Showing posts with label PNG plan. Show all posts
Showing posts with label PNG plan. Show all posts

Wednesday, November 20, 2013

ئوسترالیا چۆن سنوورەکانى پاراستووە لە پەناخوازان لە دوو مانگى ڕابردوودا


image (2)
کۆچى کوردان و کۆچ بۆ ئوسترالیا
زیاتر لە دوو مانگ تێدەپەڕێت بەسەر ئۆپەراسیۆنى سەروەرى سنوورەکان (ئۆ ئێس بى)، لێرەدا گرنگترین گۆڕانکارییەکانى دەرنجامى ئەو پڕۆسەیەو زانیارییەکان لەبارەى ئەو ئۆپەراسیۆنەوە دەخەینەڕوو:
ئەو ئۆپەراسیۆنە لە 18ى ئەیلولى ئەمساڵەوە دەستى ێکردووە. ئەمە ئۆپەراسیۆنێکە کە لەلایەن سوپاوە سەرکردایەتى دەکرێت بۆ ڕێگرى کردن لەو بەلەمانەى کە دەگەنە ئاوەکانى ئوسترالیا و ڕاستەوخۆ بەرەو دوورگەى ناورو و مانوس بەڕێدەکرێن بۆئەوەى کەیسەکانیان لەوێ هەڵسەنگاندنى بۆ بکرێت. 
1-کەم بوونەوەى گەیشتنى بەلەمەکان ماناى ئەوەیە کە ئەو ڕێوشوێنە کاریگەرى هەبووەو سوودى هەیە. لەوکاتەوەى ئەو ئۆپەراسیۆنە دەستى پێکردووە تەنها 12 بەلەم بە 676 سەرنشینى نایاساییەوە گەیشتوونە ئاوەکانى ئوسترالیا. لە هەمان ماوەدا لە 18ى ئەیلول بۆ 18ى تشرینى یەکەمى 2012، نزیکەى (4304) پەناخواز گەیشتنە ئەو وڵاتە. ئەمەش کەمبوونەوەى گەیشتنى پەناخوازانى نایاساییە بەڕێژى 85% و هاندەرى حکومەتى ئوسترالى دەبێت کە 100% ڕێگاى گەیشتنى پەناخوازان بەوشێوەیە دابخرێت.
2-ئەو 676 سەرنشینەى گەیشتوون و زیاتر لە 87 پەناخوازى تریش ڕەوانەى دوورگەى ناورو و مانو کراون لەوکاتەوەى کە ئۆپەراسیۆنەکە دەستى پێکردووە. پەناخوازە نایاساییەکان لەگەڵ گەیشتنیان بە ئاوەکانى ئوسترالیا لەماوەى 48 کاتژمێردا ڕەوانەى دوورگەى ناورو مانوس کراون. کۆى گشتى ژمارەى ئافرەتان و پیاوان و منداڵان لە دوورگەى مانوس لەئێستادا 1157 دەبێت و لە ناورو 629 دەبێت. زۆربەى شوێنى مانەوەى پەناخوازەکان لە ناورو و مانوس خێوەتە. ئەوانەى لە دوورگەى مانوس و ناورون لەئێستادا لە پڕۆسەى هەڵسەنگاندنى کەیسەکانیاندان لەگەڵ بەرپرسانى پۆلیسى حکومەتى ناوخۆیى ئەو دوورگانە و هیچ کەسێک بەشێوەیەکى فەرمى لە ناورو یاخود پاپوا نیو گینیا نیشتەجێ نەکراوە.
3-لەسەرەتاى دەستپێکردنى ئەو ئۆپەراسیۆنەوە 106 پەناخواز کە ڕەوانەى دوورگەى مانوس و ناورو کرابوون خۆبەخشانە بڕیارى گەڕانەوەیاندا بۆ وڵاتەکەیان.
4-وەکو بەشێک لە ئۆپەراسیۆنى سەروەرى سنوورەکان حکومەتى ئوسترالى و ئیندۆنیزیا هاریکارى یەکتریان کردووە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەى قاچاخچیەکان لە ئیندۆنیزیا و ڕێگرى کردن لە دەرچوونى بەلەمان لە ئاوەکانى ئیندۆنیزیاوە بۆئەوەى نەگەن بە ئوسترالیا. لەڕێگەى جێبەجێکردنى یاسا و هاریکاریەوە نزیکەى 1151 پەناخواز ڕێگریان لێکراوە لە جێهێشتنى ئیندۆنیزیا و مالیزیا و سریلانکاو نەهێڵراوە بگەنە ئوسترالیا.
5-ئوسترالیا گفتوگۆ لەگەڵ ئیندۆنیزیا دەکات لەبارەى ڕێککەوتنى گۆڕینەوەى خەڵکى کە ئەو ڕێککەوتنە لەگەڵ مالیزیادا شکستى خوارد. ئەمەش ماناى ئەوەیە کە ئەو خەڵکانەى بەڕێگەى نایاسایى دەگەنە ئوسترالیا ڕەوانەى ئیندۆنیزیا بکرێنەوەو بگۆڕێنەوە لەگەڵ پەناخوازى ڕاستەقینە لە ئیندۆنیزیا.

