له‌م ڕاپۆرته‌دا بینه‌ری پێگه‌ی کورد و دؤخى کوردان ببن له ئوسترالیا:
Showing posts with label ئوسترالیا، به‌نگلادیش. Show all posts
Showing posts with label ئوسترالیا، به‌نگلادیش. Show all posts
Tuesday, June 9, 2015
Sunday, May 31, 2015
لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت سه‌باره‌ت به كه‌یسى گۆڕى به كۆمه‌ڵى په‌نابه‌ران
به‌رپرسانى مالێزیا رایانگه‌یاند لێكۆلێنه‌وه له دوازده پۆلیسى وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن؛ به تۆمه‌تى په‌یوه‌ندییان له گه‌ڵ گروپێكى قاچاغیكردن به مرۆڤ. به پێى لێكۆڵینه‌وه‌كان چوار كه‌س له‌و پۆلیسانه دواى لێكۆڵینه‌وه و چاودێرى ورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له ساڵى رابردوو تاكو ئێستا ده‌ستگیر كراون.
هه‌روه‌ها هه‌شت پۆلیسى تریش ده‌ستگیر كراون. شایه‌نى باسه چه‌ند رۆژ له مه‌وبه‌ر پۆلیسى ماڵێزیا رایگه‌یاند: كه سه‌د و سى و نۆ گۆڕ له بیست و هه‌شت كه‌مپى نایاسایى قاچاخیكردن به مر‌وۆڤیان له سنورى تایله‌ند دۆزیوه‌ته‌وه؛ كه گۆمانى ئه‌وه هه‌یه ته‌رمى په‌نابه‌ران له‌و گۆڕانه‌دابن. هاوكات خالید ئه‌بوبه‌كر به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى مالێزیا رایگه‌یاند: كه ئه‌و گۆڕانه دووهه‌فته له‌مه‌وبه‌ر دۆزراونه‌ته‌وه .
Sunday, May 24, 2015
قاچاخچیه‌کی هه‌ولێر به ١٠ ساڵ زیندانی سزا درا
دادگایه‌كی ئوسترالیا سزای 10 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ر قاچاخچیه به‌ڕه‌گه‌ز كورده‌كه‌دا سه‌پاند ئه‌ویش له‌پاش ساغبوونه‌وه‌ی تاوانی ناردنی دوو به‌له‌م له په‌ناخوازان به‌شێوه‌یه‌كی قاچاخ بۆ دوورگه‌ی كریستماسی ئوسترالیا له ساڵی 2001 دا.
سه‌ید ئومێد، ته‌مه‌ن 43 ساڵ، که خه‌ڵکی هه‌ولێره، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه ململانێی دادگاكانی ئوسترالیا ده‌كات تا له مالیزیاوه نه‌گوازرێته‌وه بۆ ئوسترالیا به‌مه‌به‌ستی دادگایكردنی به‌ڵام دواجار بڕیاری راده‌ستكردنی به دادگاكانی ئوسترالیا بۆ ده‌رچوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20/5/2015، له پاش چه‌ند دانیشتنێكی دادگا، بڕیاری 10ساڵ زیندانیكردنی بۆ ده‌رچوو، هه‌رچه‌نده پارێزه‌ره‌كه‌ی به‌جۆرێك به‌رگری لێكردووه له دانیشتنه‌كانی دادگادا كه سه‌ید ئومێد رۆڵێكی خۆنه‌ویستانه‌ی بینیوه بۆ هاوكاریكردنی په‌ناخوازان، به‌ڵام دادگا ئه‌و به‌هانه‌یه‌ی ره‌تكردۆته‌وه.
مارك هێرۆن، دادوه‌ری كه‌یسه‌كه‌ی سه‌ید ئومێد، رایگه‌یاند كه ئومێد په‌ناخوازانی له مالیزیا بینیوه‌و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون و شوێنی حه‌وانه‌و و ناردنی ئه‌و په‌ناخوازانه‌شی دابینكردووه له ئه‌نده‌نوسیاو پاره‌شی لێكۆكردوونه‌ته‌وه‌و پاشان له هه‌لومه‌رجی ناسه‌لامه‌ت و له‌رێگه‌ی به‌له‌می نه‌شیاو و خراپه‌وه كه ژیانیانی خستۆته مه‌ترسیه‌وه په‌ناخوازانی له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه‌و به‌قاچاخ ناردووه بۆ ئوسترالیا.
