ئەڵمانیا چاوه‌ڕێده‌كات ئه‌م ساڵیش ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌نابه‌ران روو بكه‌نه وڵاته‌كه‌ی. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئه‌و وڵاته پێشبینی ئه وه ده كه‌ن ئه‌م ساڵ نزیكه‌ی 300 هەزار تا 500 هەزار كه س داوای مافی په‌نابه‌ری له ئەڵمانیا بكه‌ن .
وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی 'نۆردراین ڤهستڤالن' ده‌ڵێت شه‌ڕی سووریا و عێراق ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سێ قات كردووه.
له هه‌مانكاتدا ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ش زیادیكردووه كه ده یانگهڕێننهوه بۆ وڵاته‌كه‌یان. له ساڵی 2014 نزیكه‌ی دە هەزار و 884 كه‌س گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كانیان. ئه‌و ژماره زۆره‌ش له سالی 2006 وه به‌و شێوەیە نه‌بووه. ئه و كه‌سانه‌ش خه‌ڵكی باشووری رۆژهەڵاتی ئه‌ورپان، كه كێشه‌ی ئابورییان هه‌یه نه‌ك كێشه‌ی سیاسی.
به‌پێی ئاماره‌كان ئیستا له ئەڵمانیا نزیكه‌ی سەد هەزار په‌نابه‌ر هه‌ن كه مافی په‌نابه‌ریان پێنه‌دراوه . تا ئیستاش چاره‌نوسیان نادیاره، به‌ڵام حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێت شانسی مانه‌وه‌یان بداتێ ، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و كه‌سانه ماوه‌یه‌كی زۆر له وڵاتەکە بژین و زمانی ئەڵمانی بزانن و خاوه‌نی كاریش بن.
له ساڵی 2014شدا لەو وڵاتە، نزیكه‌ی له سه‌دا 60ی ژماره‌ی په‌نابه‌ران زیادی كردبوو وه‌ك له ساڵی2013.
ئاڵا شاڵى
No comments:
Post a Comment