەوەش بە ئامانجى جێبەجێکردنى ڕێوشوێنێکى ستراتیجى و گشتگر و و تۆکمە کە بتوانێت ئەوەلیەتى کورتخایەن و درێژخایەن و مام ناوەند بدات بە چۆنێتى مامەڵەکردن لەگەڵ مەسەلەى پەنابەرێـى و شاڵاوى کۆچ لە ناوچەکەدا. 

هەروەها دابینکردنى ڕێوشوێنى تازەوگونجاوە بۆ پەناخوازان بۆ بەدەستهێنانى پارێزگاریکردن لەڕێگەى سیستەمێک لەسەر ئاستى ناوچەکە و دابینکردنى ئاسانکارى بۆ هەمئاهەنگى لەسەر ئاستى ناوچەکە و هەبوونى چوارچێوەیەکى پارێزگاریکردن کە گونجاوبێت لەگەڵ داواکاریەکان بۆ وەرگرتنى مافى پەنابەرێتى و دابینکردنى هاوکارى بۆئەوانەى کە کەیسەکانیان هەڵسەنگاندنیان بۆکراوە و بەدەستێنانى دەرئەنجامى درێژخایەن لەو بارەیەوە.  تەتبیقکردنى پرەنسیپى " بێ سود" بۆئەوەیە کە بڵێن بەخۆدزینەوە لە هەبوونى سیستەمێکى ڕێکخراو بۆ مەسەلەى کۆچ هیچ سودێکى نیە. هەروەها باشترکردنى پڕۆگرامى مرۆیى ئوسترالیا کە زیاتر دەبێت ببێتە جێگەى باوەڕ و دادپەروەرانە بێت و ملکەچى ئوسترالیاش بۆ پابەندبوونە نێودەوڵەتیەکان دووپاتبکاتەوە.    
لەو 20 هەزار پەنابەرەى لەچوارچێوەى پڕۆگرامى مرۆییدا وەردەگیرێن ، بەلایەنى کەمەوە 12 هەزار مافى پەنابەرێتى بدرێت بە بەشى پەنابەران (کەلەلایەن یوئێنەوە دەنێنرێن بۆ ئوسترالیاوە) و بەمەش  ڕێژەکە دووهێندەى جاران دەبێت.  

پڕۆگرامى مرۆیى ئوسترالیا :

2- لیژنەکە پێشنیارى ئەوە دەکات کە دەستبەجێ ژمارەى وەرگیراوان لەم پڕۆگرامەدا زیادبکرێت بۆ 20 هەزار کەس لە ساڵێکدا. بەپشتبەستن بە باردۆخى ئابوورى ئێستا (ى ئوسترالیا) و گەشەکردنى زیاتر لەمەڕ هاریکارى لەسەر ئاستى ناوچەکە سەبارەت بە پەناخوازان ، پێشنیاردەکرێت کە ژمارەکە زیادبکرێت بۆ 27 هەزار کەس لە 5 ساڵى داهاتوودا . ئەم پڕۆگرامە دەبێت زیاتر جەخت لەو پەناخوازانە بکاتەوە کە خۆیانگەیاندۆتە ووڵاتانى باشورى ئاسیا. 

هاریکارى لەسەر ئاستى ناوچەکە :
3- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کە بەئامانجى پەرەپێدانى هاریکارى لەسەر ئاستى ناوچەکە بۆ سیستەمى وەرگرتنى پەنابەرێتى ، حکومەتى ئوسترالیا سەرچاوەکانى زیاتر و فراوانتر بکات لە ناوچەکەدا. 

4- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کە هاریکاریە دووقۆڵیەکانى لەگەڵ ئەندەنوسیا زیاتر بکات سەبارەت بە پەناخوازان ئەویش لەڕێگەى زیادکردنى بەشى ئەندەنوسیا بۆ پڕۆگرامى مرۆیەکەو هەروەها زیادکردنى چاودێرى لەڕێگەى دەوریە دەریایەکان و گەڕان و چەسپاندنى یاسا سەبارەت بە پەناخوازان و کردنى گۆڕانکارى لە یاساکانى ئوسترالیادا سەبارەت بە کەمینە ئەندەنوسیەکان و ئەوانەى کە سەرپەرشتى گەشتە دەریایە نایاسایەکان دەکەن لە ئەندەنوسیاوە بۆ ئوسترالیا.  

5- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کە ئوسترالیا بەردەوام بێت لە پەرەپێدانى هاریکاریەکانى لەگەڵ ئەندەنوسیا سەبارەت بە پەناخوازان کە ئەوەش وەرگرتنى ژمارەیەکى بەرچاو لە پەنابەران لەو ووڵاتەوە بەسێوەیەکى ساڵانە. 

6- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کە هاریکارى ووڵاتانى تر بکات بەتایبەت ووڵاتانى خۆرهەڵاتى ناوەڕاست و ئاسیا بۆ زیاردکردنى وەرگرتنى پەنابەر لەوانەوە.   

ڕاگواستنى پەناخوازان بۆ ووڵاتانى ناوچەکە : 
7- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کە یاسایەک بەپەلە دەربکرێتـ بۆ ڕاگواستنى پەناخوازان بۆ ووڵاتانى ناوچەکە بەمەبەستى یەکلایکردنەوەى کەیسەکانیان. ئەم یاسایە دەبێت بەجۆرێک بێت کە ڕاگواستنى پەناخوازان بۆ ووڵاتێکى گونجاوى ناوچەکە رێگەپێبدات و لەهەمان کاتدا یاسایەکى تریش هەبێت کە دەرفەتى ئەوە بە پەرلەمانى ئوسترالیا بدات کە ڕێگەبگرێـت یان ڕێگە بدات بە بەردەوامکردنى ڕاگواستن.        

8- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کە کەمپەکان لە دوورگەى ناورۆ بە زووترین کات بکرێنەوە بۆ ڕاگواستنى ئەو پەناخوازانەى لەڕێگەى کەنارە ئاویەکانەوە گەشتونەتە ئوسترالیا بەشێویەک کە گونجاوبێت بەرپرسیارێتیەکانى ناورۆو ئوسترالیا بەپێى یاساى نێودەوڵەتى.  

9- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کە کەمپەکان لە دوورگەى پاپانیوگینیا بە زووترین کات بکرێنەوە بۆ ڕاگواستنى ئەو پەناخوازانەى لەڕێگەى کەنارە ئاویەکانەوە گەشتونەتە ئوسترالیا بەشێویەک کە گونجاوبێت بەرپرسیارێتیەکانى پاپانیوگینیا و ئوسترالیا بەپێى یاساى نێودەوڵەتى.  

10- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کە ڕێکەوتنامەکەى 2011 ى نێوان حکومەتى مالیزیا و ئوسترالیا بۆ ڕاگواستنى پەناخوازان و وەرگرتنى پەنابەران لەو ووڵاتەوە زیاتر پەرەى پێبدرێت نەک پشتگوێ بخرێن بەجۆرێک کە هەئاهەنگى زیاتر لەسەر ئاستى باڵا بکرێت لەڕێگەى جەختکردنەوە لە پاراستن و لەئەستۆگرتنى بەرپرسیارێتى بەجۆرێک کە ببێتە بنەمایەکى ئەرێیى بۆ پەرلەمانى ئوسترالیا بۆ دووبارە بەهەندوەرگرتنەوەى یاسایەکى نوێ کە پێویست بکات. 

یەکگرتنەوەى خێزان 
11- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کە ئەو کەڵەکەبوون و زیادبوونەى لە چوارچێوەى پڕۆگرامى مرۆیى تایبەت هەیە لەئێستادا چارەسەربکرێت لەڕێگەى کەمکردنەوەى داواکاریەکان بۆ یەکگرتنەوەى خێزانەکان کەلەڕێگەى گەشتە دەریایە ترسناکەکانەوە دەگەنە ئوسترالیا ئەویش لەڕێگەى لابردنى ئەو ئیمتیازەى کە بۆ ئەو داواکارەکانەیە کە بەشێویەکى نایاسایى و بە گەشتە دەریایەکان گەشتونەتە ئوسترالیا و لە جیانى ئەوە داواکارەکان دەبێت لەڕێگەى پڕۆگرامى کۆچەوە داواى بەیەکگەشتنەوەى خێزانەکانیان بکەن.   

12- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کە ئەوانەش کە لە داهاتوودا دەگەنە ئوسترالیا لەڕێگەى کەنارە ئاویەکانەوە و نایاسایى بوون نابێت مافى ئەوەیان هەبێت کە داواى خێزانەکانیان بکەن لەچوارچێوەى پڕۆگرامى مرۆیى تایبەتەوە و دەبێـت ئەو داواکاریە لەڕێگەى پڕۆگرامى کۆچەوە بێت. 

13- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کە ئوسترالیا هەمئاهەنگى زیاتر بکات لەگەڵ ئەو ووڵاتانەى کە لە ئێستاو ڕابردوودا پەنابەران وەردەگرن بۆ ئەوەى دەرفەتى زیاتر هەبێت بۆ نیشتەجێکردن وەک بەشێک لە هاریکارى لەسەر ئاستى ناوچەکە.  

14- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کە یاساى کۆچى ساڵى 1958 هەمواربکرێتەوە بەوەش هەرگەشتنێک بەهەرشوێنێکى ئوسترالیا لەڕێگەى کەنارە ئاویەکانەوە بێت و ناڕێکخراو(نایاسایى) بێت نابێت ئەو کەسانە مافێکى یاسایى جیاوازیان بدرێتێ لەوانەى  کە گەشتونەتە دوورگەکانى ئوسترالیا.   

15- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات یەکلایکردنەوەى مافى پەنابەرێتى لەڕووى کاتەوە گونجاو و بەسود بێـت.  

16- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کە ستراتیجیەکى کاریگەر پەرەیپیبدرێت بۆ دانوستانکردن بۆ بەدەستهێنانى ئەنجامە باشتر لەسەر دیپۆتکردنەوەوگێڕانەوەى ئەو پەناخوازانەى کە کەیسەکانیان ڕەتدەکرێتەوە.  

17- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کە دەبێت ستراتیچى تێکشکاندنى قاچاخچیەکان و ئەو مەترسیانەى ئەوان دەینێنەوە بەردەوام بێت بەجۆرێک کە ئاژانسە پەیوەندیدارەکانى ئوسترالیا سەرچاوەى زیاتریان بۆ دابینبکرێت بەشێوەیەکى بەردەوام بۆ ئەو مەبەستە. 

18- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کە ئاژانسەکانى جێبەجێکەرانى یاسا لە ئوسترالیا دەبێت لە چالاکیەکانیان بۆ بەگرداچونەوەى ئەو هاوڵاتیە ئوسترالیانەى کە بەشدارن لە تەمویلکردن و ئاسانکارى بۆ کارەکانى پەقاچاخهێنانى پەناخوازان. 

19- لیژنەکە تێبینى ئەوەدەکات کە ئەو هەلومەرجانەى پێویستن بۆ گێڕانەوەى کاریگەرو سەلامەت و یاسایى ئەو بەلەمانەى کە بەشێوەیەکى ناڕێکخراو (نایاسایى) دەگەنە ئوسترالیا بەدى نەهاتوون بەڵام ئەم بارودۆخە دەکرێت بگۆڕدرێت ئەگەر هاریکارى و هەمئاهەنگى زیاتر لەناوچەکەدا کرا. 

20- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کە ئوسترالیا بەردەوام بێت لەکارکردن لەووڵاتانى ناوچەکە بۆ پەرەپێدان بە کارەپێکەوەیەکان بۆ بەڕێوەبردنى گەڕان و ڕزگارکردنى (پەناخوازان لەدەریاکاندا) لە ناوچەکەدا هەروەها چارەسەرکردنى هەرگرفتێک لە چوارچێوەى یاساکانى گەڕان و ڕزگارکردن لەنێوان ووڵاتانى ناوچەکەدا.   

21- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کەلە چوارچێوەى ئەم ڕاسپاردانەدا پەیوەندى نێوان ووردەکاریەکانى یەکلایکردنەوەى کەیسى پەناخوازان لەناو ئوسرالیاو لە دەرەوەى ئوسترالیا بەپێى پڕۆگرامى مرۆیى لەماوەى دوو ساڵدا پێداچوونەوەى بۆ بکرێت.  
22- لیژنەکە پێشنیارى ئەوەدەکات کە ناتەواوى بنەماکانى بەڵگەکانى ئێستاى تایبەت بە مەسەلەى پەنابەرێتى چارەسەربکرێت لەڕێگەى پرۆگرامێکى لێکوڵینەوەیى کە بە بوجەیەکى باش بەڕێوەببرێت بە بەشدارى حکومەت و لایەنە ناحکومیەکان.  


ئاماده‌كردنی‌: هه‌ژار ته‌ها


سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration

Sunday, September 9, 2012

ئه‌و قاچاخچیه‌ی‌ ده‌یان په‌ناخوازی‌ كورد وعێراقی‌ كرده‌ قوربانی‌ سزادرا

عه‌لی‌ خۆرام

دادگایه‌كی‌ ئوسترالیا تاوانی‌ به‌قاچاخبردنی‌ په‌ناخوازانی‌ به‌سه‌ر هاوڵاتیه‌كی‌ به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانیدا سه‌پاند و به‌به‌رپرسی‌ سه‌ره‌كی‌ گیانله‌ده‌ستدانی‌ ده‌یان په‌ناخوازانی‌ كوردو عێراقی‌ له‌قه‌ڵه‌م درا. 
به‌پێی‌ زانیاریه‌كانی‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ بی‌ بی‌ سی‌، له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌م مانگه‌دا، دادگایه‌كی‌ ئوستراالیا زیاتر له‌ 14 تاوانی‌ په‌یوه‌ست به‌به‌قاچاخبردنی‌ په‌ناخوازان ڕووبه‌ڕووی‌ كه‌سێكی‌ به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی‌ به‌ناوی‌ (عه‌لی‌ خۆرام) حه‌یده‌رخانی‌ كرده‌وه‌ و دواجار چوار له‌و تاوانانه‌ی‌ به‌سه‌ردا ساغ بۆوه‌.

یه‌كێك له‌و تاوانانه‌ ناردنی‌ به‌له‌مێك بووه‌ به‌ قاچاخ له‌كۆتایه‌كانی‌ ساڵی‌ 2010 دا بۆ ئوسترالیا كه‌ له‌پێش گه‌شتنی‌ له‌ نزیك دوورگه‌ی‌ كریستماسی‌ ئوسترالیا تێكشا به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ نزیكه‌ی‌ 50 په‌ناخوازی‌ كرده‌ قوربانی‌ كه‌ زۆربه‌یان كورد و عێراقی‌ بوون.

له‌كاتی‌ ڕوودانی‌ ئه‌و كاره‌ساته‌شدا، ڕێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردی‌  له‌ ئوسترالیا له‌زاری‌ كه‌سوكاری‌ قوربانیه‌كانه‌وه‌ ئه‌وه‌یان پشتڕاستكرده‌وه‌ كه‌ له‌و كاره‌ساته‌دا چه‌ندین په‌ناخوازی‌ كورد گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ته‌رمی‌ به‌شێكیشیان هه‌ر نه‌دۆزرایه‌وه‌.

به‌پێی‌ زانیاریه‌كانی‌ ڕۆژنامه‌كانی‌ ئوسترالیا له‌زاری‌ ڕاوێژكارانی‌ یاسایی‌ ئه‌و دادگایه‌وه‌ ، عه‌لی‌ خۆرامی‌ حه‌یده‌رخانی‌ ته‌مه‌ن 41 ساڵ زیاتر له‌شه‌ش ملیۆن نیو دۆلاری‌ له‌ په‌ناخوازان وه‌رگرتووه‌ له‌وماوه‌یه‌دا كه‌ وه‌ك قاچاخچی‌ كاری‌ كردووه‌.

ساڵی‌ پار ، له‌ پاش ده‌ستگیركردنی‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی‌ ئه‌نده‌نوسیاوه‌ ، حه‌یده‌رخانی‌ ڕاده‌ستی‌ حكومه‌تی‌ ئوسترالیا كرایه‌وه‌ چونكه‌ هه‌ڵگری‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ ئوسترالیه‌ و له‌ ساڵی‌ 2003 دا مافی‌ په‌نابه‌رێتی‌ له‌ ئوسترالیا وه‌رگرتووه‌ و له‌پاشان به‌ مه‌به‌ستی‌ كاری‌ قاچاخێتی‌ به‌ په‌ناخوازانه‌وه‌ ڕووی‌ له‌ئه‌نده‌نوسیا كردووه‌.

به‌پێی‌ یاساكانی‌ تاوانی‌ ئوسترالیا ، بۆ هه‌ریه‌كێك له‌و چوار تاوانه‌ ، حه‌یده‌رخانی‌ یه‌ك بۆ 20 ساڵ زیندانی‌ ده‌كرێت و له‌ مانگی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌مساڵدا ماوه‌ی‌ حوكمه‌كه‌شی‌ یه‌كلایی‌ ده‌كرێته‌وه‌.

به‌مه‌به‌ستی‌ تێكشكانی‌ ئه‌و بانده‌ قاچاخچیانه‌ و ڕێگرتن له‌ كۆچی‌ نایاسایی‌ و دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ كاره‌ساته‌كانی‌ گیانله‌ده‌ستدانی‌ په‌ناخوازان ، له‌ ناوه‌ڕاستی‌ مانگی‌ ڕابردوودا حكومه‌تی‌ ئوسترالیا به‌فه‌رمی‌ بڕیاری‌ ڕاگواستنی‌ ئه‌و په‌ناخوازانه‌یدا كه‌به‌له‌له‌می‌ قاچاخچیه‌كان ده‌گه‌نه‌ ئه‌و ووڵاته‌ و داوای‌ له‌ په‌ناخوازان كرد كه‌ سود له‌ ڕێگه‌ یاسایه‌كان وه‌ربگرن به‌مه‌به‌ستی‌ گه‌شتنیان به‌ ئوسترالیا.
-----------------------------------------------------------------
سه‌رچاوه‌كان :  BBC ، ڕۆژنامه‌ی‌ The Australian
ئاماده‌كردنی‌: هه‌ژار ته‌ها
NNA
سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration

Wednesday, August 29, 2012

سریلانکا 147 کۆچبەرى نایاسایى لە ڕێگەیاندا بۆ ئوسترالیا دەستگیر دەکات

بەلەمى پەناخوازان تەنها جێگەى شەش ڕاوچى دەبێتەوە 81کەسى لێ بارکرابوو
بلۆگەکانى کۆچ بۆ ئوسترالیا و کۆچى کوردان

دوێنێ هێزە دەریاییەکانى سریلانکا توانیان 147 کۆچبەرى نایاسایى دەستگیر بکەن لەڕێگەیاندا بەرەو ئوسترالیا.
هێزە دەریاییەکان ئەوەیان ئاشکرا کرد کە لەیەکێک لە بەلەمەکانى کۆچى نایاسایى پەناخوازاندا کە تەنها جێگەى شەش ڕاوچى دەبێتەوە 81 کەسى لێ بار کرابوو. ئەمەش ماناى ئەوەیە لەکاتى کۆچى پەناخوازانى نایاسایدا بە بارودۆخێکى سەخت و نائاسایشدا تێدەپەڕن.
جێگەى باسە هەر لەم هەفتەیەدا، هێزە دەریاییەکانى سریلانکا توانیان 98 کەس دەستگیر بکەن کە بەرەو ئوسترالیا گەشتیان دەکرد بە بەلەم، بەمەبەستى داواکردنى مافى پەنابەرێتى، و ئەمەش ژمارەیەکى زۆرە دوابەدواى گۆڕانکارى لە یاساکانى کۆچى ئوسترالیادا. 
وتەبێژى هێزە دەریاییەکانى ئەو وڵاتە ڕایگەیاند ئەو کۆچبەرانە لە کەناراوەکانى دوورگەکانى باکوورى ڕۆژئاواو ڕۆژهەڵات بوون، کە لە دوو بەلەمدا بوون یەکێکیان 77 کەس و ئەویتر 21 کەسى هەڵگرتبوو. 
ئەو بەرپرسە ئەوەى ئاشکرا کرد ئەو کۆچبەرانە ڕادەستى پۆلیسى ئەو وڵاتە کراون. لەنێوان ئەو کۆچبەرانەدا ئافرەت هەبوون.
لەڕاستیدا پڕۆسەى ڕێکخستنى هەڵسەنگاندنى کەیسى پەناخوازان بەشێوازێکى نوێ دواى بڕیارێکى پەرلەمانى ئوسترالى دێت. کە هەموو پەناخوازە نوێیەکان ڕەوانەى دوورگەکانى مانوس و ناورو و پاپوا نیو گینیا دەکرێن بۆئەوەى کەیسەکانیان هەڵسەنگێندرێت. 
حکومەتە یەک لەدواى یەکەکانى ئوسترالیا و سەرۆک وەزیرانى ئێستا جولیا گیڵارد ڕووبەڕووى گرفت دەبنەوە لە ژمارەى زۆرى کۆچبەران. کە زۆربەى ئەو کۆچبەرانەش لە ئەفغانستان، و سریلانکا و ئێران و عێراقەوە دەگەنە ئەو وڵاتە لەڕێگەى ئاسیاوە.
دەسەڵاتدارانى سریلانکا ئەوە ئاشکرا دەکەن لە سەرەتاى ئەمساڵەوە 1437 کەسیان دەستگیرکردووە کە بەشێوەیەکى نایاسایى هەوڵى کۆچیانداوە بۆ ئوسترالیا.
ئوسترالیا ئومێدەوارە کە ئەم یاسا و ڕێوشوێنە هۆکارێک بێت بۆئەوەى ژمارەى کۆچبەرانە کەم بکاتەوە کە ژیانیان دەخەنە مەترسییەوە. 
هەر کۆچبەرێک نزیکەى 3000 دۆلار دەدەن بۆئەوەى شوێنێکیان لەسەر بەلەمەکان دەستبکەوێت و کۆچ بکەن بۆ ئوسترالیا. و ئەم کۆچەش نزیکەى دوو هەفتە دەخایەنێت. 

سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration

Tuesday, August 28, 2012

دواهەمین گۆڕانکاری و هەواڵ لەبارەى یاساو ڕێوشوێنەکانى کۆچ بۆ ئوسترالیا



خوێنەرانى بەڕێزى پەیج و گروپ و بلۆگ و ڕاگەیاندنەکانمان ئاگاداردەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە ڕووماڵ کردنى گۆڕانکارییەکان لە یاسا و ڕێوشوێنەکانى کۆچ لە ئوسترالیا... بۆ ئەمڕۆش کۆمەڵێک زانیارى لەبارەى گۆڕانکارییەکان و نوێترین هەواڵتان لەوبارەیەوە بۆدەخەینە ڕوو. 