به‌پێی وورده‌كاری كه‌یسه‌كه‌ی، سه‌ید ئومێد ده‌بێت له‌لایه‌نی كه‌م شه‌ش ساڵ و نیوی سزاكه‌ی به‌بێ مه‌رجی ئازادكردن له زینداندا بێت و ئه‌وه‌ش له‌و كاته‌وه ده‌ستپێده‌كات كه‌له مالیزیاش له زینداندا بووه كه به‌رواری 17 ی ئه‌یلولی 2010 یه.
سه‌رچاوه/ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ی بی سه نیوز، ماڵپه‌ری رادیۆ ئوسترالیا
وێنه‌ی هاوپێج: وێنه‌یه‌كی دروستكراوی سه‌ید ئومێده له‌لایه‌ن ئاژانسی ئه‌ی بی سی نیوزه‌وه
Tuesday, May 19, 2015
چارەنوسی نزیكەی 8 هەزار پەناخواز نادیارە
بەپێی ئامارێكی خەمڵێنراوی ڕێكخراوی كۆچی جیهانی ، نزیكەی 8 هەزار پەناخوازی بەڕەگەز ڕۆهینگیا و بەنگلادیشی لەئاوەكانی دەریای ئەندامان و گەرووی مالاكای نێوان هەردوو ووڵاـی مالیزیا و ئەندەنوسیادا گیریانخواردوە و پێویستیان بە هاناوەچوونی بەپەلەیە.
فیل ڕۆبەرتسن ، جێگری بەرپرسی لقی ئاسیای ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ( هیومان ڕایتز ۆچ) ، حكومەتی بورما تاوانبار دەكات بە دروستكردنی ئەو قەیرانە و ڕایدەگەینێت كە حكومەتی ئەو ووڵاتە بەردەوامە لە چەوسانەوەی خەڵكی ڕۆهینیگیا ، كە گروپێكی ئێتنیكی بەڕەگەز موسوڵمانن و ئەوانیش ناچاربوون ژیانی خۆیان بخەنە مەترسیەوە و ووڵاتی خۆیان بەجێ بهێڵن.
بەپێی زانیاریەكانی ئاژانسەكانی هەواڵ ، ئەو پەناخوازانە لەلایەن قاچاخچیەكانەوە لە ناوەڕاستی دەریاكاندا بەجێهێڵراون و هەندێكیشیان كە نەیاتوانیوە ئەو بڕە پارەیە بدەن كە داوایان لێكراوە دووچاری خراپ مامەڵەكردن بونەتەوە.
بەهۆی نزیكی ئەو پەناخوازانە لەهەرسێ ووڵاتی مالیزیا و تایلەند و ئەندەنوسیا ، ئەو بەرپرسەی ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ داوا لە حكومەتی ئەو سێ ووڵاتە دەكات كە كۆتایی بهێنن بە یاریكردن بە چارەنوسی ئەو پەناخوازانە و پێكەوە هەمائاهەنگی بكەن بۆ ڕزگاركردنیان چونكە واپێدەچێت هیچ كام لەو ووڵاتانە ئامادە نەبن وەریانبگرن و تائێستاش ئەوانیش سیاسەتی گێڕانەوەی بەلەمی پەناخوازان پیادە دەكەن.
جگە لە كاركردن بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكانی دەستگیركردنی ئەوقاچاچیانەی كە بازرگانی بە گیانی پەناخوازانەوە دەكەن ، بەشێك لە ووڵاتانی باشووری خۆرهەڵاتی ئاسیا و ئوسترالیا بەردەوامن سیاسەتی گێرانەوەی بەلەمی پەناخوازان بۆ ئەو پێگەیەی بەلەمەكە لێوە هاتووە و بەوەش پەناخوازان ، وەك ڕێكخراوەكانی داكۆكیكار لەمافی مرۆڤ و پەناخوازان ئاماژەی بۆ دەكەن ، دووچاری پێشێلكردنی مافەكانیان دەبنەوە .
بەپێی زانیاریەكانی ڕێكخراوەكە ، زیاتر لە 130 هەزار كەسی بەڕەگەز ڕۆهینگیای موسوڵمان لەناوخۆی ووڵاتی بۆرما ئاوارەن و لە هەلومەرجێكی خراپی مرۆیدا دەژین و زیاتر لە 28 هەزاری تریشیان تەنها لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەبەلەم ئەو ووڵاتەیان بەجێ هێشتووە.
هاوكات ، نەتەوە یەكگرتووەكانیش هۆشداریدەدن لە ئەگەری ڕوودانی كارەساتێكی مرۆیی گەورە ئەگەر دەستبەجێ ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگاركردنی ئەو پەناخوازانە دەست پێنەكات.
سەرچاوە : ئاژانسەكان
Subscribe to:
Posts (Atom)


