Wednesday, December 25, 2013

سوکایەتى بە پەناخوازان دەکرێت لە ناوەندەکانى دەستبەسەرکردنى پەناخوازانى ئوسترالیادا


کۆچى کوردان و کۆچ بۆ ئوسترالیا
کۆچبەران لە مافە سەرەتایەکانیان بێ بەش کراون و هەندێ جار ڕووبەڕووى سوکایەتى کردن بوونەتەوە لەلایەن ئەوخەڵکانەوە کە گوایە دەبێت چاودێریان بکەن.
ئەوە تەنها هەندێک لەو تۆمەتانەیە کە ڕووبەڕووى حکومەتى ئوسترالى دەبێتەوە لە پڕۆسەى هەڵسەنگاندنى کەیسى پەناخوازى لە دوورگەى مانووس لە ناوەندى دەستبەسەرکردنى ئەو دوورگەیە. 
ڕاپۆرتێکى ئیدانەکردن لەلایەن ڕێکخراوى مافى مرۆڤى ئەمنستى ئینتەرناشناڵەوە (لێبوردنى نێودەوڵەتى) ئەوە دەخاتەڕوو کە پەناخوازەکان لە ناوەندێکى دەستبەسەرکردنى سەختدا دەهێڵرێنەوەو لە بارودۆخێکدان کە سوکایەتیان پێدەکرێت. هەروەها لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە پەناخوازەکان ڕووبەڕووى مامەڵەى سەخت دەبنەوەو بارودۆخیان سەختترە لە زیندانى. 
هەروەها ئەوە ڕادەگەیەنێت کە پەناخوازەکان چارەسەرى پێویستى پزیشکیان بۆناکرێت و ناچاردەکرێن کە ڕیز ببەستن بۆ دەستکەوتنى ئاوى خواردنەوە لەکاتێکدا ژمارەیەکى تایبەتى ڕیزبەندیان پێدەدرێت. 
لەکاتێکدا کە ئەو ڕاگەیاندنە لەلایەن هەریەک لە حکومەتى ئوسترالى و حکومەتى پاپوا نیو گینیا ڕەت کراوەتەوە، تۆمەتەکانى ئەمنستى لەدواى ڕاپۆرتێکى یوئێن ئێچ سى ئاڕ دێت لە مانگى تشرینى یەکەمدا کە بەهەمانشێوە ئیدانەى بارودۆخى پەناخوازانى کرد لەو دوورگەیەدا. 
لە ڕاپۆرتەکەیدا بەرپرسانى یو ئێن ئێچ سى ئاڕ ڕایانگەیاندبوو کە بارودۆخەکە لەشێوەى زیندانیەکى ناچاریدایە و هاوکۆک نیە لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتیەکان. 
ئەمنستى ئەوەش ڕادەگەیەنێت کە ئەوە تەنها مشتێکە لە خەرمانێک لەدواى دیدار سازدان لەگەڵ 58 پەناخواز لەماوەى سەردانى تشرینى دووەمیان بۆ ئەو دوورگەیە. 