Monday, September 9, 2013

لەدواى هەڵبژاردنەوە کۆچ بۆ ئوسترالیا چ گۆڕانکاریەکى بەسەردا هاتووە؟




69567790_boat_rtrتایبەت بە کۆچ بۆ ئوسترالیا و کۆچى کوردان

تۆنى ئابۆت سەرۆکى پارتى هاوپەیمانى نیشتمانى لیبراڵى توانى هەڵبژاردنەکانى ئوسترالیا بباتەوەو ببێتە سەرۆک وەزیرانى نوێى ئوسترالیا. پەیمانى ئەوەیداوە کە ڕێوشوێنى توندتر بگرێتەبەر لەچاو حکومەتەکەى کێڤن ڕووددا بۆ وەستاندنى گەیشتنى بەلەمى پەناخوازە نایاساییەکان.
لەخوارەوەدا چەند پەیمانێکى تۆنى ئابۆت دەخەینەڕوو کە بەرلە هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاندبون و لەداهاتوودا بەشێوەیەکى کردارى جێبەجێیان دەکات:
1-بەردەوام دەبێت لە پڕۆسەى هەڵسەنگاندنى کەیسى پەناخوازان لەدەرەوەى خاکى ئوسترالیا و بەشێوەیەکى بەرفراوان ناوەندەکانى دوورگەکانى ناورو و مانووس زیاد دەکات بۆ 2000 شوێنى تر بۆئەوەى لەماوەى دوو مانگدا لەلایەن حکومەتى هاوپەیمانیەوە لە ناورو بکرێنەوە. 
پەناخوازەکان لەسەرەتادا لە چادردا نیشتەجێ دەکرێن بەرلەوەى کە شوێنى نیشتەجێ بوونى پێویستى هەمیشەییان بۆ بنیات بنرێت. ئوسترالیا هاریکارى و ڕێنوێنى هەڵسەنگاندنى کەیسى پەناخوازان دەکات لەڕێگەى ڕاهێنانى لایەنە پەیوەندیدارەکانى ناورو و پاپوا نیو گینیا.
2-حکومەتى هاوپەیمانى وەڵامدانەوەیەکى شێوە سەربازى دەبێت بۆ چالاکى پەناخوازەکان و گەیشتنیان بەشێوەی قاچاخ لەڕێگەى بەلەمەوە، و حکومەت فەرماندەیەکى سێ ئەستێرەیى دادەمەزرێنێت کە ڕاستەوخۆ لەژێر دەسەڵاتى وەزیرى کۆچکردندا بێت. حکومەتى هاوپەیمانى فەرمانى نوێ بە سوپاى دەریایى ئوسترالیا دەدات بۆ گێڕانەوەى ئەو بەلەمانەى کە دەکرێت بە سەلامەتى ڕەوانەى ئەو شوێنانە بکرێنەوە کە بە نایاسایى لێوەى هاتوون. هەروەها پشتیوانى ببەخشێت بە وڵاتانى گەیەنەر بەتایبەتى سریلانکا و ئیندۆنیزیا بۆئەوەى گەیشتنى بەلەمەکان کۆتاییان پێبهێنرێت.
tony-abbott-asylum-seekers-policy-data3-بەپێى ڕێوشوێنەکانى حکومەتى هاوپەیمانى بڕیاروایە هەر پەناخوازێک کە لەدواى 13ى ئاب گەیشتبێت بە ئوسترالیا، و لەدواى ئەوەى وەکو پەناخواز دەناسێنرێت ڤیزاى پاراستنى کاتى پێدەدرێت. هیچ ڤیزایەکى لەوشێوەیە ماوەکەى نابێت لە سێ ساڵ زیاتر ببێت، و ماوەى ڤیزاکە بەپێى کەیسە جیاوازەکان دیاریدەکرێت. پەناخوازەکان دەتوانن داواى پاراستنى کاتى بکەن لەکاتێکدا ئەو ڤیزایە ماوەیەکى بەسەر دەچێت، بەڵام دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ کەیسەکانیان دەکرێتەوە، بڕیاریش لەسەر بارودۆخى ئەوکاتەى وڵاتەکەیان لەکاتى هەڵسەنگاندنەکەدا دەدرێت. بەبوونى ڤیزاى پاراستنى کاتى، پەناخوازەکان ڕێگرى نیشتەجێ بوونى هەمیشەیی و داخوازى مافى هاوڵاتی بوون یاخود یەکگرتنەوەیان لەگەڵ خێزانەکانیاندا لێدەکرێت. ئەگەر هەڵگرى ئەو جۆرە ڤیزایە بڕیارى جێهێشتنى ئوسترالیایدا، ئەوە ڕێگرى گەڕانەوەى لێدەکرێت.