میدیا قەدەغەدەکريت بچێتە ناوەندەکانى دەستبەسەرکردن لە دوورگەى مانوس.
وەزیرى کۆچى ئوسترالى ڕاگەیاند ماوەیەکى پێدەچێت تاوەکو زانیارى لەبارەى سیاسەتى نوێى وەرگرتنى پەناخوازان بڵاودەکرێتەوە، بۆئەوەى خەڵکى بووەستێنن لە کۆچ بە بەلەم بۆ ئوسترالیا
وەزیرى کۆچى ئوسترالى ڕاگەیاند ئەم سیاسەتە زیاتر کاریگەر دەبێت دواى ئەوەى حکومەت فڕۆکە دابین دەکات و پەناخوازان دەگوازێتەوە بۆ دوورگەکانى مانووس و ناورو 
سەرلەبەیانى چوارشەممە ناورو بەفەرمى ڕێککەوتننامەیەک واژۆ دەکات بۆ دووبارە کردنەوەى ناوەندى پڕۆسێسکردنى کەیسى پەناخوازان بۆ ئوسترالیا 
هەرچەندە دوورگەى ناورو ڕاستەوخۆ ناتوانێت ئەو خەڵکەى تازە گەیشتوون لەدواى ڕاگەیاندنى سیاسەتە نوێیەکەوە لەخۆیان بگرێت، بەڵام لەگەڵ دەستبەکاربوونیاندا ناوەندەکانى ناورو و پاپوا نیو گینیا 2100 پەناخواز لەخۆدەگرن. 
سەرۆک وەزیرانى پاپوا نیو گینیا: کردنەوەى ناوەندى پڕۆسێسکردنى کەیسى پەناخوازان بۆ ئوسترالیا، هیچ یاسایەک ناشکێنێت. 
هەرچەندە بەپێى یاساى نوێى ئوسترالیا هەر پەناخوازێک لەڕێگەى بەلەمەوە بگاتە ئەو وڵاتە ڕاستەوخۆ بۆ دوورگەکانى ناورو و مانوس دەکرێت. بەڵام هێشتا هەندێ پەناخواز هەن کە لەپێشوودا بەبەلەم گەیشتوون و لەناوخۆى ئوسترالیادا کەیسەکانییان هەڵدەسەنگێنرێت. ئەوانیش کۆمەڵێک چیرۆکى سەخت و سەیریان هەیە. 
زۆرێک لە دەستبەسەرکراوانى ناوەندى پەناخوازان لە ناوەندى دەستبەسەرکردنى سچێرگێر تووشى تێکچوونى بیرو خواستى خۆکوشتنیان هەیە. 
ناوەندەکانى دەستبەسەرکردنى پەناخوازان لە ئوسترالیا پڕن لە بێ سەروبەرى، توندوتیژى، و پێکدادانى زۆر. لە ڕاپۆرتەکانى ئاسایشى ئوسترالیدا ئاماژەى زۆر دراوە بە لاقە کردن، دەستدرێژى سێکسى، کحولى دروستکراو، چەک، مانگرتن لە خواردن و ژمارەیەکى زۆر لە هەوڵى خۆکوشتن و چەندین تاوانى تر. 
ناوەندى دەستبەسەرکردنى نۆرزام زۆر قەرەباڵغ بووە. بەهۆى قەرەباڵغیەوە پەناخوازان لەناوەندەکەدا لەژێر فشاردان و تەنگژەو پشێوى بەردەوامیان هەیە. 
هەندێک لە پەناخوازان وەکو پەنابەر ناسێنراون بەڵام ناتوانن ناوەندەکانى دەستبەسەرکردن جێبهێڵن، چونکە ئاسایشى ئوسترالیا ناتوانێت گرەنتى ئەوە بدات ئەوان لەکۆمەڵگادا بێ پشێوى گێڕان دەتوانن بژین. 

سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration


Monday, August 27, 2012

ئوسترالیا و تایلەند 400 پەنابەرى عێراقى ڕادەگوێزن


بلۆگى کۆچى کوردان و کۆچ بۆ ئوسترالیا

نوسینگەى فیدراسیۆنى پەنابەرانى عێراقى ڕایگەیاند، کە بەهۆى بڕیارەکانى حکومەتى ئوسترالیا و تایلەندەوە نزیکەى دوو هەزار پەنابەر ڕادەگوێزرێن و لەناویشیاندا نزیکەى 400 پەنابەرى عێراقین بۆ دوورگەکانى دەرەوەى ئوسترالیا. هەروەها ئاماژەیان بەوەدا کە هۆکارى پشت بڕیارى ئەو دوو وڵاتە ڕوون نییە. 
هەروەها ئامانج عەبدوڵا بۆ ئاژانسى ئاکا نیوز ڕایگەیاند کە سیاسەتى ڕاگواستنى بەزۆرى پەنابەران تاوەکو ئێستا جێبەجێ دەکرێت، سەرەڕاى ئەوەى هەندێ وڵات جیاوازن لە بۆچوونیاندا. ئامانج ئاماژەى بەوەدا کە هەریەکە لە ئوسترالیا و تایلەند بڕیارى ڕاگواستنى دوو هەزار پەنابەریانداوە کە لەو دوو وڵاتە نیشتەجێن و لەنێوانیشیاندا 400 عێراقى تێدایە. 
هەروەها وتى ئەم بڕیارە هۆکارەکەى ڕوون نییە. هەرچەندە بە بۆچوونى ئەو ئەم بڕیارە لەوانەیە لەدواى ئەو ڕەخنانەوە بێت کە لەو دوو وڵاتە دەگیرێن لەبەرامبەر سیاسەتى بەزۆر ڕاگواستنى پەناخوازان، ئەمەش لەلایەن ڕێکخراوە چالاکەکانى بوارى بەرگرى کردن لە پەناخوازان. 
جێگەى باسە بەپێى داتاکانى ئەو فیدراسیۆنە نزیکەى 100 هەزار پەنابەرى عێراقى لە دەوڵەتەکانى ئەوروپان، و نزیکەى 95%یان کوردن و هەڕەشەى بەزۆر ناردنەوەیان لێدەکرێت.
سەرچاوە: ئاژانسەکان

سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration

Sunday, August 26, 2012

ئوسترالیا 750 پەناخواز دەگوازێتەوە دوو دوورگە

رێكخراوەكان لەو بڕیارەی ئوسترالیا ناڕازین

حكومەتی ئوسترالیا و ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە رێككەوتن لەسەر چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو پەناخوازانەی بە نایاسایی روو لە ئوسترالیا دەكەن. لە چەند رۆژی رابردووشدا دیپۆرتكردنەوەی پەناخوازان بۆ وڵاتی سێیەم لەلایەن پەرلەمان و ئەنجوومەنی پیرانی ئەو وڵاتەوە پەسەندكرا.

هەر دوای پەسەندكردنی یاسایەك لەبارەی دیپۆرتكردنەوەی پەنابەران، شاندێكی باڵای حكومەتی ئوسترالیا گەیشتنە وڵاتی ناورۆی دراوسێی ئوسترالیا بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی چۆنیەتی راگواستنی پەناخوازان بۆ ئەو وڵاتە.