Monday, December 23, 2013

ئایا دەتەوێت ڕەگەزنامەی دووەم بكڕیت؟ ئەمە ناوی وڵات و نرخەكانیانە


ImageHandlerفرۆشتنی ڕەگەزنامە لە وڵاتگەلێك بێ ماندووبوون، هاوكاتە لەگەڵ پێشكەشكردنی داواكاریی بۆ ڕەگەزنامە لە دیارترینی وڵاتاندا، وەك پەنابەری سیاسی و مرۆیی و ئەوانی دیكە و نرخی بەدەستهێنانیشی لە وڵاَتێكەوە بۆ یەكێكی دی جیاوازە. 
بەشی عەرەبیی ماڵپەڕی "سی ئێن ئێن" ڕیزبەندیی ئەو وڵاتانەی كە ڕەگەزنامە بەرانبەر بە بڕێك پارە بە هەر كەسێك دەدەن، وەها بڵاو كردووەتەوە:
- وڵاتی سانت كیتس، ئەندام لە كۆمەڵەی وڵاتانی كۆمنویلس، بە بڕی 250 هەزار دۆلار، ڕەگەزنامە دەفرۆشێت و بە پاسپۆرتەكەی دەتوانی بێ ڤیزە گەشت بۆ زیاتر لە 130 وڵات بكەیت.
- دۆمینیكا، ئەندام لە كۆمەڵەی وڵاتانی كۆمنویلس، ڕەگەزنامەكەی بە بڕی 100هەزار دۆلار دەفرۆشێت، پاسپۆرتەكەی تەواوی خاسیەتەكانی گەشتی تێدایە و بۆ زیاتر لە 130 وڵات پێویستی بە ڤیزە نییە.
- وڵاتانی ئەنتیگوا و بەربۆدا لە كاریبی، وەها چاوەڕوان دەكرێت ساڵی داهاتوو ڕەگەزنامەكەیان پێشكەش بە وەبەرهێنەران بكەن.
- نەمسا تاكە وڵاتە لە ئەورووپا، ڕەگەزنامەی خۆی پێشكەش بە وەبەرهێنەران دەكات.
- هۆنگ كۆنگ، وڵاتەكە ڕێگە نادات ڕەگەزنامە بدرێت بە وەبەرهێنەران، بەڵام ئەو وەبەرهێنەرانە دەتوانن ئیقامەی هەمیشەیی بەدەست بهێنن كە بایی ملیارێك و 300ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان بكەن.
- سەنگافورە، وەك وەبەرهێنێك، پاش دوو ساڵ لە مانەوە و وەبەرهێنان تێیدا و وەگەڕخستنی 2ملیۆن دۆلار، دەتوانیت ببیت بە خاوەنی ڕەگەزنامەكەی.
- ئوسترالیا، وەك وەبەرهێنێك، دەبێت 4.7ملیۆن دۆلار بخیتە گەڕ ئینجا دەتوانیت مافی مانەوەی هەمیشەییت هەبێت و دوای ئەوە دەتوانیت داوای بەدەستهێنانی ڕەگەزنامە بكەیت.

Wednesday, December 18, 2013

ڕووتكردنەوەی په‌نابه‌ره‌كان توڕه‌یی به‌دوای خۆیدا هێنا


rwt181213-bگرته‌یه‌كی ڤیدیۆی ده‌ریخست ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر كه‌روویان له‌ ئیتالیا كردووه‌ له‌كاتی پشكنینی ته‌ندروستی بۆیان داوایان لێكراوه‌ جله‌كانیان دابنێن و به‌رووتی له‌به‌ر سه‌رمادا هێشتویاننه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیه‌كی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه‌ له‌لایه‌ن رای گشتیی و ناوه‌نده‌ مرۆڤدۆسته‌كانی جیهان. 

دوای پیشاندانی وێنه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ رووتانه‌ له‌كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمی رای 2 ئیتالیا، شه‌پۆلێكی توڕه‌یی و ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ریی سه‌رتاپای ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه‌، هاوكات رێكخراوه‌ مرۆییه‌كان ئه‌و كرده‌وه‌یه‌یان به‌ هۆكاری شكستی یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌سفكرد له‌به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی په‌نابه‌ران كه‌به‌م دواییانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له‌زیادبوون كردووه‌. 

گرته‌ ڤیدیۆكه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ په‌نابه‌ره‌كان وێنه‌ گیراوه‌ و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ چه‌ند پیاوێك داوا له‌ كۆمه‌ڵێك منداڵ ده‌كه‌ن جله‌كانیان دابنێن، تا پاككه‌ره‌وه‌یان پێدا بپرژێنن، نه‌وه‌ك هه‌ڵگریی نه‌خۆشیی بن، ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت له‌گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌دا، پرۆسه‌كه‌ له‌ناو گۆڕه‌پانێكدا ئه‌نجام ده‌درێت، له‌كه‌شێكی زۆر سارددا.  

كه‌ناڵی رای 2 ئیتالیا بۆ مه‌به‌ستی لێدوان له‌سه‌ر گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌، یه‌كێك له‌و په‌نابه‌رانه‌ی بانگهێشتی ستۆدیۆ كرد و په‌نابه‌ره‌كه‌ش باسی له‌وه‌كرد كه‌ وه‌ك ئاژه‌ڵ ریزكراون و سوكایه‌تیان به‌رامبه‌ر كراوه‌،ئه‌وه‌شی وت كه‌داوا له‌سه‌رجه‌م ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ كراوه‌ له‌ ژن و پیاو كه‌جله‌كانیان دابنێن و پاككه‌ره‌وه‌یان پێدا بپرژێنن.  

