Showing posts with label British government. Show all posts
Showing posts with label British government. Show all posts

Saturday, November 29, 2014

به‌ریتانیا ڕێوشوێنی‌ توند له‌ دژی‌ كۆچبه‌ران ده‌گرێته‌به‌ر

حكومه‌تی‌ به‌ریتانیا رێوشوێنی‌ توند له‌ دژی‌ كۆچبه‌ران ده‌گرێته‌به‌ر و یاسای‌ تایبه‌ت به‌ كۆچبه‌ران هه‌موار ده‌كاته‌وه‌.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ رێكخراوی‌ نیشتیمانی‌ ئاماری‌ به‌ریتانیا له‌راپۆرتێكدا ئاشكرای‌ كرد، كه‌ ئاماری‌ كۆچبه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ به‌ریتانیا زیادی‌ كردوه‌، ده‌یڤید كامیرۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ به‌ریتانیا رایگه‌یاند، رێوشوێنی‌ توند له‌ دژی‌ كۆچبه‌ران، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ ولاَتانی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌وورپاوه‌ روو ده‌كه‌نه‌ به‌ریتانیا ده‌گرنه‌به‌ر و چاكسازییه‌كی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
كامیرۆن وتیشی‌، سیستمی‌ خۆش بژێویی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ریتانیا هاوشێوه‌ی‌ یانه‌یه‌كی‌ میلییه‌ كه‌ به‌ باجی‌ پیشه‌وه‌رانی‌ به‌ریتانی‌ دابین ده‌بێت، چه‌ندین نه‌وه‌  ئه‌م سیسته‌مه‌یان پاراستووه‌، كارێكی‌ شیاو نییه‌ كۆچبه‌رانی‌ تازه‌ هاتوو هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای‌ هاتنیانه‌وه‌ له‌ تێكڕای‌ مافه‌كانی‌ ئه‌و سیستمه‌ به‌هره‌مه‌ند بن.
هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ گۆڕانكاری‌ له‌و سیستمه‌دا بێته‌ ئاراوه‌ و كۆچبه‌رانی‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپا ، به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ پێشنیاری‌ كاركردنیان پێ بێت و ماوه‌ی‌ 4 ساڵ كار بكه‌ن، ئه‌و كاته‌ له‌ مافه‌كانی‌ سیستمی‌ به‌ریتانیا به‌هره‌مه‌ندبن. 

Sunday, January 19, 2014

بەریتانیا.. كوردێك تاوانبارە لە خراپترین كەیسی دەستدرێژی سێكسی


33028image1ئەمڕۆ داگاییكردنی باندێكی دەستدريێژیكردنە سەر كچانی منداڵ لە شاری پیتەر بۆرگ لە بەریتانیا بەڕێوەچوو، كە بە خراپترین كەیسی دەستدرێژیكردن لەو وڵاتە وەسفكراوە و لە باندەكەشدا كوردی تێدایە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادگا گوێی گرت بۆ تۆمەتبارانی ئەو باندە كە تاوانەكەیان لە ساڵی 2012 ئەنجامداوە و  لە 5 كەس پێكدێن، یەكێكیان كوردێكی دانیشتووی ئەو وڵاتەیە بەناوی حەسەن عەبدوڵڵا تەمەن 33 ساڵ.
 
بەپێێ‌ میدیاكانی بەریتانیا، باندەكە تۆمەتباركراون بەوەی كە كچی تەمەن 12 ساڵ و 13 ساڵ و 14 ساڵییان بە پارە هەڵخەڵەتاندووە و لە شوێنی جیاجیا دەستدرێژیان كردوونەتە سەر، لەوانە شوێنی یاریكردنی منداڵان و توالێت و هەروەها ئاهەنگیان گێڕاوەوە و بە كۆمەڵ سێكسییان لەگەڵ كردوون.
 
حەسەن عەبدوڵڵا 4 تاوانی بەسەردا ساخبوونەتەوە كە بریتین لە دەستدرێژیكردنە سەر كچانی منداڵ و بردنیان بۆ چالاكی سێكی و بازرگانیكردن پێیانەوە. یەكێك لە تاوانەكانیشی دەستدرێژی بووە بۆسەر قوتابییەك لە ماڵێ‌ خۆیان لە پیتەر بۆرۆ. 
 
ئەوەشی بەسەردا ساخبووەتەوە، كە ئەندامانی باندەكەی فێری مەریوانە كە جۆرێكە لەماددەی هۆشبەر و بەكارهێنانی دەرمان كردوون. 
 