قەیرانی كۆچی نایاسایی لە رێگەی كەنار دەریاكان بۆ ئوسترالیا، یەكێكە لەو كێشانەی گفتوگۆكانی نێوان حكومەت و ئۆپۆزیسیۆن لە ماوەی رابردوودا بە بنبەست گەیاندبوو. حكومەت و پارتە ئۆپۆزیسیۆنەكان نەدەگەیشتنە رێككەوتنێك لەسەر چۆنیەتی كۆتاییهێنان بەو قەیرانە. بەڵام پاش پێكهێنانی لیژنەیەكی سەربەخۆ و ئامادەكردنی راپۆرتێك سەبارەت بە كێشەی كۆچی نایاسایی، كە راسپاردەكانی هەردوولای لە لەخۆگرتبوو، هەردوولا رایانگەیاند ئەو راسپاردانە جێبەجێدەكەن.  

بەپێی ئامارە فەرمییەكانی وەزارەتی كۆچی ئوسترالیا، ئەمساڵ 7983 پەناخواز لە رێگەی كەنارە ئاوییەكانی ئوسترالیاوە بە بەلەمی بچووكی نەشیاو، لەلایەن قاچاخچیەكانەوە بە پارەیەكی زۆر گەیێندرانە ئوسترالیا، كە زیاتر لە 500 لەو پەناخوازانە بە رەگەز عێراقیبوون. بەڵام بەدرێژایی ساڵی رابردوو 4565 پەناخواز بەوشێوازە گەیشتبوونە ئوسترالیا.

 ئەفغانستان، ئێران و عێراق لە ریزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەن كە هاووڵاتیانیان بەشێوەیەكی نایاسایی دەچنە ئوسترالیا. جگە لە هەبوونی سەدان پەناخوازی دیكەی بێدەوڵەت، كە پێشتر لە لایەن حكومەتە ستەمەكارەكانیانەوە ماوەی دەیان ساڵە ئاوارەی وڵاتانی دراوسێیان كراون، لەوانەش كوردانی فەیلی، كە لەلایەن حكومەتی بەعسی عێراقەوە لە ساڵانی حەفتا و هەشتاكانی سەدەی رابردوودا ئاوارەی ئێران كران و وڵاتینامەی عێراقیان لێوەرگیرایەوە. هەروەها موسڵمانانی وڵاتی بۆرماش، كە تائێستا بەدەست بوزییەكانی ئەو وڵاتە دەچەوسێندرێنەوە.

 بەپێی ئامارەكانی حكومەتی ئوسترالیا، لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا 964 پەناخواز بەهۆی خراپی بەلەمەكانیان و پێش گەشتنیان بۆ ئوسترالیا، گیانیان لەدەستداوە، كە دەیان كەس لەوانە عێراقی و كورد بوون .

راگواستنی پەناخوازان بۆ وڵاتی سێیەم و یەكلاییكردنەوەی كەیسەكانیان لەو وڵاتە بە دووبارە ناساندنەوەی ئەو میكانیزمە دادەنرێت، كە لەسەردەمی حكومەتەكەی جۆن هاوەرد لە ساڵی 2000 بۆ 2001دا دانرا، بە مەبەستی رێگەگرتن لە شاڵاوی كۆچی نایاسایی و كۆتایی هێنان بە مردنی پەناخوازان، بەڵام لەژێر گوشاری پارتە ئۆپۆزیسیۆنەكانی ئوسترالیا و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە داكۆكیكردن لە مافەكانی مرۆڤ لەساڵی 2007دا لە كابینەی حكومەتەكەی كیڤن روود، ئەو میكانیزمە هەڵوەشێنرایەوە. 

سەبارەت بە چۆنیەتی جێبەجێكردنی راگواستنەكە، لە قۆناغی یەكەمدا لەكۆی 1500 پەناخواز، 150 پەناخواز، دەگوازرێنەوە بۆ دوورگەی ناورۆ، هەروەها 600 پەناخوازی دیكەش بەهەمانشێوە دەگوازرێنەوە بۆ دوورگەی پاپا نیوگینیا، كە هەردووكیان دوو وڵاتی بچووكی دوورگەیی سەربەخۆن و دەكەونە باكووری خۆرهەلاتی ئوسترالیا لەنێو زەریای هێمندا.

رێككەوتنەكەی ساڵی رابردووی نێوان حكومەتی ئوسترالیا و مالیزیا، كە بۆ راگواستنی پەناخوازان بوو بۆ مالیزیا، هاوشێوەی رێككەوتننامەكەی نێوان ئوسترالیا و وڵاتانی ناورۆ و پاپانیوگینیا دووبارە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە. 

خاتوو جولیا جیلارد، سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیا رایگەیاند حكومەتەكەی دەیەوێ ئەو رێككەوتننامانە بەزوویی جێبەجێبكرێن، كە پێدەچێت پەناخوازان لەژێر خێوەت دابنرێن لە دوورگەی ناورۆ، تاوەكو ئەوكاتەی كەمپەكانیان بۆ ئامادە دەكرێت.

 سەبارەت بە چارەنووسی پەناخوازان لەپاش راگواستنیان بۆ ئەو وڵاتە، پێشتر وەزارەتی ناوخۆی ئوسترالیا رایگەیاندبوو، دوای ئەوەی ئەو پەناخوازانەی دەیسەلمێنن پەنابەری راستەقینەن، هێشتا مەرج نییە، ئوسترالیا پێشوازیان لێبكات و رەنگە بنێردرێن بۆ ئەو وڵاتانەی كە دەیانەوێ داڵدەیان بدەن. 

لە یەكەم كاردانەوەی نێودەوڵەتیدا، رێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، بەتووندی ئیدانەی راگواستنی پەناخوازانی كرد لەلایەن ئوسترالیاوە و، بەپێشێلكردنی مافەكانی پەناخوازانی وەسفكرد. چونكە ئوسترالیا رێگر دەبێ لە پەناخوازان بۆ گەڕان بەدوای مافی پەنابەرێتیدا، ئەوانەش كە دەیسەلمێنن پەنابەرن مەرج نییە ئوسترالیا مافی پەنابەرێتیان پێبدات و دەیانداتە دەست نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ ئەوەی وڵاتێكیان بۆ بدۆزێتەوە.