هاوكات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و وێنه‌یه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتالیا ئاشكرایكرد كه‌ به‌وردی له‌و كه‌یسه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌. 
سه‌رچاوه‌: سكای نیوز 
خه‌ندان – 

له‌ ساڵی 2013 دا 232 ملیۆن كۆچبه‌ر له‌ جیهاندا تۆماركراون


0581318122013_pic2ئه‌مڕۆ 18-12 رۆژی جیهانی كۆچبه‌رانه‌و UN یش رایده‌گه‌یه‌نێت  كه‌ جیهان زۆرترین ژماره‌ی كۆچبه‌ری له‌ساڵی 2013 تۆماركردووه‌و رێكخراوی كۆچی جیهانیش ده‌ڵێت كه‌ ساڵی 2013 كوشنده‌ترین ساڵه‌ بۆ كۆچبه‌ران.
پاش ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌بڕیارێك له‌ ساڵی 2000ه‌وه‌ 18ی دیسه‌مبه‌ری وه‌ك رۆژی جیهانی كۆچبه‌ران ناساندووه‌، كۆچبه‌ران له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌شداری ده‌كه‌ن له‌و چالاكیه‌ جۆر به‌جۆرانه‌ی به‌و یاده‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێن كه‌ مه‌به‌ست لێیان رێ
زگرتنه‌ له‌و هه‌وڵ و كۆششانه‌ی كۆچبه‌ران بۆ به‌شداریان له‌ بوژانه‌وه‌ی ئابوری وڵاتان و دروستكردنی تێكه‌ڵاوی نێوان گه‌لان.
هاوكات به‌پێی دواهه‌مین ئاماری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌شی ئابوری و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، 232 ملیۆن كۆچبه‌ر له‌ جیهاندا له‌ ساڵی 2013 تۆماركراون كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌كاته‌ 3.2% دانیشتوانی هه‌موو جیهان.

هه‌روه‌ها هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌ كه‌ وڵاتانی ئاسیا و ئه‌وروپا نزیكه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی هه‌موو كۆچبه‌رانی جیهان له‌خۆ ده‌گرن كه‌ ده‌كاته‌ زیارتر له‌ 140 ملیۆن كۆچبه‌ر.
هه‌ر له‌چالاكیه‌كانی ئه‌مڕۆی وڵاتانی جیهاندا یادكردنه‌وه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌یه‌ كه‌ له‌پێش گه‌شتنیان به‌ وڵاتی وه‌رگر گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ كه‌ ئه‌وانیش زۆربه‌یان ئه‌وانه‌ بوون كه‌ له‌ڕێگه‌ی كۆچی نایاسایه‌وه‌ كۆچیان كردووه‌.
به‌پێی ئامارێكی رێكخراوی كۆچی جیهانیش له‌ (IOM) زیاتر له‌ 7 هه‌زار كۆچبه‌ر له‌ ده‌ریاكاندا له‌پێش گه‌شتنیان به‌ وڵاتانی وه‌رگر خنكاون كه‌ ئه‌وانه‌ش زۆربه‌یان له‌پێش گه‌شتنیان به‌ ئه‌وروپا و له‌ ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و له‌پێش گه‌شتنیان به‌ ئوسترالیا له‌ ئاوه‌كانی نزیك دوورگه‌ی جاوا، خنكاون.

سه‌باره‌ت به‌ ریزبه‌ندی وڵاتانی جیهانیش، ئه‌مریكا هێشتا یه‌كه‌م وڵاته‌ بۆ هه‌بونی زۆرترین كۆچبه‌ر كه‌ ئه‌ویش 45 ملیۆن كۆچبه‌ره‌، له‌پاش ئه‌ویش روسیا و ئه‌ڵمانیا دێن، له‌سه‌ر ئاستی ئاسیاش، سعودیه‌ و ئیماراتی عه‌ره‌بی خاوه‌نی زۆرترین كۆچبه‌ری بیانین، سعودیه‌ به‌ زیاتر له‌ 9 ملیۆن و ئیماراتی عه‌ره‌بیش به‌ نزیكه‌ی 8 ملیۆن كۆچبه‌ر دێن.

