Showing posts with label Kurdish refugee in US. Show all posts
Showing posts with label Kurdish refugee in US. Show all posts

Tuesday, September 25, 2012

ژنێكی كورد ده‌بێته‌ ئه‌ندامی ئاژانسی ناسای ئه‌مه‌ریكی

پێشتریش له‌ ئاژانسی فه‌زایی كه‌نه‌دا كاریكردوه‌

ژنێكی كوردی دانیشتوی به‌ریتانیا ده‌بێته‌ ئه‌ندامی ناسای ئه‌مه‌ریكا و پێشتریش له‌ ئاژانسی فه‌زایی كه‌نه‌دا كاریكردوه‌.
ئاژانسی هه‌واڵی فوراتنیوز بڵاویكرده‌وه‌: زه‌ینه‌ب كوربان، كه‌ خه‌ڵكی باكوری كوردستانه‌ و له‌ به‌ریتانیا نیشته‌جێیه‌ ده‌بێته‌ ئه‌ندامی ئاژانسی ناسای ئه‌مه‌ریكا و چۆته‌ ریزی پیشه‌وه‌رانی ئه‌مه‌ریكاوه‌.
زه‌ینه‌ب له‌ ته‌مه‌نی (9) ساڵیدا چوه‌ته‌ به‌ریتانیا ه‌ له‌ زانكۆی له‌نده‌ن خوێندنی ته‌واوكردوه‌ و تێزه‌كه‌شی سه‌باره‌ت به‌ پاشه‌كه‌وتكردنی وزه‌ی هیدرۆژن.
پرۆژه‌كه‌ی به‌هاوكاری زانكۆی ئۆكسفۆردی له‌نده‌ن ئه‌نجامداوه‌ و له‌كاتی تێپه‌ڕاندنی دكتۆراكه‌شیدا له‌ كۆمپانیای زه‌ی سه‌لاش كاریكردوه‌ له‌گه‌ڵ رێكخراوی ناسا و حكومه‌تی به‌ریتانیاش په‌یوه‌ندی هه‌بوه‌ و گه‌یشتۆته‌ ریزی پشه‌گه‌رانی زانستی ئه‌مه‌ریكا و له‌ ساڵی (2011)ه‌ش له‌ ناوه‌ندی فه‌زایی كه‌نه‌دا كاریكردوه‌.
له‌ ئێستادا ئه‌و ژنه‌ كورده‌ ئه‌ندامی رێكخراوی ناسای ئه‌مه‌ریكایه‌ و شانازی به‌ كوردبونیه‌وه‌ ده‌كات و هیوای ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ گه‌له‌كه‌ی ده‌خوازێت.

Tuesday, September 11, 2012

كوردێك لە نێو فڕۆكەیەكی ئەمریكیدا پەلاماری ئافرەتێك دەدات


كوردێك لەنێو فڕۆكەیەكی ئەمریكیدا پەلاماری ئافرەتێكی ئەمریكی دەدات كە لە تەنیشتی دانیشتووە و خەوی لێكەوتووە.
رۆژنامەی Chicago Tribuneی ئەمریكی لەوبارەوە بڵاویكردەوە كە باوەڕ ئاكساڵ، تەمەن 48 ساڵ و خەڵكی توركیا، لە گەشتی ئاسمانی نێوان دوو شاری ئەمریكادا دەستی بۆ ئافرەتێكی تەنیشتی بردووە و دوای ئەوەی ئافرەتەكە هاواری بەسەردا كردووە، تیمی ئەمنیی نێو فڕۆكەكە باوەڕیان دەستگیركردووە و تۆمەتی دەستدرێژی سێكسییان داوەتە پاڵ.
باوەڕ كە نزیكەی 31 ساڵە لە ئەمریكا دەژیت، لەلایەن ئافرەتەكەوە بەوە تۆمەتبار كراوە كە ئەوكاتەی ئەو خەوتبوو، ئەو پیاوە دەستی بۆ سنگی بردووە و دەستێكی دیكەشی لە جەستەی داوە، پاشان ویستوویەتی ماچی بكات.
ئافرەتەكە دوای ئەوەی لەخەو رادەبێ و هاوار بەسەر باوەڕدا دەكات، تیمی فریاكەوتنی فڕۆكەكە دەگەنە سەری و گرژییەكە هێور دەكەنەوە. بەتایبەتیش دوای ئەوەی هەندێ لە سەرنشینەكانی نزیك رووداوەكە لە باوەڕ تووڕە دەبن و هاوكاری ژنەكە دەكەن بۆئەوەی هێور ببێتەوە و لە سەر كورسییەكەی دابنیشێ.
باوەڕ لەلایەن پۆلیسی نیوجێرسی ئەمریكییەوە دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵ كراوە. هەرچەندە نكۆڵی لەوە نەكردووە كە دەستی بۆ ئەو ئافرەتە بردووە، بەڵام رەتیدەكاتەوە پەلاماری دابێ و گوتوویەتی كە ئافرەتەكە دەستیگرتووە و بردوویەتییە لای جەستەی خۆی. 
رۆبەرت دیگۆرت، پارێزەری باوەڕ رایگەیاند كە دیپۆرتكردنەوەی باوەڕ ئەگەرێكی دوورە، چونكە باوەڕ لەدەست دەسەڵاتدارانی توركیا هەڵاتووە و ئەگەر دیپۆرت بكرێتەوە ژیانی دەكەوێتە مەترسییەوە.
پارێزەری ناوبراو دەڵێ "باوەڕ كوردە و لەدەست سەركوتكاری لە توركیا هەڵاتووە و چەندین جار لەدژی توركیا وتاری نووسیوە، دواجاریش كە سەردانی توركیای كرد، دەستگیركرا و خرایە ژێر لێكۆلینەوە".
رووداو - ئەمریكا