Showing posts with label migration to Netherlands. Show all posts
Showing posts with label migration to Netherlands. Show all posts

Tuesday, March 11, 2014

ده‌ته‌وێت له‌ هۆڵه‌ندا پشتیوانى دارایى خوێندن به‌ده‌ست بهێنیت؟


891-p
كۆچى كوردان و كۆچ بۆ ئوسترالیا

یه‌كێك له‌ زانكۆكانى هۆڵه‌ندا به‌ناوى تیلبێرگ ده‌رفه‌تى خوێندنى ماسته‌ر ده‌به‌خشێت به‌ خوێندكاران و بۆئه‌مه‌ش له‌ چه‌ند بوارێكى جیاوازدا ده‌رفه‌ت به‌ خوێندكاران ده‌به‌خشێت.. 
ده‌ستنیشانكردنى خوێندكاران بۆ ئه‌و مینحه‌یه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى ئاستى تواناى خوێندكاره‌كه‌ و شێوازى پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمه‌كه‌ و هه‌روه‌ها نمره‌ى له‌ تاقیكردنه‌وه‌ى زماندا ده‌بێت.. 
به‌پێى ئه‌و مینحه‌یه‌ بڕى 5هه‌زار یۆڕۆ ده‌به‌خشرێت بۆ ژیانى خوێندكاره‌كه‌ و خوێندكاره‌كه‌ ته‌نها دوو هه‌زارو پێنج سه‌د یۆڕۆده‌به‌خشێت بۆ كرێى خوێندن.. 
له‌م لینكه‌ى خواره‌وه‌دا زانیارى ته‌واو و فۆڕمى پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و سكۆڵه‌رشیپه‌ وه‌ربگره‌:
http://www.tilburguniversity.edu/education/masters-programmes/scholarships/TUSPscholarships/

بۆئه‌وه‌ى به‌رده‌وام زانیارى له‌باره‌ى ده‌رفه‌تى خوێندن و كار و كۆچى یاسایى و نایاسایى وه‌ربگرن له‌ڕێگه‌ى ئه‌م لینكانه‌وه‌ خوێنه‌رمان بن:

Tuesday, August 27, 2013

هۆڵه‌ندا هه‌لی خوێندن بۆ خوێندكارانی كورد له‌بواری كشتوكاڵ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات



هۆڵه‌ندا ئاماده‌یه‌ هاوكاریی كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاودێریی هه‌رێمی كوردستان بكات له‌ڕێی وه‌رگرتنی خوێندكارانی كورد بۆ خوێندن له‌بواری گه‌شه‌پێدانی كشتوكاڵ له‌ هۆڵه‌ندا. 

جانێت سیبن باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له‌ عیراق ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی پیشاندا بۆ هاریكاریی كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاودێریی هه‌رێمی كوردستان له‌رێی ده‌ستخستنی هه‌لی خوێندن بۆ خوێندكارانی كورد له‌هۆڵه‌ندا. 

جانێت سیبن، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ، سیروان بابان، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی هه‌رێم ئاشكرایكرد، حكومه‌تی هۆڵه‌ندا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ كۆمپانیاو وه‌به‌رهێنه‌ هۆڵه‌ندییه‌كانی بواری كشتوكاڵ هانبدات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی له‌پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بكه‌ن له‌بورای كشتوكاڵ كه‌بڕیاره‌ مانگی یانزه‌ی ئه‌مساڵ بكرێته‌وه‌. 

هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باڵیۆزه‌كه‌ی هۆڵه‌ندا، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ هاریكاریی كردنی كه‌رتی كشتوكاڵی هه‌رێم له‌هه‌موو روییه‌كه‌وه‌، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی هه‌رێم –یش هه‌نگاوه‌كه‌ی حكومه‌تی هۆڵه‌ندای به‌رز نرخاند و ئومێدی خواست ئه‌زموون و شاره‌زایی هۆڵه‌ندا له‌هه‌رێمی كوردستان ره‌نگ بداته‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌كانی شیر و له‌قوتونانی گۆشتی سوور به‌پێی پێودانگه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان بخرێته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌ له‌پاڵ بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ له‌هه‌رێمی كوردستان. 
خه‌ندان –