سه‌رچاوه‌ / رۆیته‌ر - ماڵپه‌ڕی ره‌سمی UN

Tuesday, December 17, 2013

توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران رێككه‌وتن


52381117122013_Untitled-2وڵاتی توركیا ره‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربڕی له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌ رێگایه‌كی قاچاخ له‌ خاكی توركیاوه‌ رووده‌كه‌نه‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێكه‌وتنێكی نوێی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپادا ئیمزاكرد.

دوێنێ دوو شه‌ممه‌ وڵاتی توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا رێكه‌وتنێكی نوێیان ئیمزا كردو به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ حكومه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپا رێپێدراون به‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ خاكی توركیایان به‌كارهێناوه‌ بۆ په‌ڕینه‌وه‌ بۆ نێو خاكی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌ڕێگایه‌كی قاچاخ، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی دیاره‌ بۆ لێك نزیكبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی توركیا و وڵاتانی یه‌كێتی بیست و هه‌شت.

له‌ رێو ره‌سمێكدا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا، ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ سیسیلیا ماڵمسترۆمی نوێنه‌ری كاروباری ناوخۆی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گه‌شتنه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر رێگریگرتن له‌ هه‌ر كۆچكردنێك كه‌ له‌ڕێگای خاكی توركیاوه‌ ئه‌نجامبدرێت، هه‌روه‌ها گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ توركانه‌ی كه‌ به‌ قاچاخ روویان كردۆته‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ نێو خاكی توركیا، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ توركیا پاڵێوراوه‌ بۆ بوون به‌ ئه‌ندام له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپادا وه‌ له‌ هه‌مانكاتدا رێگایه‌كی سه‌ره‌كییه‌ بۆ كۆچكردنی هاووڵاتیانی وڵاتانی ئه‌فریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا.

جێی باسه‌ وتووێژه‌كانی نێوان وڵاتی توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌رباره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران بۆ نێو وڵاتی توركیا، چه‌ندین ساڵه‌ راوه‌ستاوه‌و ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كی بووه‌ بۆ نه‌بوون به‌ ئه‌ندامی وڵاتی توركیا له‌ نێو یه‌كێتی ئه‌وروپادا، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ وڵاتی توركیا له‌ ساڵی 2005ه‌وه‌ له‌ گفتوگۆدایه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ بوون به‌ ئه‌ندام له‌و یه‌كێتییه‌دا، پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 18 ساڵه‌ ئه‌و داوایه‌ی پێشكه‌ش به‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه‌، به‌ڵام چه‌ندین كێشه‌ی سیاسی رێگرییان له‌و داوایه‌ی توركیا كردووه‌، وه‌ك دابه‌شكردنی دورگه‌ی قوبروس و جینۆسایدی كورد و ئه‌رمه‌نییه‌كان و كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی نێو وڵاتی توركیا، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا ناڕازین له‌ بوون به‌ ئه‌ندامی وڵاتی توركیا له‌ نێو یه‌كێتی ئه‌وروپادا.