دادوەر و داواكاری گشتی لەكاتی باسكردنی تاوانەكە، باس لە تاوانی پیاوە كوردەكە دەكەن كە بەتەمەنترین كەسی ناو باندەكە بووە،  ئەو بەدوای كچی قەرەجەوە بووە و و حەزێكی بێسنووری هەبووە بۆ سێكسردن لەگەڵ كچی قەرەج.
 
دادوەری كەیسەكە جۆن بڤەن رایگەیاند، لە دانیشتنی داهاتوودا كە لە 20ی مانگی شووبات بەڕێوەدەچێت، سزاكەیان بەسەردا دەسەپێنرێت.
رووداو- پیتەر بۆرۆ

Sunday, January 27, 2013

به‌ریتانیا كه‌یسی‌ هه‌زاران په‌نابه‌ری‌ كورد داده‌خات


(ئه‌حمه‌د ساڵح) به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ په‌نابه‌رانی‌ كورد ڕایگه‌یاند، نزیكه‌ی‌ شه‌ش هه‌زار په‌نابه‌ری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌یسه‌كانیان داخراوه‌‌و له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌بێت ئه‌و وڵاته‌ به‌جێبهێڵن.
له‌لێدوانێكی‌ تایبه‌تدا به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ په‌نابه‌ری‌ كورد، كه‌ ڕێكخراوێكی‌ ناحكومی‌ كوردیه‌‌و باره‌گاكه‌ی‌ له‌شاری‌ (پلیموس)ی‌ باشوری‌ خۆرئاوای‌ به‌ریتانیایه‌،  ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌و گرفتانه‌ كرد كه‌ له‌ئێستادا دووچاری‌ كورد بوونه‌ته‌وه‌ له‌به‌ریتانیا، وتیشی‌:"كێشه‌ی‌ وه‌رنه‌گرتنی‌ مافی‌ په‌نابه‌رێتی‌‌و تێكه‌لاَونه‌بوونی‌ كورد به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی‌ تری‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌ی‌ به‌ریتانیدا، له‌ڕیزی‌ پێشه‌وه‌ی‌ ئه‌و كێشانه‌ن".
ئه‌حمه‌د ساڵح هۆكاری‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‌ كه‌یسی‌ ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی‌ په‌نابه‌رانی‌ كوردی‌ گێڕایه‌وه‌ بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ سه‌قامگیره‌ی‌ له‌هه‌رێمدا بوونی‌ هه‌یه‌‌و به‌وه‌ش په‌نابه‌رانی‌ كورد ئاسته‌نگیان بۆ دروست ده‌بێت، تا بتوانن بیسه‌لمێنن په‌نابه‌ری‌ ڕاسته‌قینه‌ن‌و پێویستیان به‌پارێزگاریكردنه‌.

