ئهنجامه بهراییهكانی تاقیكردنهوهی توانستی زانستی خوێندنی باڵا (ماستهر) له زانكۆی سهڵاحهددین راگەیێندران.
Showing posts with label study opportunity. Show all posts
Showing posts with label study opportunity. Show all posts
Monday, October 27, 2014
Sunday, February 16, 2014
زانكۆی گهشهپێدانی مرۆیی پاره لهو خوێندكارانهی 12ی ئامادهیی وهرناگرێت كه نمرهیان بهرزه
زانكۆی گهشهپێدانی مرۆیی بۆ ساڵی داهاتوو رهچاوی نمرهی خوێندكارانی 12ی ئامادهی دهكات و پاره لهو خوێندكارانه وهرناگرێت كهنمرهكانیان بهرزه.
سهرۆكی زانكۆی گهشهپێدانی مرۆی لهكۆنفڕانسێكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، وهك هاوكارییهك بۆ خوێندكارانی قوناغی 12یهم تاوتوێی ئهوه دهكهن كه ئهو خوێندكارانهی نمرهی بهرزییان ههیه، بێ بهرامبهر بخوێنن.
مهریوان ئهحمهد سهرۆكی زانكۆی گهشهپێدان وتیشی، لهم ساڵدا 50 خوێندكاری ئاوارهكانی سوریا بێ بهرامبهر لهزانكۆكهیان وهرگیراوان و بهردهوامیش لهههوڵی ئهوهدان هاوكاری ئهو خوێندكارانه بكهن كه كهمدهرامهت.
زانكۆی گهشهپێدانی مرۆیی زانكۆیهكی ئههلیهو له ناوچهی قهرهداخ و بناری گۆیژه دوو كهمپی ههیه.
Thursday, December 6, 2012
هێڵی بازرگانی ئاسمانی نێوان ئەمریکا و ههرێمی کوردستان دەکرێتەوە
دەزگای فڕۆکەوانی فیدراڵی ئەمریکا (FFA) بڕیاری دا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەی کە ١٦ ساڵ لەمەوبەر بەمەبەستی ڕاگرتنی هێڵی بازرگانی ئاسمانی بۆ هەرێمی کوردستان دابوی، ڕاشیگەیاند سەرلەنوێ گەشتەکانیان بۆ عیراق و ههرێمی كوردستان دهست پێدهكاتهوه.
ماڵپەڕی کۆنکۆرد مۆنیتەری ئەمریکی بڵاویکردەوە، دەزگای فڕۆکەوانی فیدراڵی ئەمریکا (FFA) بڕیاریداوە بە کردنەوەی گەشتی ئاسمانی بۆ شارەکانی هەولێر و سلێمانی بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی پەیوەندی بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکادا، ئەمەش بەهۆی بەرەوپێشچونی باری ئەمنی و بەکارهێنای ئەم ڕێگە بازرگانییە لەلایەن وڵاتانی دیکەوە بێ ڕودانی هیچ کێشەیەک.
دەزگای (FFA) ئەوەشی ڕاگەیاندووە"هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەتوانرێت بەشێوەیەکی سەلامەت لەلایەن فڕۆکە بازرگانییەکانی ئەمریکاوە بەکار بهێنرێت".
ئەم بڕیارەش پاش ئەوە دێت کە گەشتی فڕۆکە ئاساییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بەرزی ٢٠ هەزار پێەوە ڕێگەی پێدراوە.
لە هەواڵەکەدا ئەوەش هاتووە، دەزگای فڕۆکەوانی فیدراڵی ئەمریکا داوای لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گواستنەوە کردووە بۆ ڕێکخستنی کاروباری گواستنەوەی فڕۆکە ئەمریکیەکان بۆ عێراق ، هەروەها ڕاشی گەیاندووە کە هەڵسەنگاند بۆ فڕۆکەخانەی شارەکانی دیکەی عێراق دەکرێت بەمەبەستی دڵنیابوون لە دۆخی ئەمنی و جێبەجێکردنی بڕیاریرەکە لەو شارانەی دیکەشدا.
لە ساڵی ١٩٩٦دا ئەمریکا سەرجەم گەشتەکانی بۆ عێراق ڕاگرت، بەمەبەستی سەلامەتی هاوڵاتیان بەهۆی ململانێکانی ڕژێمەکەی سەدام حسێن دوابەدوای ئەوەش ڕوخانی ڕژێمەکە لەلایەن سوپای ئەمریکاوە، لەم ساڵیشدا بەهۆی باشبونی پەیوەندی سیاسی و بازرگانی ئەمریکا لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا جاریکی تر بڕیاری کردنەوەی ئەوڕێگا بازرگانیانە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە ئینگلیزییەوە هاوڕێ فەریق
خەندان-
Labels:
job opportunities,
KRG opportunity,
legal migration,
migration to USA,
scholarship opportunity,
study opportunity,
study USA
Monday, November 12, 2012
دەرفەتى خوێندن و گەشت بۆ ئەمریکا
ڕاگەیاندنى دەرفەتى خوێندن و گەشت بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا
بالیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغداد خوشحاڵە بەڕاگەیاندنى ماوەى پێشکە شکردن بۆ دوو بەرنامەى ئاڵوگۆڕى کە تەمویل کراون لەلایەن حکومەتى ئەمریکاوە بەئامانجى هاندانى تێگەیشتنى هاوبەش و بەرەوپێشبردنى تواناى سەرکردایەتى. ئەم دوو پرۆگرامە هەلى پەیوەندى دروستکردن و پەرەپێدانى لێهاتویى بۆ خوێندکارو ئەکادیمیە عێراقیەکان لە گەڵ هاوتا ئەمریکیەکانیاندا دەرەخسێنێت. ئەم پرۆگرامانە بۆ یارمەتیدانى ئامانجەکانى ڕێکەوتننامەى ستراتیژى نێوان ئەمریکاو عێراقن بۆ پەرەپێدانى تێگەیشتنى هاوبەش و بەهێزکردنى پەیوەندیەکانى نێوان خەڵکى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکاو عێراق.