سه‌رچاوه‌ / DW
PUKmedia    و / ره‌هێڵ مه‌حمود

Monday, December 16, 2013

رەنگە خوێندكارانی بەریتانیش بێنە كوردستان

28742image1بەرپرسانی كەرتی بازرگانی لە عێراق، دەیانەوێ بەو بودجە زەبەلاحەی لەبەردەستیانە، ئەو كۆمپانیا بەریتانیانە راوبكەن كە ئێستا لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن.  ئەوەش لە كاتێكدا كە هەرێمی كوردستان وەك هاوبەشێكی خوازراو سەیری كۆمپانیا بەریتانییەكان دەكات. هەفتەی رابردوو، ئەنجوومەنی بازرگانی بەریتانی- عێراقی و ژووری بازرگانیی هەولێر كۆنفرانسێكیان بۆ نوێنەری 50 كۆمپانیای بەریتانی لە بوارەكانی بیناسازی، نەوت و غاز، تەندروستی و خزمەتگوزاری، لەگەڵ نوێنەری 13 زانكۆی ئەو وڵاتە رێكخست. فەلاح مستەفا، لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە وتەیەك كۆنفرانسەكەی كردەوە و رایگەیاند "حكومەتی هەرێمی كوردستان وەك هاوبەشێكی خوازراو تەماشای بەریتانیا دەكات".  فەلاح مستەفا ئاماژەی بە پەیوەندییە سیاسی و كەلتووری و بازرگانییەكانی نێوان هەردوولا كرد و باسی لەوەكرد كە هەندێك لەو بەریتانیانەی لە پاش ساڵی 1991وە دەستیان هەبووە لە بنیاتنانەوەی هەرێمی كوردستاندا ئێستا لە پۆستی باڵای ئیداری حكومەتی هەرێمی كوردستاندا كاردەكەن. بەپێی قسەی هیو ئیڤانز، كونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان، ئێستا 112 كۆمپانیای بەریتانی لە كوردستان كار دەكەن و رۆژ بە رۆژیش ژمارەیان لە زیادبووندایە.  ئیڤانز كە لە كۆنفرانسەكەدا وتەیەكی پێشكەش كرد، ئاماژەی بە ئاسانكارییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد بۆ كۆمپانیا بەریتانییەكان، بۆ ئەوەش باسی دیدارێكی خۆی و مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانی كرد كە پێیگوتووە "مەگەر تەنیا ئاسمان هەلی كاركردن بۆ بازرگانە بەریتانییەكان لە هەرێمی كوردستان سنووردار بكات". بازرگانانی كورد روو لە بەریتانیا دەكەن ئێستا ژمارەی ئەو كۆمپانیا بەریتانیانەی لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن بە پلەی دووەم دێن لە پاش كۆمپانیا توركییەكان. لەگەڵ ئەوەشدا بازرگانانی كورد دەستیان كردووە بە جموجوڵی بازرگانی لەو وڵاتە. فەلاح مستەفا داوای لە ئەنجومەنی بازرگانیی عێراقی بەریتانی كرد لۆبی بۆ كردنەوەی هێڵی راستەوخۆی فڕین لە نێوان هەولێر و لەندەن بكات تا بازرگان و وەبەرهێنەران بە ئاسانترین و خێراترین شێوە بتوانن گەشت بكەن.  ئەندامانی گرووپەكە لەكاتی سەردانەكەیان چاویان بە ژمارەیەك لێپرسراوی حكومی و بازرگانانی كورد كەوت، ئەمە جگە لە دیداریان لەگەڵ ژمارەیەك لە وەبەرهێنەران كە لە مووسڵەوە هاتبوون بە ئامانجی وەبەرهێنان لە بنیاتنانی فڕۆكەخانەیەكی نوێ و پاڵاوگەیەكی نەوت و وێستگەیەكی كارەبا لە بەشە ئارامەكەی ئەو شارە كە دەكەوێتە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە.  عەلی ئەلعەلی، جێگری سەرۆكی یەكێتی بازرگانانی عێراقی لە موسڵ باسی لە گرنگیی ئامادەیی كۆمپانیا بیانییەكان كرد لە پلاندانان و كاركردن لەو شارە. گوتیشی حكومەتی مەركەزی بودجەی پێویست دەنێرێت بۆ شاری موسڵ بۆیە ئەوانیش پێویستیان بە یارمەتی كۆمپانیا بیانییەكانە. بەهۆی بارودۆخی ئەمنیی شاری موسڵەوە، هیچ كۆمپانیایەكی بیانی روو لەو شارە ناكات. عەلی بانگهێشتی كۆمپانیا بیانییەكانی كرد بۆ وتووێژكردن لە هەولێر یان لە بەشە ئارامەكەی پارێزگای موسڵ كە دەكەوێتە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە.  بە تایبەت رووی دەمی كردە ئەو گرووپە بەریتانییە بەهۆی رۆڵی بەریتانیا لەو شارە لە سەرەتای سەدەی نۆزدەوە.  هەرچەندە ئاكامەكانی ئەم دەستپێشخەرییە هێشتا نادیارە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی كۆنفرانسەكە رۆڵێكی ئیجابی هەبوو بە وتەی ئەنجوومەنی بازرگانی عێراقی بەریتانی كە ئەمە یەكەمین كۆنفرانسی لەو جۆرە بوو رێكیبخات بۆ حكومەتی بەغدا و حكومەتی هەرێمی كوردستان. گوتەبێژی گرووپەكە بەناوی ریچارد كرۆ ئاماژەی بە كاریگەری دیدار و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ هەردوو سەرۆك وەزیرانی عێراق نوری مالیكی و سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی كرد لەسەر دەستكەوتەكانی كۆنفرانسەكە. خوێندكارانی بەریتانیا دێنە زانكۆكانی كوردستان ئەنجوومەنی بازرگانی عێراقی بەریتانی پێشبینی دەكات ئەنجامی بەڵێن و پەیوەندییەكانی ئەو پێنج رۆژەی كۆنفرانسەكە وەبەرهێنانی سەدان هەزار دۆلار بێت لەلایەن بازرگانە بەریتانییەكانەوە.  هەروەها ئامادەبوونی نوێنەری زیاتر لە 13 زانكۆی بەریتانی ببێتە هۆی زیادبوونی ژمارەی ئەو خوێندكارە كوردانەی دەڕۆنە ئەو وڵاتە بۆ خوێندن كە ئێستا بە 2 هەزار خوێندكار هەژمار دەكرێن. بەپێی پێشبینیەكانی ئەنجوومەنی بازرگانی عێراقی بەریتانی، هەندێك لە زانكۆ بەریتانییەكان دروستكردنی پەیوەندییان لەگەڵ زانكۆكانی كوردستاندا تاوتوێ كردووە.  ئەگەر گرێبەستەكان زیاتر بەرەو پێشەوە بچن، رەنگە خوێندكارانی بەریتانیش بێنە كوردستان بۆ خوێندن.
رووداو - هەولێر