به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ په‌نابه‌رانی‌ كورد له‌زاری‌ نوێنه‌ری‌ ئاژانسی‌ سنوری‌ به‌ریتانیا كه‌ به‌ ( UKBA) ناسراوه‌ باسی‌ له‌وه‌شكرد، نزیكه‌ی‌ شه‌ش هه‌زار په‌نابه‌ری‌ كورستانی‌ عێراق، كه‌یسه‌كانیان داخراوه‌و ده‌بێت له‌داهاتوودا به‌ریتانیا به‌جێبهێڵن. 
ئه‌حمه‌د ساڵح ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، چه‌ند ڕێكخراوێكی‌ بیانی‌ له‌به‌ریتانیا كارده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی‌ هاوكاریكردنی‌ ئه‌و كوردانه‌ی‌ كه‌ كه‌یسه‌كانیان داخراوه‌و ده‌یانه‌وێت خۆبه‌خشانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان، جگه‌ له‌وه‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ هاوكاری‌ مادیش ده‌كرێن.
سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی‌ ژیانی‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ش، ئه‌حمه‌د ساڵح وتی‌:"ئه‌و كه‌یسانه‌ كۆمه‌ڵێك ڕێكاری‌ یاساییان بڕیوه‌‌و كۆتاییان پێهاتووه‌، به‌و جۆره‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌زووترین كات به‌ریتانیا به‌جێبهێڵن"، به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ په‌نابه‌رانی‌ كورد هێمای‌ به‌وه‌شكرد، په‌نابه‌رانی‌ به‌ریتانیا بێبه‌شكراون له‌هه‌موو سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ژیان‌و له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ به‌ریتانیاوه‌ هیچ هاوكارییه‌كی‌ مادی‌و مه‌عنه‌ویان بۆ دابینناكرێت، به‌وه‌ش زۆرێك له‌و په‌نابه‌رانه‌ ناچارن له‌ماڵی‌ هاوڕێ‌و كه‌سوكاریان بژین‌و له‌دۆخێكی‌ ناله‌باردان. 
كامه‌ران ئه‌حمه‌د وتیشی‌:"ئه‌وان وه‌ك مه‌ڵبه‌ندی‌ په‌نابه‌رانی‌ كورد له‌دژی‌ سیاسه‌تی‌ دیپۆرتكردنه‌وه‌ن، چونكه‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ زیانێكی‌ گه‌وره‌یان كردووه‌ له‌ڕووی‌ مادی‌‌و كه‌سایه‌تی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه‌، هه‌وه‌ها نه‌یانتوانیوه‌ بخوێنن یان مافی‌ په‌نارێتی‌ وه‌ربگرن".
سه‌باره‌ت به‌به‌راوردكردنی‌ ڕه‌وشی‌ ژیانیش لای‌ په‌نابه‌رانی‌ كورد له‌به‌ریتانیاو كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ له‌هه‌رێم، ئه‌حمه‌د ساڵح وتی‌:"ڕه‌وشی‌ مادی‌‌و مه‌عنه‌وی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان زۆر باشه‌ به‌به‌راود له‌گه‌ڵ ژیانی‌ ئێره‌، لێره‌ خه‌ڵك كارده‌كه‌ن ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی‌ بژین، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان توانای‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ به‌شێك له‌داهاتی‌ كاره‌كانیشیان هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ئێستا به‌قاچاخ ده‌یانه‌وێت بگه‌نه‌ ئه‌وروپا، غه‌درێكی‌ گه‌وره‌ له‌خۆیان ده‌كه‌ن، با سود له‌و ده‌رفه‌تانه‌ ببینن كه‌ له‌كوردستان بوونیان هه‌یه‌ ". 
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ كه‌لتوریه‌كانی‌ كورد له‌به‌ریتانیا، ئه‌حمه‌د ساڵح ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، ناحاڵیبوون‌و تێنه‌گه‌شتن له‌ كه‌لتووری‌ به‌ریتانیه‌كان به‌به‌شێك له‌كێشه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ كورد به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ داده‌نێت له‌و ولاَته‌، وتیشی‌:"له‌سه‌ر ئاستی‌ تاك خه‌ڵكی‌ ناسراوو چالاكمان زۆره‌ له‌به‌ریتانیا، به‌لاَم ئه‌گه‌ر به‌گشتی‌ قسه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ بكه‌ین، هێشتا كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ داخراون".
مه‌ڵبه‌ندی‌ په‌نابه‌رانی‌ كورد ڕێكخراوێكی‌ ناحكومی‌ كوردیه‌ له‌به‌ریتانیاو له‌ساڵی‌ (2002)ه‌وه‌ ده‌ستیكردووه‌ به‌چالاكیه‌كانی‌، به‌ئامانجی‌ ناساندنی‌ كه‌لتورو زمانی‌ كوردی‌‌و ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی‌ كه‌ به‌سه‌ر كوردستاندا هاتوون، له‌وانه‌ ئه‌نفال‌و كیمیاباران‌و دروستكردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان كوردانی‌ دانیشتوی‌ به‌ریتانیا به‌گشتی‌‌و كۆمه‌ڵگه‌ی‌ به‌ریتانی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ڕێكخستنی‌ سیمینارو پێشانگه‌ی‌ هونه‌ری‌‌و چه‌ندین چالاكی‌ كه‌لتووری‌ تره‌وه‌. 
-----------------------------------------------------------------
و: هه‌ژار ته‌ها(/)

Wednesday, October 17, 2012

ئۆفەر بە خۆڕایى لە زانکۆى کاردیف لە کوردستان بەدەست بهێنە


بلۆگى کۆچى کوردان و کۆچ بۆ ئوسترالیا

هاوڕێیان والەخوارەوەدا ئاگادارییەکى گرنتان بۆ بڵاو دەکەینەوە تایبەت بە وەرگرتنى ئۆفەر بۆ خوێندنى بەکالۆریۆس و باڵا لە یەکێک لە زانکۆ پێشکەوتووەکانى بەریتانیادا..