 جگە لەوەش، رێكخراوی ناوبراو بە تووندی ئیدانەی ئەو سیاسەتە نوێیە دەكات، چونكە نە لە داهاتوودا و نە لە ئێستاشدا حكومەتی ئوسترالیا پابەند نییە بەوەی لە ماوەی پێوانەیی بەندكردنی پەناخوازاندا كە 30 رۆژە، وەڵامی پەناخوازان بداتەوەو زۆرجار بەندكردنیان ماوەی 2 ساڵ زیاتر دەخایێنێ. 

ئێستا سەتان پەناخوازی عێراقی لە ئەندەنوسیا و مالیزیا و ئوسترالیا دەیەوێت پێیان بڵێیت، نەپەڕنەوە ئەوبەر، چونكە چارەنووستان لە دوورگەكانە و دەتوانن لە ئەندەنوسیاوە لە رێگەی UNەوە داوای مافی پەنابەری بكەن، دەبێ چاوەڕێبن بۆ كاتێكی نادیار.

هەژار تەها
رووداو-ئوسترالیا

سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
https://twitter.com/Kurd_Migration


کۆمەڵێک مینحەى نوێ بۆ ماستەرو دکتۆرا لە ئەوروپا و ئوسترالیا



هاوڕێیان و خوێندکارانى بەڕێز، لێرەدا دەتوانن کۆمەڵێک دەرفەتى خوێندنتان دەستبکەوێت.. هەوڵدەدەین بەردەوام دەرفەتى جیاوازتان پێشکە بکەین..

1-زانکۆى هەڵ لە بەریتانیا.. 
بوارەکانى نوێندن: بەشە زانستییەکان، کۆمپیوتەر، ئەندازیارى، کیمیا، بایۆمێدیکەڵ، بایۆلۆجى، جیۆگرافى، سایکۆلۆجى، زانستە وەرزششیەکان.
خوێندنى: بەکالۆریۆس و خوێندنى باڵا
دواهەمین کاتى پێشکەش کردن: 1ى ئەیلول
بۆزانیارى زیاتر:
http://www2.hull.ac.uk/student/pdf/Science%20Scholarships%201213.pdf
2-زانکۆى باشوورى ئوسترالیا.. 
بوارەکانى نوێندن: هەموو بەشەکانى زانکۆ، بەشێوەى لێکۆڵینەوە
خوێندنى: خوێندنى باڵا
دواهەمین کاتى پێشکەش کردن: 31ى ئۆگەست، 28ى فێبروەرى هەموو ساڵێک
بۆزانیارى زیاتر:
http://w3.unisa.edu.au/resdegrees/scholarships/unisaint.asp#iprs
3-زانکۆى یو ئاى ئێم لە ئەڵمانیا 
بوارەکانى نوێندن: هەموو بەشەکانى زانکۆ
خوێندنى: خوێندنى باڵا
دواهەمین کاتى پێشکەش کردن: 31ى ئۆگەست، 28ى فێبروەرى هەموو ساڵێک
بۆزانیارى زیاتر: 
http://www.uni-ulm.de/en/international/degree/scholarships-for-international-students-at-ulm-university.html

سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/

Thursday, August 23, 2012

پشکی شێر بۆ مافی پەنابەرێتی لەئوسترالیا بۆ کەمە نەتەوەکانی عێراقە

مافی پەنابەرێتی ساڵانە زیاد بکات بۆ ٢٠ ھەزار پەنابەر


پاش ئەوەی حکومەتی ئوسترالیا بڕیاری دیپۆرتکردنەوە و ڕاگواستنی ئەو پەناخوازانەی جا کە بەشێوەیەکی نایاسایی و لەڕێگەی کەنارە ئاویەکانەوە دەگەنە ئەو ووڵاتە ، ئەمڕۆ - پێنج شەممە - وەزیری کۆچی ئوسترالیا ڕایگەیاند وەک ھەوڵێکی تر بۆ ڕیگەگرتن لە شاڵاوی کۆچی نایاسایی بۆ ئوسترالیا ، حکومەتی ووڵاتەکەی ژمارەی وەرگرتنی ئەو پەنابەرانەی کەلە ڕێگەی UNەوە و لە دەرەوەی ئوسترالیا داوای مافی پەنابەرێتیان کردووە لە ١٣ ھەزار پەنابەرەوە ساڵانە زیاد بکات بۆ ٢٠ ھەزار پەنابەر. 
بەمەش ئوسترالیا دەبێتە دووەم ووڵات لەپاش ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کە زۆرترین ڕێژەی مافی پەنابەرێتی دەدات بەوانەی کە لەدەرەوەی ئەو ووڵاتە داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن. 
وەزیری کۆچی ئوسترالیا ئەوەشیخستەڕوو کە کەمایەتیە عێراقیەکان و ئەفغیەکان و موسوڵمانانی بورما پشکی شێریان دەبێت لەناو ئەو ٢٠ ھەزار پەنابەرەی کە ساڵانە وەردەگیرێن بەمەرجێک خۆیان تۆماربکەن لەڕێگەی یوئێن و پەنانەبەنە بە ڕێگە نایاسایەکان کە ساڵانە سەدان پەناخواز لە پێش گەشتنیان بەو ووڵاتە دەکەنە قوربانی بە تایبەت لە ڕێگەی کەنارە ئاویەکانەوە. 
بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵیش ، کوردە فەیلەیەکان یەکێکن لەو کەمە نەتەوەیانەی عێراق کە زۆرجار ویستویانە بە ڕیگەی نایاسایی خۆیان بگەیەنە ئوسترالیا و حکومەتی ئەو ووڵاتەش ھۆشداریان دەداتێ کە چیتر بەو جۆرە داوای مافی پەنابەرێتی نەکەن و سود لە پڕۆگرامە ساڵانەیەی ئوسترالیا ببینن کەلەڕێگی یۆئێنەوە جێ بەجێ دەکرێت ، ئەگەر نا ، چارەنوسیان لە ئوسترالیا نابێت و بەرەو ھەردوو دوورگەی ناورۆ و پاپانیوگینیا ڕەوانە دەکرێن.