4-ئەو پەناخوازانەى کە بەر لە 13ى ئاب گەیشتونەتە ئوسترالیا، و بەڵگەنامەکانى ناسنامەیان نیە، بەپێى ڕێوشوێنەکانى حکومەتى هاوپەیمانى ئەوا لێکۆڵێنەوە دەکرێت بۆ پێدانى مافى پەنابەرى. بەدواداچوون دەکرێت بۆ هەڵسەنگاندنەکانى دادگاى پێداچوونەوەى کەیسى پەناخوازان. ئەو بەدواداچوونە دەبێت لەلایەن بەرپرسێکى تر لە وەزارەتى کۆچ و هاونیشتمانى بوون جێبەجێ بکرێت، و پەناخوازەکە دووبارە مافى ئەوەى پێدەدرێت داخوازى مافى پەنابەرى پێشکەش بکات بە زانیارى پێویستەوە. ئەو بەدواداچوونانەى ئەنجامەکانیان باش دەرناچێت بەزوویى مافى پەناخوازیان لێدەسەنرێتەوە و ڕەوانەى وڵاتەکەیان دەکرێنەوە یاخود بەشێوەیەکى خۆبەخشانە ڕەوانەى وڵاتى سێیەم دەکرێن بەمەرجێک دەرفەتیان پێبدرێت کە بۆ ئەو وڵاتەى تر بچن.
5-بەپێى ڕێوشوێنەکانى حکومەتى پارتى هاوپەیمانى ئوسترالیا، ئەو پەناخوازەى بە بەلەم دەگاتە ئوسترالیا ڕەوانەى دوورگەى ناورو و پاپوا نیو گینیا دەکرێت، و چیتر مافى یارمەتى یاسایى ئازادى نیە بەپێى سیستمى داواکردنى مافى پەنابەرى و کۆچکردن. 
6-حکومەتى داهاتووى ئوسترالیا پەیمانیداوە کە ژمارەى ئەو پەناخوازانە کەم بکاتەوە کە بەشێوەیەکى فەرمى لەڕێگەى پڕۆگرامى مرۆیى و پەنابەران لەڕێگەى کۆمسیۆنى پەنابەرانى نەتەوە یەکگرتووەکان وەریدەگرێت، لە 20000 پەناخوازەوە بۆ 13750 پەناخواز، و ئەم ژمارەیەش ئەوانە ناگرێتەوە کە بە بەلەم کۆچ دەکەن و داواى مافى پەنابەرى دەکەن. 
612561-tony-abbott7-حکومەتى هاوپەیمانى خۆى بەدووردەگرێت لەگرتنەبەرى ڕێگاى جیاواز و کاردەکات لەسەر بەدەستهێنانى پشتیوانى دوولایەنە و کاردانەوە لەڕێگەى بەدەستهێنانى هۆکارەکانى ڕزگارى ناوخۆیى لە وڵاتەکاندا. ئوسترالیا پشتیوانى دەکات و بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنى پلانى بەیەکەوەیى و کۆکردنەوەى زانیارى و لێکۆڵینەوە لە قاچاخچییەکان لە ئیندۆنیزیا و سریلاکا و مالیزیا، و یاساى توندتر دادەڕێژێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى قاچاخچیەکان. حکومەت پشتیوانى هەوڵە هەرێمییەکان دەکات بۆ هاریکارى گەڕانەوەى سەلامەتى پەناخوازان و چاودێریکردنى سەلامەتیان لەڕێگەى لێکۆڵەرانى سەربەخۆوەو هەوڵدان بۆئەوەى خەڵکى بۆ وڵاتى خۆیان بگەڕێنەوە.
هەروەها ئوسترالیا باندى قاچاخچییەکان تێکدەشکێنێت لەڕێگەى کەمپینى لە 100 گوندى ناوخۆیى ئیندۆنیزیاوەو کڕینى بەلەمە مەترسیدارەکان لەخاوەنەکانیان و پشتیوانى کردنى لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ بەخشینى زانیارى. هەروەها گەشەپێدانى لایەنى تەکنەلۆژى ناساندنەوەى سەرچاوەى ئەو وڵاتانەى کە کۆچبەرەکان لێیەوە کۆچ دەکەن و وڵاتانى گواستنەوەکان و گەشەپێدانى زانیارى بایۆمێتریکى و بەڵگەنامەى پەناخوازەکان. هەروەها ئوسترالیا هێڵى ئاسمانى ئیندۆنیزیا بەهێزتر دەکات بۆ بەدواداگەڕان و ڕزگارکردنى پەناخوازان و قاچاخچییەکان لەڕێگەى پێدانى بەلەم و پشتیوانى و ڕاهێنانى ستافەکانیان.