Announcement 

Cardiff Metropolitan University UK Director visiting Erbil – offering Bsc, Msc, PhD in Teaching, IT, Business & Management/Computing/Tourism / Hospitality/ Education/Art & Design/Sport/Biomedical Science/Psychology/Food Science/Public Health/Occupational Health/Dental Technology). 
Obtain Msc admission at interview on Friday 19 – 9.00 am to 5.00 PM other applications Saturday at 
Cardiff Metropolitan Center behind Chrakhan Restaurant Kirkuk Road, Erbil next to British Council 

07508194355 - email - cardiff.met.uni.center.iraq@gmail.com

مژده‌ بۆ قوتابیانی خۆشه‌ویست .. زانکۆی کاردیف میترۆپۆلیتانی به‌ریتانی سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات بۆ به‌خشینی ئۆفه‌ره به‌خۆڕای بۆ قوتابیانی به‌کالۆریۆس ، ماسته‌ر ، دکتۆرا
Tourism ،Business & Management ،IT ، Teaching له‌ بواره‌کانی (
، Computing ، ، Hospitality، Education، Art & Design ، Sport ، Biomedical Science ، Psychology ، Food Science ، Public Health
) Occupational Health، Dental Technology
. بۆ قوتابیانی ماسته‌ر لا ڕۆژی 19/10/2013 کاتژمێر 9 به‌یانی تا 5 ئێواره‌ ،
بۆ قوتانیانی به‌کالۆریۆس و دکتۆرا له‌ ڕۆژی 20/10/2012 سه‌ردانمان بکه‌ن ، ناونیشان
هه‌ولێر . ڕێگای که‌رکوک - پشت خواردنگه‌ی چراخان – ته‌نیشت بریتش کۆنسول
07508194355 بۆ زانیاری زیاتر:
ئیمه‌یل : cardiff.met.uni.center.iraq@gmail.com

Tuesday, July 3, 2012

حکومەتى بەریتانیا : دیپۆرتکردنەوى کوردەکان لەڕێگەى بەغدادەوە ڕێپێدراوە


لە بەهارى ڕابردووە نەیتوانیەوە هیچ پەناخوازێک دیپۆرتى عێراق بکاتەوە

ووتەبێژێکى حکومەتى بەریتانیا ڕایگەیاند کە ووڵاتەکەى بەردەوام دەبێـت لە دیپۆرتکردنەوەى پەناخوازانى عێراقى لەپاش هەڵسەنگاندنى کەیسەکانیان . 

ئەم ووتەیەى ئەو ووتەبێژە لەدواى ئەوە دێت کە مانگى ڕابردوو پەرلەمانى عێراق بڕیاریدا کە نابێت حکومەتى عێراق پێشوازی بکات لە وەرگرتنەوەى ئەو پەناخوازانەى کە لە ئەوروپاوە بەزۆر دیپۆرتی عێراق دەکرێنەوەو هەروەها غرامەى ئەو کۆمپانیایانەى هێلە ئاسمانیەکانیش بکات کە ئەو پەناخوازانە دەگوێزنەوە. 
لە درێژەى ووتەکانیدا کە بە ڕۆژنامەى گاردیانى بەریتانى ڕاگەیاندبوو، ووتە بێژەکە ووتى " بەریتانیا ئاگادارە لەو بڕیارەى پەرلەمانى عێراق بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ئەو بڕیارە بڕیارێکى "مولزیمە" بۆ ئێمە . جگەلەوەش دادگاى بەریتانیا ڕێگە بە حکومەتى بەریتانیا دەدات کە پەناخوازان دیپۆرتى عێراق بکەنەوە. زیاتر لەوەش " ناردنەوەى کوردەکانیش لە ڕێگەى بەغدادەوە ڕێگەپێدراوە " .

بەپێى زانیاریەکانى ڕۆژنامەى گاردیان ، سەڕەڕاى سووربوونى بەریتانیا بۆ دیپۆرتکردنەوەى ئەو پەناخوازانەى کە نەیاتوانیوە بیسەلمێنن پەنابەرن ، بەڵام لە بەهارى ڕابردووە نەیتوانیەوە هیچ پەناخوازێک دیپۆرتى عێراق بکاتەوە.


سەرچاوە : ماڵپەرى ڕۆژنامەى گاردیان

کۆمەڵ نیوز: هەژار تەها