Sunday, December 15, 2013

بۆ وەرگرتنی قەرزی بچوك وەزارەتی كار مژدە دەداتە گەورە كچان


qarzybchuk_782012_bلە رێگای پرۆژەیەكەوە كە لەلایەن وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كراوە ، لەساڵی داهاتوو گەورەكچان  تا تەمەنی 45 ساڵی قەرزی بچوكیان پێدەدرێت، پێشتر تەنها لەتەمەنی (16  تا 35 ) ساڵی بۆیان هەبوو ئەو قەرزە وەربگرن .

عەباس ئەكرەم وتەبیێژی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەو بارەیەوە بە خەندانی راگەیاند: بۆ ئەوەی زۆرترین كەس سوود لە قەرزی بچوك وەربگرن ، بەتایبەتی گەورە كچان تا تەمەنی 45 ساڵ  و ئەوانەی بەهەر هۆكارێك بێت هاوسەرگیریان ئەنجامنەداوە ، دەتوانن سوود لە یاسای قەرزی بچوك وەربگرن، كە پێشتر تەنها لەتەمەنی( 16  تا 35 ) ساڵی بۆیان هەبوو ئەو قەرزە وەربگرن .

عەباس ئەكرەم وتیشی: بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی پرۆژەیەكی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كرد، بەگوێرەی ئەو پرۆژەیە  كە لەكاتی ئێستا پەسندكراوە ، لەساڵی داهاتوو گەورەكچان هاوشێوەی گەنجانی تر  و بەهەمان مەرج و رێنمایی  گەنجانی تر دەتوانن قەرزی بچوك وەربگرن، بەمەرجێك پرۆژەیەكیان هەبێت  .

بەگوێرەی یاسای قەرزی بچوك كە لە پەرلەمانی كوردستان دەرچوە بڕی یەك ملیۆن دینار تا 15ملیۆن بەو گەنجانە دەدرێت كە تەمەنیان لە نێوان ( 16 - 35 ) ساڵیدایە  و پێویستە ئەو كەسە پرۆژەیەك ئەنجامبدات  و دەبێ لەماوەی پێنج ساڵدا قەرزەكە بگەرێنێتەوە بۆ حكومەت.