* پرۆگرامى ئاڵوگۆڕى سەرکردەى عێراقى گەنج: ئەم پرۆگرامە تەجروبەیەکى نایابى ئاڵوگۆر بۆ 170 خوێندکارى عێراقى، ئامادەیى و زانکۆ، دەڕەخسێنێت لە ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا لە هاوینى 2013. پرۆگرامى تایبەت بە خوێندنگا ئامادەییەکان پرۆگرامێکى چوار هەفتەیى ئاڵوگۆڕى سەرکردەى گەنجە بۆ هەرزەکارانى نێوان 15 بۆ 17 ساڵ و سەرپەرشتیارانى پێگەیشتو. پرۆگرامى تایبەت بە خوێندکارانى زانکۆ پرۆگرامێکى شەش هەفتەیى ئاڵوگۆڕى سەرکردایەتیە بۆ خوێندکارانى قۆناغى یەکەم و دووەم وسێیەمى زانکۆ. بۆ پێشکەش کردن بۆ پرۆگرامى خو
دواکاتى پێشکەشکردن 16ى کانونى یەکەمى 2012 ەیە.
* پرۆگرامى گەشتى زانایانى فولبڕایت: پرۆگرامى فوڵبڕایت 35 زاناى گەنجى عێراقى دەبات بۆ دامەزراوە ئەمریکیەکان لە 29ى حوزەیران تاوەکو 7ى ئەیلولى 2013 بەمەبەستى پەرەپێدانى فاکەڵتى و چاودێرى و چالاکى ئاڵوگۆڕى کەلتورى. پرۆگرامەکە کراوەیە بۆ مامۆستایانى زانکۆ عێراقیەکان، ئەوانەى زمانى ئینگلیزى بەباشى دەزانن و پابەندن بە وانە وتنەوەى ناوپۆل. مامۆستایان ئەتوانن لە پرۆگرامەکەدا گرنگى بە یەکێ لەم بوارانەى خوارەوە بدەن: زانست و تەکنەلۆجیا، ئەندازیارى، زمان، زانستە سیاسیەکان و ئەدەبى ئەمریکى. بۆ زانیارى زیاتر سەردانى
بکە .http://iraq.usembassy.gov/fulbright-visiting-scholar.html.
دواکاتى پێشکەشکردن 10ى کانونى یەکەمى 2012 ەیە.
هیچ جۆرە تێچونێک بۆ پێشکەشکردن بۆ ئەم پرۆگرامانە نیە. وەزارەتى دەرەوەى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بەتەواوى تەمویلى تێچونى سەفەر و خوێندن و تەندروستى و نیشتەجێبونى بەشداربوان دەکات. بۆ زانیارى زیاتر سەردانى ماڵپەڕەکەمان بکەن
http://iraq.usembassy.gov/exchangesprograms.html
BaghdadEducationalExchanges@state.govوە دەتوانن ئیمەیلمان بۆ بنێرن لەڕێى
کونسوڵخانەى گشتى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا
هەولێر، عێراق
Labels:
international student,
Iraqi students,
legal migration,
legal migration to the US,
migration to USA,
scholarship for international students,
study opportunity
Friday, October 12, 2012
خوێندن وەکو یەکێک لە ڕێگاکانى کۆچى یاسایى
بلۆگى کۆچى کوردان و کۆچ بۆ ئوسترالیا
یەکێک لەو ڕێگایانەى کە دەکرێت گەنجانى ئێمە لەڕێیەوە کۆچ بکەن سەفەرو کۆچ کردنە بەمەبەستى خوێندن. زانکۆکانى دەرەوەى وڵات، لە ئەوروپا و وئوسترالیاوە تاوەکو دەگاتە هەندێ لە زانکۆکانى ئەمریکاش دەرفەتى خوێندنى جیاواز دەبەخشن بە خوێندکارانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست. یاخود هەندێ ڕێکخراوى تایبەتى هەن کە دەرفەتى خوێندن دەبەخشن بۆ خوێندکاران و قوتابیان لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە بوارەکانى بەکالۆریۆس و ماستەرو دکتۆرا.