Sunday, September 8, 2013

ئوسترالیا پەرلەمانێكی نوێی هەڵبژارد


 حكومەتی نوێی ئوسترالیا ڕێوشوێـنی توندتر دەگرێـتەبەر بۆ چارەسەركردنی كۆچی نایاسایی.
دوێنێ‌ رێكەوتی 7 ی سێپتەمبەر 2013، ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی ئوسترالیا كە پێشتر بەڕێوەچوو راگەیەندرا و پارتی هاوپەیمانی نیشتمانی لیبراڵ بەسەرۆكایەتی تۆنی ئەبۆت لایەنی كەم 88 كورسی پەرلەمانی لە كۆی 150 كورسی پەرلەمانی ئەو ووڵاتە بۆخۆی مسۆگەر كرد.
بەپێی پڕۆگرامی پارتی هاوپەیمانی نیشتمانی لیبراڵ، رێوشوێنی توندتر دەگرێـتەبەر بۆ بەگژداچوونەوەی كۆچی نایاسایی بۆ ئوسترالیا ئەویش ڕێگەی گێڕانەوەی بەلەمی پەناخوازان بۆ ئەو ووڵاتەی لێوەی هاتوون.
بەپێی ئامارە فەرمیەكان، لەسەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 18 هەزار پەناخواز لەرێًگەی كەنارە ئاویەكانەوە و بەشێوەیەكی نایاسایی خۆیان گەیاندۆتە ئوسترالیا و زیاتر لە 500 لەو پەناخوازانەش بەڕەگەز عێراقین.
سەرچاوە : بی بی سی، نیوز ئوسترالیا

Tuesday, August 13, 2013

ئوسترالیا: 30% گەیشتنى بەلەمەکان دابەزینى بەخۆیەوە بینیووە


تایبەت بە کۆچى کوردان و کۆچ بۆ ئوسترالیا 

گەیشتنى بەلەمە ڕانەگەیەنراوەکان تاوەکو دێت زیاد دەکات. ساڵى ڕابردوو 17202 پەناخواز گەیشتوونە ئوسرالیا. ئەمساڵ تاوەکو ئێستا 15000 پەناخواز گەیشتوونەتە ئوسترالیا لەڕێگەى دەریاوە.  ئەمریکا 17 لە سەداى وەرگرتووە پەناخوازانى تۆمارکراوى جیهانى، لە ساڵى ڕابردوودا. ئوسترالیا 3 لە سەداى پەناخوازانى تۆمارکراوى جیهانى وەرگرتووە لە ساڵى ڕابردوودا. 

زۆربەى پەناخوازە ئوسترالیەکان لە عێراق و ئێران و سریلانکا و ئەفغانستانەوە دێن. ئەو پەناخوازە ئێرانیانەى گەیشتوونە ئوسترالیا و ڕەوانەى پاپوا نیوگینیا کراون، حەزدەکەن بگەڕێنەوە بۆ ئێران نەک ئەوەى لەو دوورگەیە بمێننەوە. 

بەڵام لەلایەکى ترەوە سەرۆک وەزیرانى ئوسترالى ڕایدەگەیەنێت: دواى پلانى پاپوا نیو گینیا 30% گەیشتنى بەلەمەکان دابەزینى بەخۆیەوە بینیووە.