هەر بەگوێرەی زانیارییەكی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی تاكو ئێستا نزیكەی شەش هەزاركەس سوودیان لە قەرزی بچوك وەرگرتووە و پێدانی قەرزەكەش بۆساڵانی داهاتوو بەردەوام دەبێت .
خەندان - رەهێل سەمەد

ۆرکشۆپ بۆ ڕۆژنامەوانان دەکرێتەوە تۆش بەشداری بکە


1461078_544329195654388_1193302479_nۆرکشۆپ بۆ ڕۆژنامەوانانی قەزاو ناحیەکانی دەوروبەری سلێمانی (گەرمیان و شارەزوور و هەڵەبجەی کۆن و تازە و پێنجوین، دووکان، رانیە، قەڵادزێ، چەمچەماڵ، ئەوانی تریش) بەشداربووی دوورتریش بۆی هەیە بەشدار بێت بە پێی توانا

ڕێکخراوی میدیای سەربەخۆ لە کوردستان (IMCK) بە هاوکاری ڕێکخراوی (STATT) ی نێودەوڵەتی ۆرکشۆپێکی 1 ڕۆژی لە سلێمانی دەکاتەوە لە بارەی ئاقارەکانی کۆچی نایاسایی لەسەر کەسوکاری بەجێماوان و چۆنیەتی ڕووماڵی ڕۆژنامەوانی لەم بارەیەوە. لە خولەکەدا باس لە زۆر لایەنی بابەتەکە دەکرێت لە ڕووی داتا و زانیاری و ڕۆژنامەگەریەوە. خولەکە یەک ڕۆژە لە 22-12-2013( یەکشەممە ) لە سلێمانی وە هەمان خول رۆژی دواتر (دووشەممە)دووبارە دەکرێتەوە تا زیاترین ڕۆژنامەوان سوودمەند بن.

خولەکە کاتژمێر 9ی بەیانی بۆ 4س ئێوارە دەبێت ( نانی نیوەڕۆ لەلایەن ڕێکخەرانی خولەکەوە دابین دەکرێت) 
کرێ ی هاتوو چۆ سەرف دەکرێت بۆ ئەوانەی لە دەرەوەی ناوشاری سلێمانیەوە دێن. 
شوێن: بینای ڕێکخراوی میدیای سەربەخۆ لە کوردستان، سلێمانی بەرامبەر هۆلێ ڕۆشنبیری
بۆ ناونووسین و زانیاری زیاتر تکایە لەڕێگەی ئیمەیڵەوە یان مەسجی فەیسبووک پەیوەندی بکەن، بۆ ناو تۆمار کردن تکایە (ناوی سیانی، ژمارە مۆبایل، شوێنی نیشتەجێ، شوێنی کار) بنوسە و ڕۆژەکەش دیاری بکە کامیان گونجاوە بۆت چونکە هەردوو ڕۆزەکە هەمان بابەتە،
ئیمەیڵ: imckiraq@gmail.com
فەیسبووک: www.facebook.com/IMCKIraq

تێبینی: لە کۆتایی خولەکەدا نامەی بەشداری دەبەخشرێت بە بەشداربوان
ئەو بابەتانەی دوای خولەکە لەسەر ئەم تەوەرە دەنوسرێن دەخرێنە پێش برکێوە و چەند بابەتێک خەڵاتی ماددی وەردەگرن.

Tuesday, December 10, 2013

سێ په‌ناخواز ده‌خنکێن و کوردێکیش به‌له‌مێکى په‌ناخوازان له‌ نقومبوون رزگار ده‌کات