ئەم دەرفەتانە لەکاتێکدا دەرفەتن بۆ زیادکردنى ئەزموونى خوێندن و تواناى زانستى و پلەى مەعریفى خوێندکاران و قوتابیان لەهەمانکاتدا دەرفەتێکى زێڕینیشن بەمەبەستى پتەوکردنى بەهرە زانستییەکانى خوێندکاران. لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا دەرفەتەکانى خوێندن و سکۆڵەرشیپ و پشتیوانییە داراییەکان یەکێکن لەو ڕێگایانەى کە دەکرێت خوێندکاران سوودى لێوەرگرن بەمەبەستى ئەوەى کۆچ بکەن بۆ دەرەوەى وڵات و بۆماوەیەکى دیاریکراو بمێننەوە. لەوکاتەدا خوێندکاران بە تێڕوانینى خۆیان و بەواقعى بارودۆخەکان دەبینن و ئەوکاتە بڕیارى مانەوە یاخود دووبارە گەڕانەوە بۆ کوردستان دەدەن.
جێگەى باسە بەم شێوەیە کۆچ کردن هەندێ جار دەرفەتى ئەوەى لێوە پەیدا دەبێت کە خوێندکارەکە لەو وڵاتە بمێنێتەوەو دەست بەکارێکى جێگیر بکات و تواناکانى خۆى ئەوەندەى دى پەرە پێبدات.
لەهەمانکاتدا هەندێجار خوێندکارەکە بیروبۆچوونى دەگۆڕێت و لەوانەیە بیر لەوە نەکاتەوە چیتر کۆچ بۆ وڵاتانى ئەوروپى بکاتەوەو لە وڵاتى خۆیدا خزمەتى بەردەوام بکات.
هەرچۆنێک بێت گرنگە گەنجانى ئێمە بە گرنگییەوەو بە تامەزرۆییەوە تەماشاى ئەم جۆرە لە کۆچ و سەفەرکردن بکەن چونکە لەدواجاردا خزمەتى مەعریفى و کۆمەڵایەتى و ژینگەیى و ئابوورى گەنجان دەکات و تواناکانیان پێش دەخات.
هیوادارم گەنجانى ئێمە هەمیشە لەشوێن ڕێگا یاسایى ئاساییەکانەوە بن بەمەبەستى کۆچ کردن و خۆیان بەدوور بگرن لە مەترسییەکان و کۆچێکى چاوەڕواننەکراو و نادیار. کە چەندان گەنجى ئێمە بەداخەوە لەڕێگەى کۆچى نایاساییدا گیانى لەدەستداوە و ژیانى خۆیى و خانەوادەکەى بەرەو هەڵدێرو بێزارى چووە.
Labels:
international student,
KRG scholarship,
legal migration,
scholarship for international students,
scholarship opportunity,
study abroad,
study opportunity
Sunday, July 1, 2012
لە ئەمریکا، بەکالۆریۆس و ماستەرو دکتۆرا بخوێنە
بلۆگەکانى: کۆچى کوردان - کۆچ بۆ ئوسترالیا
پڕۆگرامى پسپۆڕان و سەرکردەکانى عێراق، پشتیوانى دارایى، ماددى و مەعنەوى و هەموو دەرفەتەکان دەڕەخسێنێت. پڕۆگرامەکە هەرچى بوارى (بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا) دەگرێتەوە. مەرجى ئەوەیە کە ئەو خوێندکارو قوتابیانەى داوا پێشکەش دەکەن دەبێت لەناوەراستى ساڵى داهاتوودا (2012) تەمەنییان بگاتە (18) ساڵ. هەروەها لە تاقیکردنەوەى (تۆفڵ TOEFL) و (ئایئیئێڵتس IELTS) نمرەیەکى باشییان هەبێت. ئەمە جگە لەوەى لە دواهەمین بڕوانامەى خۆیاندا (ئامادەیى، بەکالۆریۆس یاخود ماستەر) پلەیەکى باشییان هەبێت.
بوارەکانى خوێندن هەریەکە لە (کارگێڕى، ئابوورى، بەڕێوەبردن و پەروەردە، ئەندازیارى، جیۆلۆجى، جیۆفیزیک، قانون، تەندروستى گشتى، بەڕێوەبردنى گشتى) دەگرێتەوە، باشترە ئەگەر پێشکەشکار داواى بوارەکانى ئەندازیارى و جیۆزانستى بکات.
بۆ زانیارى زیاتر لەبارەى پڕۆگرامەکەوە سەردانى ئەم لینکە بکەن:
http://www.iie.org/Programs/ISLP
سەردانى گروپ و پەیجەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارەى کۆچ، مینحەى خوێندن، دەرفەتى کار لە وڵاتانى دەرەوە و کۆچى یاسایى:
https://www.facebook.com/kochikurdan
https://www.facebook.com/groups/102175996536494/
http://kochikurdan.wordpress.com/
http://immigration2australia1.blogspot.com/
Labels:
legal migration,
scholarship,
scholarship for international students,
study abroad,
study opportunity,
Study US,
US scholarship
Subscribe to:
Posts (Atom)