سەرچاوە : ڕۆژنامەی " The Australian"

Wednesday, August 22, 2012

ئاماری كۆچكه‌ران بۆ ئوستڕاڵیا بخوێنه‌ره‌وه‌


ساڵی 2012  ڕێژه‌ی كۆچكردن بۆ وڵاتی ئوستڕاڵیا زیادیكردووه‌.
به‌پێی ئامارێك، ده‌رده‌كه‌وێت ژماره‌یه‌كی زۆر له‌دانیشتوانی وڵاتانی كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌فریقا، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوویان كردۆته‌ وڵاتی ئوستڕاڵیا و داوای مافی مانه‌وه‌ و پێدانی په‌نابه‌ری به‌ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ن.
 به‌پێی ئاماره‌كه‌، ساڵی  1990 تا 1999 نزیكه‌ی (6820) كه‌س به‌ڕێگای نایاسایی ڕوویان كردۆته‌ ئوستڕاڵیا.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌، به‌گوێره‌ی هه‌مان ئامار ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ته‌نیا له‌ساڵی 2000  ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی چوونه‌ته‌ ئوستڕاڵیا (2939) كه‌س ده‌بن و ساڵی 2001 ڕیژه‌كه‌ دوو هێنده‌ زیادیكردووه‌ و بۆته‌ ( 5516) و ساڵی 2002 تا 2008 ته‌نیا ( 449) كه‌س كۆچیان كردووه‌ به‌ره‌و ئوستراڵیا.
به‌پێی هه‌مان ئامار له‌ساڵی 2009 به‌دواوه‌ ئاستی كۆچكردن به‌ره‌و ئه‌و وڵاته‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌یه‌وه‌ بینیوه‌، به‌جۆرێك له‌ساڵی 2009 نزیكه‌ی ( 2849) كه‌س و 2010 ( 6879) كه‌س و له‌ساڵی 2011 ژماره‌ی كۆچكه‌رانی نایاسایی بۆ ئوستڕاڵیا گه‌یشتۆته‌ (4565) و له‌ 1/1 تا 15/8/2012 ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای مافی مانه‌وه‌ و په‌نابه‌ریان له‌ حكومه‌تی ئوستڕاڵیا كردووه‌ بۆته‌ (7943)  كه‌س.
SNN : ڕێبین حه‌سه‌ن

ئوسترالیا هاوكارى په‌نابه‌رانى نایاسایى ده‌بڕێت

سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیا: به‌مجۆره‌ رێ له‌ مردن ده‌گرین

ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى كانبێراتایمزى ئوسترالى له‌ راپۆرتێكدا رایگه‌یاند، حكومه‌تى ئوسترالیا هه‌وڵده‌دات وێنه‌یه‌كى روونتر پێشكه‌ش بكات له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رانى نایاسایى له‌كه‌نار ده‌ریاكانى وڵاته‌كه‌ى‌و گشت هاوكارییه‌كانیان ببڕێت.

چوارشه‌ممه‌ى رابردوو په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته‌ یاسایه‌كى ده‌ركرد بۆ بڕین‌و وه‌ستاندنى هه‌موو جۆره‌ هاوكارییه‌كى مرۆیى‌و ته‌كنیكى بۆ په‌نابه‌رانى نایاسایى، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى به‌ به‌له‌م له‌ رێگه‌ى (ئه‌نده‌نوسیا، مالیزیا، سریلانكا)وه‌ ده‌گه‌نه‌ وڵاته‌كه‌ى.

ستیفن سمیس، وه‌زیرى به‌رگرى ئوسترالیا به‌ رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌یاندووه‌ "ئه‌م یاسایه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ره‌ تووندترین ئه‌و یاسایانه‌ى دۆخى په‌نابه‌رێتى كه‌ تاوه‌كو ئێستا ئوسترالیا ده‌ریكردووه‌، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین هه‌وڵه‌ بۆ كۆتایى هێنان به‌ كۆچى نایاسایى بۆ وڵاته‌كه‌مان"، گوتیشى "له‌ ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌دا ده‌توانین به‌شێوه‌یه‌كى كاتى چه‌ند كه‌مپێك بكه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌و په‌نابه‌ره‌ نایاساییانه‌‌و پاشان كه‌مپه‌كان ده‌بن به‌ كه‌مپى به‌رده‌وامى، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ر كه‌نار ده‌ریاكان ده‌بن".

جولیا گیلارد، خانمه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیا گوتى "كه‌مپه‌كان بۆ راگرتنى لێشاوى په‌نابه‌رانى نایاساییه‌‌و دواى گوێگرتن له‌ كه‌یسه‌كانیان زۆربه‌ى په‌نابه‌ران ده‌نێردێنه‌وه‌ وڵاتى خۆیان یان وڵاتانى دیكه‌".

مشتومڕێكى زۆر گه‌وره‌ له‌نێوان كاربه‌ده‌ستانى ئوسترالیا و ئۆپۆزیسیۆندا هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى یارمه‌تى په‌نابه‌رانى نایاسایى بدرێ یان نا، ئێسته‌ هه‌ردوو لا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى یارمه‌تیان نه‌درێ.

گیلارد گوتیشى "به‌ڵێ ئه‌مه‌ بڕیارێكى توونده‌، به‌ڵام مه‌به‌ستى ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ چیدیكه‌ خه‌ڵك له‌ناو ئاودا نه‌خنكێت، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ مردن راگرین".

به‌ڵام سارا هانسن، ئه‌ندام په‌رله‌مانى ئوسترالیا له‌سه‌ر لیستى ئۆپۆزیسیۆن گوتى "ده‌بێت رێگه‌ى باشتر بگرینه‌به‌ر بۆ رزگاركردنى خه‌ڵك له‌ ده‌ریا نه‌ك بڕینى یارمه‌تیان".

رووداو- ئوسترالیا
گۆران سه‌باح