كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر دۆخی په‌نابه‌ران له ساڵی 2014 له جیهاندا، بڵاودهكاتهوهو به‌پێی ڕاپۆرته‌كه، ته‌نها له 6 مانگی یه‌كه‌می سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، زیاتر له 60 هه‌زار په‌نابه‌ری نایاسایی، خۆیان گه‌یاندوه‌ته وڵاتانی ئه‌وروپاو له‌و ڕێژه‌یه‌ش نزیكه‌ی 2 هه‌زار په‌نابه‌ریان، له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا خنكاون، كه ئه‌وه‌ش به به‌راورد به ساڵی ڕابردوو، 3 هێنده زیادی كردوه. به‌پێی ڕاپۆرته‌كه، ئه‌مساڵ به‌خراپترین ساڵ بۆ په‌نابه‌رانی نایاسایی هه‌ژمار كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ساڵی 2014 به‌خراپترین ساڵ بۆ په‌نابه‌رانی نایاسایی هه‌ژمار كراوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌نگ و ڕێگریانه‌ی ڕوبه‌ڕوی په‌نابه‌ران بۆته‌وه، سه‌ره‌ڕای زیادبونی قوربانیه‌كانی په‌نابه‌ران بۆ 3 هێنده‌ی ساڵی ڕابردوو.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سهربهنهتهوهیهكگرتووهكاندا هاتووه كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی 2000 ( دوو هه‌زار) كۆچبه‌ر كهلهووڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقاوه هه‌ڵهاتوون له‌ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا گیانیانله‌ده‌ستداوه.
به‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه‌تا ئێستا له ئه‌مساڵدا گیانیان له‌ده‌ستداوه زۆر زیاتره لهوژمارهیهی كه ساڵی پار بۆ ته‌واوی ساڵه‌كه بوونه‌ته قوربانی له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا، چونكه به پێی ئاماره‌كان ته‌واوی ساڵی ڕابردوو نزیكه‌ی 600 كۆچبه‌ر لهودهریایهدا له‌پێشگه‌شتنیان به ووڵاتانی ئه‌وروپا گیانیانله‌ده‌ستداوه له‌كاتێكدا ته‌نها له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا و له‌سێ ڕووداوی تێكشانی به‌له‌می كۆچبه‌راندا له‌نزیك كه‌نارئاوه‌كانی لیبیا و له‌پێشگه‌شتنیان به ئیتالیا زیاتر له 300 كۆچبه‌ر خنكاون.
تێكچوونی ره‌وشی ئه‌منی لیبیا بوه‌ته هۆی زیادبوونی ئاستی كۆچكردنی نایاسایی له‌و وڵاته‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا و له‌كانوونی دووه‌می رابردووشه‌وه 124 هه‌زار و 380 كۆچبه‌ر له‌رێگه‌ی به‌له‌مه‌وه گه‌یشتوونه‌ته كه‌ناره ئاوییه‌كانی ئیتاڵیا، له‌و ژماره‌یه‌ش 14 هه‌زاریان ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵانه‌وه بوه.
لای خۆیه‌وه هێزی پاسه‌وانی ده‌ریایی ئیتاڵیا رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 3 رۆژی رابردوودا توانیویانه 364 كۆچبه‌ر له‌ژێر ئاوكهوتن و خنكان رزگاربكه‌ن و له‌هه‌مان كاتیش‌دا 24 ته‌رم دۆزراونه‌ته‌وه.
ڕاپۆرتێكی تری ڕێكخراوه‌كه كه هه‌ر سه‌باره‌ت به قه‌یرانی كۆچه له‌نێوان ووڵاتانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیادا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ته‌نها له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا زیاتر له 200 كۆچبه‌ر له‌ئاوه‌كانی زه‌ریای هندیدا خنكاون و 20 هه‌زاری تریشیان ژیانی خۆیان خستۆته مه‌ترسیه‌وه.
ڕاپۆته‌كه ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات كه زیاتر له 7 هه‌زار كۆچبه‌ری ده‌ریایی له كه‌مپه‌كانی ووڵاتانی وه‌ك مالیزیا و ئه‌نده‌نوسیا و تایله‌ند هه‌ن و پشكی شێریش له‌و ژماره‌یه بۆ كه‌مپه‌كانی ئوسترالیایه كه‌له‌ئێستادا حكومه‌تی ئه‌و ووڵاته سیاسه‌تی ده‌ستگیركردنی كۆچبه‌ری نایاسایی له‌پێشگه‌شتنیان به ئاوه‌كانی ئه‌و ووڵاته و ناردنیان بۆ كه‌مپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌كه‌ی پیاده ده‌كات.
له‌پاڵ ئاماژه‌كردن به خراپی بارودۆخی ئه‌و كۆچبه‌ره ده‌ریایانه‌ی كه‌له كه‌مپه‌كانی ئه‌و ووڵاتانه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ركراون ، ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌ش بۆ چه‌وسانه‌وه‌ی كۆچبه‌ران و خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان له‌لایه‌ن ئه‌و قاچاخچیانه‌وه ده‌كات كه گه‌شته ده‌ریاییه‌كانیان بۆ ڕێكخستوون.
به‌پێی ئامارێكی كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سهربهنهتهوهیهكگرتووهكان ، ساڵی پار 60 هه‌زار كۆچبه‌ر له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه خۆیان گه‌یاندۆته ووڵاتانی ئه‌وروپا وپێده‌چێت ژماره‌ی كۆچبه‌ران له‌مساڵدا زۆر زیاتر بێت به‌به‌راورد به ساڵی ڕابردوو.