ئاژانسى هه‌واڵى فرانس پرێس بڵاویکرده‌وه‌، که‌ به‌له‌مێکى په‌ناخوازان که‌ زیاتر له‌ 30 که‌سى تێدابووه‌ له‌ نزیک دوورگه‌ى جاواى ئه‌نده‌نوسیا له‌ پێش گه‌شتنیان به‌ ئوسترالیا تێکشکاوه‌ و سێ که‌سیش له‌و په‌ناخوازانه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌. 
به‌ وته‌ى ئه‌فسه‌رێکى هێزه‌ ده‌ریایه‌کانى ئه‌نده‌نوسیاش تێکشکانى ئه‌و به‌له‌مه‌ به‌هۆى خراپى جۆرى به‌له‌مه‌که‌ و ڕه‌وشى که‌شوهه‌واى ناوچه‌که‌وه‌یه‌ له‌م وه‌رزه‌دا. 
وێڕاى ده‌ربڕینى پرسه‌وسه‌رخۆشى له‌ که‌سوکارى ئه‌و سێ په‌ناخوازه‌ى که‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ ، که‌ به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانى و به‌نگلادیشى و مه‌یانمارى بوون ، وه‌زیرى کۆچى ئوسترالیا ئه‌و ڕووداوه‌ى به‌ کاره‌ساتێک وه‌سف کرد که‌ هۆکاره‌که‌ى ئه‌و قاچاخچیانه‌ن که‌ بێگوێدانه‌ هه‌ست و سۆز گه‌شتى له‌و جۆره‌ به‌ ده‌ریادا بۆ په‌ناخوازان ڕێکده‌خه‌ن له‌ به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى پاره‌دا. 
هاوکات ، ئاژانسى هه‌واڵى SBS ئه‌وه‌ى پشتڕاستکردۆته‌وه‌ که‌ ئه‌و به‌له‌مه‌ى  مانگى ڕابردوو که‌ 30 په‌ناخوازى هه‌ڵگرتبوو له‌ پێش گه‌شتنیان به‌ یۆنان به‌هۆى ته‌له‌فۆنى په‌ناخوازێکى کوردى عێراقه‌وه‌ ڕزگارکراون له‌پێش ئه‌وه‌ى تووشى نقووم بوون بن. 
ئاژانه‌سه‌که‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات ئه‌و په‌ناخوازه‌ که‌ یه‌کێک بووه‌ له‌سه‌رنشینه‌کانى به‌له‌مه‌که‌ په‌یوه‌ندى کردووه‌ به‌ براکه‌یه‌وه‌ له‌ فه‌ره‌نسا و ئاگاداریکردۆته‌وه‌ که‌ به‌له‌مه‌که‌یان خه‌ریکه‌ نقوم ده‌بێت. پاشان براکه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ پۆلیسى فه‌ره‌نساوه‌ کردووه‌ و ئه‌وانیش هێزه‌ ده‌ریایه‌کانى یۆنانیان ئاگادارکردۆته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستى ڕزگارکردنیان. 
چه‌ترپرێس ـ هه‌ژار ته‌ها

Sunday, December 8, 2013

حکومەتى ئوسترالى ڕێگاى توندتر لەبارەى کۆچ بۆ ئوسترالیاوە دەگرێتەبەر



کۆچ بۆ ئوسترالیا و کۆچى کوردان 

حکومەتى ئوسترالى پێوەرى زیاتر بەجێ دەگەیەنێت بۆ بەهێزتر کردنى ئەو یاسایانەى کۆچ کەلەئێستادا بوونیان هەیە. حکومەتى ئوسترالى ڕایدەگەیەنێت بەوشێوەیە کاردانەوەى توند بەرامبەر ئەو کەسە ئەنجام دەدرێت کە بەشێوەیەکى نایاسایى کۆچ بکات. وەزیرى کۆچ و ئاسایشى سنوور سکۆت ماریسۆن گوتى کەسیستمى ڤیزاى ئاسایشى هەمیشەیى و شێوازى تر بەسەر کۆچبەرە نایاسایەکاندا دەسەپێنرێت لەکاتێکدا کۆچ دەکەن بۆ ئوسترالیا، بۆئەوانەى کە بەرلە 19ى تەموز، گەیشتوونە ئوسترالیا. هەروەها ئاماژەى بەوەدا کە مافى پەناخوازى بە هیچ کۆچبەرێک نادرێت کە لەڕێگەى بەلەمەوە بەشێوەیەکى نایاسایى کۆچى کردبێت. وەزیرەکەى ئوسترالیا داواى لە پەناخوازان کرد کە بە کەسانى ساختە و مامەڵەکانیان هەڵنەخەڵەتێن